هەواڵ

چیرۆکی هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەت: لە ساڵۆنی خوێندنەوەی گازی ئەنتاپەوە بۆ پیشەی دارتاشی

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە هەواڵێکیدا کە باس لە ژیانی هاوڵاتیەک دەکات نوسیویەتی، “هەموویان بە ڕیز وڵاتەکەیان بەجێ دەهێڵن”. لە ساڵی ٢٠١٧ زیاد لە ٢٥٧ هەزار لاوی خوێندەوار تورکیایان بەجێ هێشتووە تەنها لەبەر ئەوەی ئازادی بۆچون و دەربڕین لە وڵاتەکەدا مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست دەکات. کەئەمەش مافی سەرەتایی هەموو هاوڵاتیەکە لە وڵاتەکەدا. یەکێک لەو کەسانەش ئەدیب یانکە. لە شاری گازی ئەنتاپ قوتابی پێگەیاندووە بەڵام بەهۆی دۆخی سیاسی تورکیاوە و ئەو پەستانەی کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەسەری بووە بەرەو ئەمریکا گەشتی کردووە و ئێستا کاری دارتاشی دەکات.

لە پێشودا باس لەوە دەکرا کە ئەو هاوڵاتیە تورکانەی کە لە پێشودا گەشتیان بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا کردبوو بەرەو تورکیا دەگەڕانەوە بەڵام بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆچی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ ٢٥٧ لاوی خوێندەروار بەهۆی بۆچونەکانیانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە. تەنها لە ئەڵمانیا ١٠٢٠ئەکادیمی ناوی خۆیان وەک کۆچبەر تۆمار کردووە.

 

لە هۆڵەندا ئەندازیارانی توبیتاک و ئەسێلسان خرانە سەر کار

لەڕوی پیشەسازیەوە ئەو ئەندازیارانەی کە لەو وڵاتەدا بەهۆی بۆچونەکانیانەوە هەڵهاتون لەلایەن کۆمپانیاکانی هۆڵەنداوە دەخرێنە سەر کار و پێشوازیان لێ دەکرێت. لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا باس لەوە کراوە کە زیاد لە ١٠٠ ئەندازیاری کۆمپانیاکانی توبیتاک و یارسان کە لە تورکیا کاریان کردووە لە ئێستادا لە هۆڵەندادا کاردەکەن، هەروەها نوسیویەتی کە چارەکە ملیۆنێک لاوی خوێندەوار لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا ڕایان کردووە.

 

 

ئەدیبی ٣٤ ساڵ لە گازی ئەنتاپ لە ساڵۆنەکانی خوێندندا دەرسی بە قوتابیان وتووەتەوە و مامۆستا بووە. دایکی عەلەوی بووە و باوکی کورد بووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی ئەدیامانن. دایکی چوارەم ژنی باوکی بووە. ژمارەیەکی زۆر براو خوشکی هەیە لەگەڵ ئەوانەی کە مردوون ژمارەیان دەکاتە ٢٠ خوشک و برا.

ئەدیب باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی دایکی عەلەوی بووە دۆخێکی خراپیان هەبووە. بەو هۆیەوە دەست بە خوێندن دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٦ بەشی ئەندازیاریی کارەبا و میکانیک لە زانکۆی گازی ئەنتاب تەواو دەکات.

 

هەواڵی لێ دەدرێت کە پەیوەندی بە بزاڤی خزمەتەوە هەیە

ئەدیب یەکێک بووە لەو کەسانەی کە یارمەتی خوێندکارانی داوە هەتا بتوانن نمرەی باش بەدەست بهێنن هەتا بگەنە زانکۆکان. بەڵام لە ٣٠ تەموزی ٢٠١٨ دوای ئەوەی هەواڵی لێ دەدرێت کە پەیوەندی بە بزاڤی خزمەتەوە هەیە ناچار دەبێت کە لە ڕێگەی ڕوباری مێریچەوە لە تورکیا هەڵبێت.

ئەدیب دەڵێت لە دوای ١٥ تەموزەوە چەندین ماڵی قوتابی بە بیانوی ئەوەی کە پەیوەندیان بە بزافی خزمەتەوە هەبووە چۆڵ کراوە و داخراوە. ئەشیاکانی ناو ماڵەکانی دەرهێناوە و چەندین جار چووەتە لای پۆلیس و ئیفادەی بە پۆلیس داوە. هەروەها پارەی کارەبا و ئاو و گازی ئەو ماڵانەی داوە، تەنانەت پارەی زۆرینەی خاوەن ماڵەکانی داوە.

 

 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دارتاشی پارە پەیدا دەکەم

ئەدیب لە گازی ئەنتاپ لەو شوێنانە بووە کە وانەیان بە قوتابیانی زانکۆکانی ئەو شارە وتووەتەوە بەڵام پاش داخستنی شوێنی وانە وتنەوەکان ئەشیای ماڵانی کڕیوە و فرۆشتویەتیەوە بەو شێوەیە ژیانی خۆی بەڕێ کردووە تەنانەت لە ساڵی ٢٠٠٨ کە وانەی وتووەتەوە لە ١٠٨ قوتابی ٩٨ قوتابیان توانیویانە سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنن. یەکێک لە خوێندکارە کچەکانی لە تاقیکردنەوەی زماندا توانیویەتی پلەی دووەمی هەموو تورکیا بەدەست بهێنێت. بەڵام دوای ئەوەی کە هەواڵی لەسەر دەدەن کە گوایە پەیوەندی بە بزافی خزمەتەوە هەیە بە ناچاری بەرەو ئەمریکا هەڵدێت لە ئەمریکاش ٦ مانگە دەستی کردووە بە کاری دارتاشی و ئێستا ئەو لەو وڵاتە لە پێناو ژیاندا دارتاشە.

لە کارە نوێکەمدا ئێستە ئەوەندە پارە پەیدا دەکەم کە بتوانم پێی بژیم:” لەبەر ئەوەی لە تورکیادا دادپەروەری نەماوە من لە ئێستادا لە ئەمریکادا دەژیم.” من لە ئێستادا لە ئەمریکام بەڵام ئەگەر ناچار نەبومایە وڵاتەکەم بەجێ نەدەهێشت. من لە ئەمریکادا فێری دارتاشی بووم کە بەهۆیەوە دەتوانم خێزانەکەم بژیێنم لە ئێستادا ناچارم کە بەم شێوەیە بژیم.

 

سەرچاوە: https://medyabold.com/2019/01/11/antepin-okuma-salonlarindan-amerikada-marangozluga-bir-hizmet-gonullusunun-hikayesi/amp/?__twitter_impression=true

Show More
Back to top button