هەواڵ

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەشکەنجەی مافی مرۆڤ لە تورکیا

دوای کودەتا شکستخواردووەکەی 15 ی تەمووز، چەندین ئازارو ئەشکەنجەدان لە بەندیخانەکانی تورکیا سەریهەڵدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان،  پەیامنێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ‘دژە مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە’ نیلس میلزەر، چەند لێکۆڵینەوەیەکی لە تورکیا دەستپێکرد. لێکۆڵینەوەکە لە نێوانی 27 ی تشرینی دووەم بۆ 2 ی کانوونی یەکەم ئەنجامدراو. تێیدا سەردانی شارەکانی ئەنقەرە،دیاربەکر، ئورفا و ئەستەنبوڵی کرد و لەگەڵ وەزارەتی دەرەو، وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆ، دادگای دەستوری، دادگای رەتکردنەوە، پارێزەری گشتی ئەنقەرە و دیاربەکر، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی پزیشکی داد کۆبویەوە. هەروەها چاوی کەوت بە پارێزەران، دکتۆرەکان، ڕێکخراوە مەدەنیەکان، دیپلۆماتکارەکان و تەنانەت لەگەڵ هەندێک لە دەستگیرکراوەکان دانیشتنی ئەنجامدا.

مێلزەر، لەگەڵ شارەزایەکی پزیشکی داد سەردانی سنجان، دیاربەکر و  ئەستەنبوڵی کردو هەروەها لە نزییکەوە چاوی کەوت بە پۆلیسی بەندیخانەکان و ژن و مناڵی بەندکراو.

میلزەر ڕاپۆرتەکەی تەواو کردووە و بڕیارە لە  37. مین دانیشتنی مافەکاندا پێشکەشی کۆمیتەی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات. داواش لە تورکیا کرا کە نامەی بەرگری کردن ئامادە بکات بەڵام تورکیا تۆمەتەکانی ڕاپۆرتەکەی رەتکردەوە.

ڕاپۆرتە 21 لاپەڕەیەکەی مێلزەر ئامادەی کردووە، بڕیارە لە 37. مین دانیشتنی مافەکاندا لە بەرواری 26 ی شوبات تا 23 ی مارت پێشکەشی کۆمیتەی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.  ڕاستیەکانی نێو ڕاپۆرتەکە زۆر مەترسیدارە.

مێلزەر ئەوە بەبیر دەخاتەوە کە تورکیا واژۆی لەسەر چەندین ڕێکەوتن کردووە دژی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە بەرامبەر زیندانیان. بەڵام سەرەڕای ئەمە و بەتایبەت لە ناوەڕاستەکانی ساڵی 2015 وە ئازاردانی زیندانیان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لە زیادبوون کردووە.

مێلزەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو شتانەی ڕویان داوە زۆر دژی سیاسەتی تورکیایە کە بەدەم دەیانڵێت و دەڵێت “بەتایبەت  دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15 ی تەمووزی 2016،  لە باشوووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەشکەنجەدان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هیچ لێکۆڵینەوەیەک دژی ئەنجادەرانی نەکراوە. ئەم جۆرە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپانە، دەبێتە هۆی نموونەیەکی خراپ بۆ کۆمەڵگا.”

لە ڕاپۆرتەکەدا، بە ‘یاسا دەرگرتن بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان’ ، نزیکەی 100 هەزار کەس لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، لە نێوانیاندا سەرباز، پۆلیس، دادوەر، پارێزەر، و فەرمانبەرانی تەندروستی هەن، لەو ژمارەیەش نزیکەی 40 هەزاریان  زیندانی کراون و دوای سەردانەکەش زیندانیکردن هەر بەردەوام بووە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە:

“لێدانی بەزەبر، شەق و زلە، هەڕەشە و وشەی دەستدرێژی، رووت کردنەوە، دەستدرێژی سێکسی، بێ خەوی کردن، دانەخستنی پێڵووەکانی چاو بۆ چەند ڕۆژ و کەلەپچەکردن و چەندین ئەشکەنجەی تر کە لە ڕاپۆرتەکەدا نووسراوە. هەروەها کاتی دەستبەسەردا گرتن شوێنەکان زۆر قەرەباڵخ دەبوو، کێشەی نەبوونی خۆراک و ئاو و بابەتی چارەسەری پزیشکی ئاماژەی پێکراوە. هەروەها ڕێگری دەکرێت لە بینینی پارێزەر و  خێزانەکانیان، و بێ هەبوونی هیچ بیانویەک، ماوەی دەستبەسەراگرتن بۆ ماوەی 30 ڕۆژ درێژ دەکرایەوە.

هەروەها بەپێی پشکنینەکانی  ئەو شارەزا پزیشکەی داد کە لەگەڵ پەیامنێرەکەدا بووە، دەرکەوتووە کە نیشانەی ئەشکەنجەدان بە جەستەی زیندانیەکانەوە دیار بووە، هەروەها کێشەی دەروونی و تێکچونی بواری زیهنی  زیندانیان ڕویداوە.

هەروەها مێلزێر دەڵێت” دوای کۆتای هاتنی ‘پرۆسەی ئاشتی’ نێوان تورکیا و پەکەکە لە تەمووزی 2015، توندوتیژی زیاتری کردووە و بەتایبەت دوای کودەتا شکستخواردووەکەی 15  ی تەمووز، زۆر زیاتر بووە. بەتۆمەتی ‘ئەندامی پەکەکە’ خەڵکێکی زۆر دەگیرێت و ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێن.  لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەوانەی کە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەکرێت و دەستگیردەکرێن، زۆربەی کاتەکان لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەلایەن پۆلیس و جەندەرمەوە گرتنەکان ڕودەدات.لێدانی بەزەبر، شەق و زلە، هەڕەشە و وشەی دەستدرێژی، رووت کردنەوە، دەستدرێژی سێکسی، بێ خەوی کردن، دانەخستنی پێڵووەکانی چاو بۆ چەند ڕۆژ و کەلەپچەکردن نموونەی ئەو ئەشکەنجانەن کە ئەنجام ئەدرێت.

    هەروەها مێلزێر دەڵێت:”دوای کودەتا شکست خواردووەکە،  مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە بۆ  چەند هەفتەیە زیادی کردوە، بەڵام دواتر کەم بۆیەوە، لەکاتێکدا هەمان ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە ناوچە کوردیەکان بەردەوامی هەیە. هەروەها بۆ دەنپیادانان، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ دەکرێت و چەندین کەس بەبۆنەی دانپیادانان زیندان کراون. بەتایبەت ئەشکەنجەدان لە مەرکەزەکانی دەستبەسراگرتن زۆر دەکرێت پێش لۆکۆڵینەوە و لێپرسینەوە. هەروەها زیندانییە ئافرەتەکان لە کاتی گواستنەوەیاندا هەڕەشەی دەستدرێژیکردنیان لەسەر دەکرا و بۆ کۆنترۆڵکردنی تەندروستیان دکتۆری پیاویان بەکار دەهێنا .

هەروەها زیندانیانی دادگا،سەرباز و بەتایبەت سیاسییە کوردیەکان لە ژوورەکانی زینداندا دادەبرێنران و تەنانەت جاری وا هەبووە نزیکەی 15 رۆژ پشتگوێ دەخران و لەو ماوەیەدا ئازاری زۆر دەدرێن.

هەروەها لە زیندانییەکاندا،لە کاتی گواستنەوەیاندا، و لەکاتی پشکنینی دکتۆرەکاندا، بەبێ جلوبەرگ پشکنین بۆ زیندانیەکان دەکرێت و تەنانەت ئەوانەی سەردانیان دەکەن ڕوتیان دەکەنەوە و پاشان دەیانپشکنن. ئەم کارەش لەدوای کودەتا  شکستخواردووەکە زیادی کردوە و کە دەبێتە هۆی بریندارکردنی کەرامەتی زیندانیان   و بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتیەکان ئەم کارەیان چەندین بارە دەکردەوە.

مێلزێر چاوپێکەوتنەکانی لە زیندانیەکانی ئەنقەرە سنجان، دیاربەکر، سلیڤری، ئورفا و ئێسەنلەر ئەنجام داوەو ئاماژە بەوە دەکات کە گرتوخانەکان زۆر لەو ژمارەیەی دیگرێت زیندانی زیاتری تێدەکەن. هەروەها دەڵیت کە ئەو زیندانیانەی کە منداڵی تێدا دەمێنیتەوە، زۆر کەم و کوڕتی هەیە و پیداوسیتیەکانی تەندروستی و دەرمان بەپیی پێویست نییە.

مێلزەر دەڵێت کە شوێنی دەستبەسەراگرتنەکان زۆر بچووکن و بەم شێوە درێژەی بە قسەکانی دا:

لە مەرکەزی دەستبەسەرکردندا 20-30 کەس دەمێنێتەوە. شوێن بۆ کەسانێکی  زۆر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەپێی پێویست نییە. لەبەر نەبوونی پەنجەرە زیندانییەکان بێبەش دەبن لە ڕوناکی و زانینی کاتەکان. ئاودەست و شوێنی خۆشۆردن لەدەرەوەی ژورەکانە.پێشیان ڕاگەیاندین کە  لە ژورەکانیشدا گەرمکەرەوەی تێدا نییە، بەڵکو چەند ڕۆژێک پێش سەردانەکەم دایان ناوە. هەروەها بەئاشکرا دیاربوو کە بۆیەکردنی ژورەکە و دانانی جێگای خەوتن پێش سەردانەکەم دانرابوو. لەلایەکی تریشەوە ژورەکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لەژێر چاودێری کامێرادایە کە ئەمە پێشێلکردنی ماف ی تاکەکەسییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ” لەساڵی 2016 دا، سکاڵای یاسای لەسەر 24 پۆلیس تۆمار کراوە بەڵام تاکو ئێستا  بڕیاری تۆمەتبارکردنیان ئامادە نەکراوە. لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، پێیان وتوم کە تەنها 5 سکاڵای یاسای تۆمارکراوە لەسەر بوونی ئەشکەنجەدان، و بەدواداچونیان کردووە سەبارەت بەو 5 کەیسە.

مێلزێر لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە تورکیا، بەرگرییەکی 36 لاپەڕەیی ئامادە کردووە و ناردویەتی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان. دوای رەتکردنەوەی ڕاپۆرتەکە لەلایەن تورکیاوە، تورکیا مێلزێر بەوە تۆمەتبار دەکات کە لەگەڵ ‘تیرۆرستان’ چاوپێکەوتنی کردووە و لە دەمی ئەوانەوە راپۆرتەکەی ئامادە کردووە. هەروەها مێلزێر لەکاتی ناساندنی زیندانییەکاندا نووسیویەتی “تۆمەتبار بە ئەندامبوون لە پەکەکە” یان “تۆمەتبار بە ئەندامبوون لە بزوتنەوەی گولەن”، تورکیا ڕەخنە لەم ناساندنانە دەگرێت و دەڵێت دەبێت بوترێت “گروپی تیرۆرستی پەکەکە”،”گروپی تیرۆرستی فەتۆ”. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا وشەی “ڕوبەڕوبونەوە” ی پەکەکە و حکومەت بەکار هاتووە، تورکیا ڕەخنە لەمەش دەگرێت و دەڵێت دەبێت ‘ پەلاماردانی پەکەکە’ بەکاربهێنرێت.

Show More
Back to top button