هەواڵ

چیتان لەم منداڵە دوێت؟

ڕێگە بە دایکی منداڵێکی تووشبوو بە شێرپەنجە نەدرا لەگەڵ کوڕەکەی بچێتە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر

 

ئەحمەد بورهان منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکییە لە ئەڵمانیا، بەڵام کاتێک لەگەڵ زەکییە ئاتاجی دایکی چوونە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوڵ بۆ ئەوەی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ بکەون ڕێگە بە زەکییە ئاتاج نەدرا لەگەڵ کوڕەکەی بچێتە ئەڵمانیا.

زەکیە ئاتاج پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کرابوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەو قەدەغەیەی لەسەر هەڵگیراوە بەڵام ڕێگەی پێ نادرێت لەگەڵ کوڕەکەی بچێتە ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ کوڕەکەی و دەڵێت “چیتان لەم منداڵە دەوێت؟ دەستان خستووەتە ناو دەستی یەک بۆ ئەوەی کوڕەکەم بکوژن”.

 

http://www.samanyoluhaber.com/bu-cocuktan-ne-istiyorsunuz-haberi/1341331/

Show More
Back to top button