هەواڵ

چیرۆکی ئاشنابوونی خاتوو یانکۆڤیچ بە خانەوادەیەکی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت

 

ئەم چیرۆکەی باسی دەکەین پێنج ساڵ پێش ئێستا بە ئاشنابوونی دۆلارێس یانکۆڤیچ لەگەڵ خانەوادەی موراد کە هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەتە، دەستیپێکرد.

دۆلارێس یانکۆڤیچ لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٨ ە، وە لە شاری کانساس لە ئەمریکا دەژی. دوای دەرچوونی لە زانکۆ دوو بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک ڕاوێژکاری دەروونی کاری کردووە. دۆلارێس کوڕێکی تەمەن ٥٦ ساڵی هەیە، بەڵام ئەویش بە هۆی کێشەی جۆراوجۆرەوە هیچ گرنگییەک بە دایکی نادات.

دۆلارێس نزیکەی ٥ ساڵ پێش ئێستا لە چالاکییەکدا کە لە لایەن دەزگای ڕەیندرۆپ، کە دامەزراوەیەکی بزاڤی خزمەتە، لەگەڵ بونیامین موراد و خانەوادەکەی ئاشنابوون. دواتر بە تێپەڕبوونی کات هاتوچۆ لە نێوانیاندا زیادی کرد و پەیوەندی نێوان زۆر بەهێز بوو تا ئەو ڕادەیەی دۆلارێس وای هەست دەکرد خانەوادەیەکی نوێی بۆ خۆی دۆزیوەتەوە.

بونیامین و ئایشەنوری هاوسەری وەک دایکی خۆیان گرنگییان بە دۆلارێس دەدا و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرد، منداڵەکانیش وەک ئەوەی نەنکیان لەگەڵیاندا بێت بە “پورە دۆلارێس” بانگیان دەکرد.

ڕۆژێک دۆلارێس لە ماڵەکەی خۆیدا کە بە تەنها دەژی دەکەوێت و قاچی دەشکێت، وە بەو هۆیەوە بونیامین موراد و خانەوادەکەی بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ماڵی خۆیاندا چاودێری دەکەن و خزمەتی دەکەن.

دواتر کاتێک دۆلارێس چاکبووەوە و گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆشی خانەوادەی موراد هیچ کات ئەویان بە تەنها جێنەدەهێشت، یان دەچوون بۆ ماڵەکەی دۆلارێس یاخود بانگهێشتیان دەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٩ دا، دۆلارێس تووشی ڕووداوێکی ناخۆشبوو. بە هۆی شکانی پەراسووییەوە ماوەیەکی درێژ لە نەخۆشخانە مایەوە و دواتریش دیسان بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ماڵی بونیامین مایەوە.

دواتر دۆلارێس بە هۆی بەساڵاچوونییەوە دەبوو زیاتر سەردانی نەخۆشخانە بکات. نزیکبوونەوەی دۆلارێس لەگەڵ خانەوادەی موراد گەیشتبووە ڕادەیەک کە پزیشکەکانی نەخۆشخانە زانیارییەکانییان سەبارەت بە تەندرووستی دۆلارێس بە خانەوادەی موراد ڕادەگەیاند.

ڕۆژێک لە نەخۆشخانەوە پەیوەندی بە بونیامین مورادەوە دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن کە چیتر هیچ شتێک نییە بۆ دۆلارێس بکرێت. لە ئێستادا خانەوادەی مورات بە هەموو شتێکی خۆیانەوە هەوڵ دەدەن خزمەتی پورە دۆلارێس بکەن کە دوایین ڕۆژەکانی بەسەردەبات.

http://m2.samanyoluhaber.com/iste-dolares-teyze-ile-hizmet-gonullusu-murat-ailesinin-hikayesi-haberi-1360579.html

Show More
Back to top button