هەواڵ

ڕاوێژکارەکەی ترەمپ دان بە پیلانی ڕفاندنی گولەندا دەنێت

مایک فلین ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی کە دوای ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی کارەکەی دوور خرایەوە، دان بەوەدا دەنێت کە لەگەڵ وەزیرەکانی ئاکەپە پیلانیان بۆ ڕفاندنی م.فەتحوڵڵا گولەن داناوە.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ناوبراو ئامادەیە وردەکاری پیلانەکەیان ئاشکرا بکات بە مەرجی ئەوەی سوودمەند بێت لە یاسای کەمکردنەوەی سزاکان.

روبەرت مولەر داواکاری گشتی دۆسیەکەی فلین، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بڕیاری ئەوەی دەرکرد کە زانیاری لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی دۆسیەکە نەدات بە پارێزەرەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، بە هۆکاری ئەوەی ئەگەری دروسبوونی پێکدادانی بەرژەوەندی لە نێوان فلین و ترەمپی لێ دەکەوێتەوە.

ئەم بڕیارەی داواکاری گشتی دۆسیەکە، لەلایەن شارەزایانی یاساکانی ئەمەریکاوە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ کرا کە ئەگەری ئەوە هەیە فلین دانی  بە تاوانەکانیدا نابێت.

بەڵام هەندێک لە شارەزایانی تری یاساکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن کە داواکارە گشتیەکانی ئەمەریکا پێش ڕێکەوتنیش لەگەڵ کەسانی گومانلێکراو، مافی ئەوەیان هەیە کە زانیاری لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرا نەکەن.

لە ماوەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە هەریەک لە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرات ئاڵبایراک وەزیری سامەنە سروشتیەکانی تورکیا، لەگەڵ فلین و جەیمس وۆلسی سەرۆکی پێشووی CIA لە هۆتێلێکی شاری نیویۆرک چاویان بە یەک کەوتوە و باسی پیلانی ڕفاندنی م.فەتحوڵڵا گولەنیان کردوە.ا

هەروەها وەزیرەکانی ئاکەپە، بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاریان وەک تەکلیف خستۆتە بەردەمی فلین، لە بەرامبەر ڕفاندنی م.فەتحوڵڵا گولەن لە شوێنی مانەوەی.

پیلانەکە بەو شێوەیە بوو، کە بە بێ چاوەڕوانی کردنی پڕۆسەی دادگایی ئەمەریکا، شەوێک هەڵبکوتنە سەر شوێنی مانەوەی گولەن و بیڕفێنن.

 

http://www.tr724.com/akpli-bakanlarla-gulenin-kacirma-plani-yapan-flynn-itirafci-oldu-iddiasi/

 

Show More
Back to top button