هەواڵ

چەند کاریکاتێرێکی جیهانیی نوێ لەسەر تورکیا دروستکران

 

 

کارلۆس لاتوف، کاریکاتێرکێشێکی جیهانییە چەند جارێک کاریکاتێری لەسەر تورکیا و بارودۆخی ئەو وڵاتە کێشاوە. دوایین کاریکاتێری کارلۆس لاتوف باس لە ڕفاندنی ٦ ئەندامەکەی بزاڤی خزمەت دەکات لە کۆسۆڤۆ، کە بە ڕێنمایی میتی تورکی و هاوکاری دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ بەڕێوە چوو. لە کاریکاتێرەکەدا ڕووداوەکەی ئەم دواییەی کۆسۆڤۆ بە ڕووداوەکانی ساڵانی 90ـەکانی تورکیاوە بەستراوەتەوە، کە چەندین کەس بە ئوتومبێل دەڕفێندران و دیاردەکە بە (تۆرۆسە سپییەکان) ناوی دەرکردبوو.

یەکێک لەو کەسانەش کە ئەو کاریکاتێرەی بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی:”ئێردۆغان بەوەوە نەوەستا کە تورکیا بگێڕێتەوە بۆ ساڵی 90ـەکان، بەڵکو تۆرۆسە سپییەکانیشی بە جیهان ناساند، سوپاس بۆتۆ ئاک پارتی…”

 

سەرچاوە: http://m.haberdar.com/gundem/latuff-yine-turkiye-nin-skandallarini-cizdi-h83941.html?mnst=33500

Show More
Back to top button