هەواڵ

چەتینکایای ڕۆژنامەنوس لە زیندان کێشی ٣٠ کیلۆ کەمی کردووە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە

ڕۆژنامەنوسە دەستبەسەرەکە لە زیندان ٣٠ کیلۆ کەمی کردووە، تونجەر چەتینکایا کە ژیانی لە مەترسیدایە کچەکەی مانی گرت. زانراوە تونجەر چەتینکایای ڕۆژنامەنوس کە لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزەوە دەستگیر کراوە، لە زینداندا بە بارێکی تەندروستی مەترسیداردا تێپەڕ دەکات و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

ڕەحیمە گوڵ چەتینکایا (٢١ ساڵ) کچی جەتینکایا گوتی کە باوکی لە هەلومەرجی خراپەکانی زینداندا ٣٠ کیلۆی لە کێشی دەستداوە و داوای لە کەسانی پەیوەندیدار کرد کارێک بکەن. دیارە تونجەر چەتین کە ١٦ مانگە لە بەندینخانەی دۆشەمێلتیی شاری ئەنتاڵیا دەستبەسەرە و لەژێر کاریگەری نەرێنی دۆخی ناهەمواری زیندان و نەخۆشی کیسی گورچیلەکەی دایە. داواکارییەکان کە چەند مانگە دەکرێن بۆ ئازاد کردنی و دادگایی کردنی چەتینکایا بەبێ زیندانی لە دوای نەخۆشی گورچیلەکەی بە هەند وەرناگیرێن.

ڕەحیمە گوڵ چەتینکایا دەربارەی باوکی کە لە ڕۆژی ٢٣ی تەمووزی ٢٠١٦ لە شاری ئاکسەرای دەستگیرکراوە، نەبوونی هیچ هەواڵێکی تا ٥ ڕۆژ دوای دەست بەسەر کردنەکەی و دەربارەی ئەوەی کە باوکی ١٦ مانگە لە زیندانە گوتی:

“باوکم لە زینداندا ئازاری دروونی دراوە. ٥ مانگ هیچ دەرمانێکی پێ نەدراوە، نەبراوە بۆ لای دکتۆریش. ئەو کیسانەی لە گورچیلەکانیدا هەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەتر بوون، ئێستا مەترسیان لەسەر ژیانی دروستکردووە. باوکم سەرەڕای ئەوەی لە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٧دا نەشتەرگەری بۆ کرا، بەڵام ٨ کاژێر بە جلی خوێناوییەوە لە سوچێکی زینداندا بەرامبەر بە مەرگ بە جێهێڵرا. لە کاتێکدا لە هەلومەرجە ئاساییەکاندا ڕێگە بە هاوەڵی کردنی نەخۆشەکانی تر دەدرێت بەڵام ڕێگە بە ئێمە نەدرا. پاشان پەڵکێشکرایەوە بۆ زیندان. لە دوای مامەڵەی خراپی سەربازەکان لەگەڵی و ئەو شت گەلەی لە کاتی نەشتەرگەرییەکە تووشی بوو نەخۆشییەکەی باوکم زیاتریش خراپ بوو. سەرەڕای ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەی پزیشکی دادوەریدا نوسراوە کە ‘پێویستی بە چاودێری ورد هەیە لە ماڵەوە’ بەڵام باوکم ئازاد ناکرێت”.

ڕەحیمە گوڵ چەتینکایا ئاماژەی بەوە دا سەرەڕای ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیچ لە دژی باوکی نییە بەڵام لە بەندینخانە دەستبەسەر کراوە و وتی “سەرەڕای نەخۆشییەکەی کە لە پەرەسەندن دایە، و سەرەڕای ئازارەکانی ئەوەی کە زۆر جێی نیگەرانییە ئەوەیە ٦ مانگە باوکم نەبراوە بۆ لای دکتۆر” و ڕەحیمە گوڵ بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی:

“بەردەوامسکاڵا و داواکاری دەنوسین، دەچینە لای دادوەر بەڵام بە هیچ شێوەیەک نابرێت بۆ لای دکتۆر. کاتێک باوکم لە هۆکاری ئەمەی پرسیوە بەم جۆرە وەڵام دەدرێتەوە ‘٧٠٠ کەس سەرەی گرتووە، دەبێت چاوەڕێی نۆرەی خۆت بکەیت’. هاوار لە بەرپرسەکان دەکەم، کام ویژدان ناتوانێت ئەمە ببینێت، کام دڵ دەتانێت بێهەست بێت و کوێر بێت لەسەر ئەمە. ئەمە ستەم نەبێت چییە؟”

ڕەحیمە گوڵ چەتین کایا دووپاتی کردەوە کە ڕۆژ لە دوای رۆژ مەترسی لەسەر ژیانی باوکی زیاد دەکات، ئەو وتی “گەر باوکم لەدەست بدەم کێ باجەکەی دەدات؟ زوو بێت یان درەنگ بێتاوانی باوکم دەردەکەوێت بەڵام کێ تەندروستی ئەو دەگەڕێنێتەوە دۆخی پێشوو؟” هەروەها داوای دەست بەجێ ئازاد کردنی باوکی کرد.

ڕەحیمە گوڵ ڕایشی گەیاند کە تونجەر چەتینکایای باوکی ٢٥ ساڵە جگە لە ڕۆژنامەوانی هیچ کارێکی تری نەبووە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی “دەمەوێت باوکم ئازاد بکرێت”.

http://www.tr724.com/tutuklu-gazeteci-cetinkaya-cezaevinde-30-kilo-verdi-hayati-tehlikesi-var/

Show More
Back to top button