بیروڕاهەواڵ

چەند تێڕوانینێک لە دوای سەردانەکەم: ڕووداوەکان لە ئاسۆی مامۆستا فەتحوڵا گولەنەوە

نووسینێک بە خامەی مامۆستا فاروق مەرجان

 

لەم نووسینەدا چەند تێبینیەکتان بۆ دەخەمەڕوو کە لە دوایین دوو سەردانم بۆ لای مامۆستا فەتحوڵا گولەن تۆمارم کردووە. لە هەردوو سەردانەکەمدا یەکێک لەو کەسانەی لە هۆڵی صوحبەتدا ئامادەبوو مامۆستا عەبدوڵا ئایماز بوو. مامۆستا فەتحوڵا سەبارەت بە مامۆستا عەبدوڵا وتی “مامۆستا عەبدوڵا هاوڕێی ٥٠ ساڵەمە” و بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

“زۆر تووشی دوودڵی دەبم لە هەڵبژاردنی یەکێک لە هاوڕێکانم بەسەر هاوڕێکانی دیکەمدا، چونکە یەک لە یەک باشترن، سوپاس بۆ خودا”.

لە ماوەی سەردانەکانی ڕابردوومدا، هەمیشە مامۆستا عەبدوڵا ئایمازم لە تەنیشت مامۆستا مەهمەت عەلی شەنگولی ڕەحمەتییەوە دەبینی لە صوحبەتەکانی مامۆستا فەتحوڵا گولەندا. سەردانەکانیان بۆ لای مامۆستا دەکەوتە هەمان کاتەوە. بەڵام ئەمجارەیان مامۆستا عەبدوڵا ئایماز بەتەنیا بوو…

لەم دونیا فانیەدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هۆی ئەوانەی لەدەستیان دەدەین زیاتر تەنیا دەمێنینەوە و عالەمی ئەبەدی جارێکی تر ڕووی خۆیمان پیشان دەداتەوە.

یادی ئەو کەسانەمان کردەوە کە لەم ماوانەی دواییدا کۆچی دواییان کرد. مەهمەت عەلی شەنگول، براکەی پرۆفیسۆر سوات یڵدرم، یوسف زیا ئۆزکان، ساڵح دینچەر کە بە درێژایی چەندین ساڵ لە شوێنی مانەوەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن خزمەتی دەکرد…

بەڵام کاتێک ئەوان ڕۆشتن، شتێک هەیە کە بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئەو میراتەی بەجێیانهێشتووە…

لە شوێنی مانەوەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن، لە ڕێگەی ئەو سیستەمە دەنگییەی دانراوە ڕۆژانە لە کاتی هەر پێنج فەرزەکەدا بانگ دەدرێت. لە کاتی وتارێکی مامۆستادا بانگدرا. ئەو دەنگەی بانگەکەی دەدا نورەدین ئۆکوموش بوو. مامۆستا فەتحوڵا لەو بارەیەوە وتی:

“نورەدین ئۆکوموش، جێگەی بەهەشت بێت. ئەو خۆی ڕۆشتووە، بەڵام هەموو ڕۆژێک یەکێک لە بانگەکان بە دەنگی ئەوە، ئێوە بانگهێشت دەکات بۆ نوێژ…”

مامۆستا فەتحوڵا ڕووی کردە یەکێک لە میوانەکان و وتی “سەردەمانێک خزمەتگەلێکی گرنگتان پێشکەشکرد”. دواتر وتی “ئێمە مرۆڤین، هەموو کات دەکرێت بکەوینە هەڵەوە” و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوەی گرنگە بریتییە لە گۆڕینی ئەو شتانەی لە ڕواڵەتدا وەک “شکست” دەبینرێن، بۆ سەرکەوتن.

با لە تێبینیەکانمان بەردەوام بین:

“شتێکمان بەدەستهێنا کە لەدەستماندابوو. ئینشاالله ئەمجارەشیان ئەوەی لەدەستمانداوە بە هەمان شێوەی خۆی قەرەبوو دەکەینەوە… ڕۆژگارێکی جوانمان بینیوە کە دەکرێت وەک سەرچاوە بۆ داهاتوو هەژمار بکرێت. هات و لە شوێنێکدا پەکی کەوت، بەڵام نابێت تووشی نائومێدی ببین… کێ دەزانێت شتانێکی بچووکیش ڕەنگە بەرهەمی گەورەی هەبێت، چەشنی درەختێک بەروبومی هەبێت…”

“ئێمە پێویستە لە کارەکانی خۆماندا قاڵ ببینەوە. الله لە دوای هەموو ناڕەحەتییەک دەروویەک و کرانەوەیەکی بەخشیوە. ئەمەش تەواو دەبێت… لە مێژەوە بەو شێوە هاتووە، هەندێک جار نەبوونی گەیشتووەتە لوتکە، دواتر سەرلەنوێ نەشونما دەستی پێکردۆتەوە، ڕەنگە ٥٠ جار گۆڕانکاری ڕوویدابێت. لە زۆر شوێن زیندووبوونەوە ڕوویداوە، چەشنی هاتنەبوون لەو نەبوونییەی لە دوێنێدا هەبوو… ئێوەی وەک تۆوێک بە لای ڕاست و چەپدا بڵاوکرانەوە، بەڵام لە شوێنە جیاوازەکانی سەر زەوی چیمەن درووستبوو. ئەمانە نیشانەی گزنگن، گزنگێک لە ئاسۆدا هەیە”.

دواتر ئەم دوعایە لە زاری مامۆستا فەتحوڵا هاتە دەرەوە:

“جەنابی حەق پارێزگاری لە ئاسۆمان بکات…”

کاتێک کەمێک بیری لێدەکەینەوە دەبینین کە ئەوە چەند دەربڕینێکی قوڵە…

مامۆستا فەتحوڵا ئاسۆیەکی هەیە، بزاڤی خزمەت ئاسۆیەکی هەیە. وەک ئەوە ئاسۆیەی لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڤاری چاڵایان بە میوانەکانی پیشانیدا:

“گۆڤاری سزنتی و ڕۆژنامەی زەمانیش بەم شێوەیە دەستیپێکرد، هەردووکیان هەتا نزیکەی ملیۆنێک تیراژ بەرز بوونەوە…”

بە هۆی ئەو ئاسۆیەوە هیچ بۆشاییەک لە تەمەنی مامۆستادا بەدی ناکرێت…

هاوشێوەی هاتنی گۆڤاری چاڵایان لە دوای کۆتایی هاتنی گۆڤاری سزنتی…

بۆچی یەکەمیان سزنتی، وە دووەمیان چاڵایان؟

چونکە یەکەمیان لە سەرچاوەی خۆبەکەمزانی و خاکەڕاییەوە لەدایکبوو، دووەمیشیان لە تاڤگەی ئومێد و ورەوە بەرز دەبێتەوە… ئەوەش ڕەنگە لەلایەن نەوەکانی داهاتووەوە ناوی “لە سزنتیەوە بۆ چاڵایان” ی لێبنرێت.

 با لەسەر تێبینیەکان بەردەوام بین:

“مرۆڤ کاتێک دڵی بەخشی بە ئاسۆیەکی بەرز، هەتا زیاتر تێیدا ڕۆبچێت زیاتر قوڵ دەبێتەوە. ئەگەر شتێکی وەها نەکات بە خۆیەوە سەرقاڵ دەبێت. ئینشاالله جەنابی حەق ئێمەش و ئێوەش لەم خزمەتەدا پێچەسپاو بکات. لێرە پێکەوەبین، لە ژیانی بەرزەخدا پێکەوە بین، لە ژیانی ئەولاش پێکەوە بین… دەکرێت بەرگە بگرین، بەڵام جەنابی حەق بە لوتفی خۆی ئەوەشمان پێ دەبەخشێت. با قەرەبووی ئەو شتانە بکەین کە لە ڕابردوودا لەدەستمان چووە… لە جیاتی ئەوەی دەرخکەری ناو ڕێگەیەکی هەڵە بین، باشتر وەهایە نەزانی  ناو ڕێگەیەکی ڕاست ببین. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا مرۆڤەکان پارێزەری نەزانی و کردارەکانی خۆیانن. ئەمە لە کاتێکدا پێویستە تۆ واز لە باسکردنی خۆت بهێنێت هەتا هەڵسوکەوتەکانت باسی تۆ بکەن…”

مامۆستا فەتحوڵا لە هەموو گفتوگۆیەکیدا بە شێوەیەک لە شێوەکان بابەتەکە دەباتەوە سەر شێواز و هاوسەنگی و نەرمونیانی:

“بابەتەکان تا چەند بە نەرمونیانی باس بکرێن، ئەوەندە دڵەکان دەکەنەوە… جەنابی حەق ئێمە لە خۆیی و لە یەکتریشمان نەکات… ئەگەر الله بە لوتفی خۆی پێمان ببەخشێت لە لە مەحشەردا یادی ڕووداوەکانی دونیا دەکەینەوە و دەڵیین ئای چەند شتانێکی جوان بوون… هیچ لەدایکبوونێکی بێ ژان نابێت. ئیمان و ناسۆر، گرنگترین هۆکار بۆ گیرابوونی نزاکان، ناسۆر چەشتنە…”

ماوەیەکی زۆرە لە کاتی گفتوگۆکانی ئێواراندا پاشبەندی بارلا دەخوێندرێتەوە. مامۆستا فەتحوڵا سەبارەت بەو دوعایەی یەکێک لە خوێندکارەکانی پێش خوێندنەوەی کتێبەکە خوێندنیەوە، داوای کرد ئەو چوارچێوەیەی لە دوعاکاندا باسکران فراوانتر بکرێن. وەک دەبینن، لە هەموو دەرفەتێکدا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بازنەی خزمەت و بازنەی دوعاکان فراوانتر بکرێن، مرۆڤگەلێکی زیاتر بگەیەندرێنە ئاستێکی بەرزتر…

سەرنج دەدەم، مامۆستا فەتحوڵا لە هەموو دەرفەتێکدا و لە ڕێگەی هەموو هۆکارێکەوە حەمد و سەنای پەروەردگار بکات.

بۆ نموونە لە دوای نوێژی هەینی وتی “توانیمان جومعەیەکی دیکەش بەجێ بگەیەنین”

لە دوای نوێژی هەینی کاتێک لەگەڵ میوانەکانی لە شوێنێکی کراوەدا گفتوگۆیان دەکرد ئەو دەرفەتەی بە “لوتفی خودا” ناوبرد.

بەو دەربڕینانەش ئامۆژگاریمان دەکات بەوەی بە هەستی شوکرانەبژێری تاج لەسەری  هەموو ساتێکی ژیانمان بنێین. کێ دەزانێ هەتا ئەمڕۆ چەند جار سەرلەنوێ ژیانمان پێ بەخشراوەتەوە، هەموو ڕۆژێک دەبینە دەرکەوتی چەند لوتفی خودا، بەو دەربڕینانە ئامۆژگاریمان دەکات بەوەی بە ستایش و سوپاسگوزارییەوە یادی ئەوانە بکەینەوە…

لە دوای ئەم تێبینیانە، ڕەنگە بتوانین بە چەند وشەیەک گوزارشت لە ئاسۆی مامۆستا فەتحوڵا گولەن بکەین:

ئیمان، تەسلیمیەت، هەوڵدان (خزمەت)، ئومێد و سوپاسگوزاری…

شەوی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ (شەوی هەوڵی کودەتاکە) و ڕۆژی ١٦ی تەموز لە لای مامۆستا فەتحوڵا بووم. لەو کاتەدا کارم لەسەر کتێبەکەم بە ناوی “تەمەنێک لە ڕێگەی خودا” دەکرد.

دەتوانم بڵێم: لە ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا جارێکی تر بە چاوی خۆم بینیم ئیمان و تەسلیمیەت بە واتای چی دێت.

لە سەختترین کاتەکاندا پەروەردگارێک هەیە کە خاوەنی گەردوون و ڕووداوەکانیەتی. هەر خۆی ئامادە و چاودێرە بەسەریانەوە. مامۆستا فەتحوڵایەک لە بەرامبەرماندا هەبوو کە تیمسالی حیکمەت بوو.

نەهامەتییەکی هێندە گەورە بەسەر دەوڵەتێکدا بێت ئەو دەوڵەتە دەڕوخێت. بەڵام بزاڤی خزمەت بەم ئاسۆیەوە هەم برینەکان ساڕێژ دەکات، وە هەم بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت.

وتم ئەمە ئاسۆیەکە کە بۆشایی قبوڵ ناکات، ئێوارەی دوایین هەینی کاتێک کات نەمایەوە بۆ کتێب خوێندنەوە، مامۆستا فەتحوڵا وتی “ئەمڕۆ نەمانتوانی کتێب بخوێنینەوە، سبەی دەیخوێنینەوە ئینشاالله…”

چونکە دینامیکی ئەم ئاسۆیە؛ لە ڕێگەی خوێندنەوە و نوێبوونەوە دێت.

 

Show More
Back to top button