بیروڕانوسەرانهەواڵوتار

چوارەم لەمپەر لە بەردەم شەوقی شاسوارانی خزمەتدا

 

حەزرەتی ئوستاد (م.سەعیدی نورسی) لە کتێبی “إشارات الإعجاز في مطان الإيجاز” لە ڕاڤەی ئایەتی ٢١ ی سورەتی بەقەرە کە دەفەرموێت ” ئەی مرۆڤەکان، بەندایەتی بۆ ئەو خودایە ئەنجام بدەن کە ئێوە و کەسانی پێش ئەوە دروست کردووە و بگەنە پلەی تەقوا”، سەبارەت بە ئەنجامدانی بەندایەتی بۆ خودا، باس لەوە دەکات کە دەبێتە هۆی بەختەوەری مرۆڤ لە دونیا و ئاخیرەت و، دەربارەی چۆنیەتی ڕێکخستن و هۆکاری ئەوەی کە بۆ بەندایەتی هۆکاری ئەمەیە لە ماددەی یەکەمدا دەڵێت:

مرۆڤ جیاواز لە هەموو زیندەوەر و ئاژەڵەکان، بە شێوازێکی زۆر سەرسوڕهێنەر و سروشتێکی ناسکەوە دروستکراوە. بە هۆی ئەم تایبەتمەندیەوە چەندین مەیل و ئارەزووی جیاواز لە مرۆڤەکاندا هاتۆتە مەیدان. بۆ نمونە مرۆڤەکان خوازیاری بەدەستهێنانی شتانێکن کە هەڵبژێردراوترین و شایستەترینن بە سروشتی خۆی. خوازیاری جوانترینە و، مەیلی شتی جوانکاری دەکات، خوازیاری ژیانێکی شایستە و شەرەفمەندانیە. بۆ بەجێگەیاندنی ئەم مەیلانەشی، بۆ بەدەستهێنانی خواردن و خواردنەوە و پێداویستیەکانی تری بە شیوەیەکی جوان، پێویستە دارای زیاتر لە هونەرێک بێت. پێویستە لە یەک کاتدا پزیشک، سەرتاش، مامۆستا، بەرگردروو، ئەندازیار، نانەوا، دەرمانساز بێت. لەبەر ئەوەی مرۆڤێکیش لە یەک کاتدا ناتوانێت دارای ئەم هەموو هونەرە بێت، پێویستە لەگەڵ مرۆڤەکانی تردا  لە کارەکانیدا هەماهەنگی هەبێت، تا لە ڕێگەی ئەو هەماهەنگیەوە پێداویستیەکانیان بگۆڕنەوە بە شێوازێک کە  گونجاو بێت لەگەڵ ئاستی شایستەی خواستەکانی. بەڵام لەبەر ئەوەی هەستی شەهوەت و توڕەیی و هێزی ئەقڵی لە مرۆڤەکاندا سنوردار نەکراوە لەلایەن جەنابی حەقەوە، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان لە ڕوی ئەقڵ و هێز و زیرەکیەوە ئاستی جیاوازیان هەیە، لەبەر ئەوەی هیچ لەمپەرێکیش لەبەردەم مرۆڤەکاندا نیە بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە هێز و دەسەڵاتانەی هەیەتی، لە مامەڵە و کرداریدا بەرامبەر مرۆڤەکانی چواردەوری زوڵم و دەستدرێژی دروست دەبێت و، بەهێزەکان کەسانی لاواز دەچەوسێننەوە و، مافەکانیان زەوت دەکەن و، کەسانی فێڵباز و جەربەزە دەتوانن هەندێکی تر فریو بدەن و ناحەقیان بەرامبەر ئەنجام بدەن. بە مەبەستی ئەوەی ئەم نادادپەروەری و دەستدرێژیە ڕوو نەدات، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێویستی بە دادپەروەریە. بەڵام لەبەر ئەوەی تاکەکان توانای ئەقڵیان هێندە نیە بە تەنیاباڵ ئەو دادپەروەریە دابمەزرێنن، پێویست بە ئەقڵی دەستەجەمعی هەیە، هەتاکوو هەموو تاکەکان سوودمەندن لەو ئەقڵە دەستەجەمعیە. ئەقڵێکی وەها دەستەجەمعیش تەنیا لە ڕێگەی یاسایەکی دانراوەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەو یاسایانەش تەنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێسا و ڕێکارە سەرەکیانەوە دێتە مەیدان کە لەلایەن خودای ئاگادار بە هەموو حاڵەکانی مرۆڤ داڕێژرابێت. دواتر بۆ ئەوەی تاکەکان وابەستەی پابەندی و جێبەجێکردنی ئەو فەرمان و قەدەغەکراوانە بن کە جەنابی حەق دایناوە، پێویست بەوە هەیە تاکەکان لە هزریاندا ئەوە چەسپاو بێت، کە خودا ئاگاداری هەموو مامەڵە و کردارێکیانە و سزای سەختی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە پێشێلی فەرمانەکانی دەکەن. جێگیرکردنی ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی دەرکەوتنی فەرمانی باوەڕ لە کەسەکاندا دێتە مەیدان، دەرکەوتن و جێبەجێکرنی فەرمانەکانی باوەڕیش  تەنیا لە ڕێگەی دووبارە نوێکردنەوەی بەردەوامی عیبادەت و پەرستش بۆ خودا بەدەست دەهێنرێت”.

بە بۆنەی باسکردنی ئەم ڕاڤەیەی ئیشارەتول ئیعجاز،  با بەسەرهاتێکی خۆمتان بۆ بگێڕمەوە، کە منی چۆن لە وەرگرتنی سفر ڕزگار کرد لە قۆناغێکی خوێندنمدا.

کاتێک لە پەیمانگای زانستە شەرعیەکان بووم، وانەیەکی یاسامان بە جیا دەخوێند.کتێبێکی جیاوازی هەبوو  تەنیا لەو چاپخانانەدا دەفرۆشرا، کە سەر بە وەزارەتی پەروەردە بوون. لەبەر ئەوەی ئێمە لە بەشێ ناوخۆیی دەماینەوە، تەنیا لە ڕۆژانی پشوودا کاتی ئەوەمان دەبوو بچین ئەم کتێبە بکڕین، مامۆستایەکمان هەبوو بە ناوی ئۆرهان بەی، لەبەر ئەوەی زۆر جار مناقەشەمان دەکرد، بە هۆی غەرەزی زۆری بەرامبەر، لە سەرەتای ساڵدا بوو کاتێک منی هەستانە سەر تەختە ڕەشەکە و بە بیانوی ئەوەی کتێبەکەم نیە، تاقیکردنەوەی زارەکی لەگەڵ ئەنجامدا، پرسیاری ئەوەی لێکردم کە “یاسا بۆچی پێداویستی مرۆڤە؟”، ویستی بە هۆی بابەتێکەوە کە هێشتا نەمان خوێندووە، تاقیم بکاتەوە و سفرم پێبدات. منیش لەو کاتەدا زۆر جار کتێبی ئیشارەتول ئیعجازم دەخوێندەوە، ئەوەی لێرەدا لە سەرەتادا نوسیم، لەبەردەم مامۆستا ئۆرهانیش دووبارەم کردەوە، ئەویش سەری سوڕما بە وەڵامەکەم. دواتر کە کتێبەکەم کڕی، ئەوەم بەدی کرد کە لە کتێبەکەدا هێندە بە جوانی شیکاری وەڵامی ئەو پرسیارە نەکراوە. هەرچەندە مامۆستا نمرەیەکی باشی پێ نەدام، بەڵام ڕزگارم بوو لەوەی سفر وەربگرم، وتی دەی باشە با ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکە نمرەدانانی لەسەر نەبێت. هەرچۆنێک  دڵم خۆش بووم بەوەی ڕزگارم بوو لەوەی نمرەم لێ بشکێت.

حەزرەتی ئوستاد لە وتارەکانیدا کاتێک باسی لەمپەری چوارەمی بەردەم شەوقی شاسوارانی خزمەتی دەکرد، ئاماژەی بەوە دەکرد کەوا بە هۆی سروشت و فیترەتی مرۆڤەوە، بە تاقی تەنیا ناتوانێت بە شێوازێکی شایستە و شیاو بە مرۆڤایەتی بژی و ، بە هۆی ئەوەی پێویستە بیر لە پاراستنی ماف و بەرژەوەندی خۆشی بکاتەوە لەناو کۆمەڵگادا، ئیدی بیەوێت یان نا جۆرێک لە خۆ بردنە پێشەوە و پێشخستنی بەرژەوەندی خۆی، توشی لادانی دەکات و، دواتر بەم شێوەیە بەردەوام دەبوو:

مرۆڤ بە هۆی فیترەت و سروشتی تایبەتی خۆیەوە، پێویستە لەناو کۆمەڵگادا بە شێوازێکی مەدەنی ماف و بەرژەوەندی کەسانی تر بپارێزێت و لە هەمان کاتدا داوای ماف و بەرژەوەندی خۆشی بکات، ئیدی لەم بابەتەدا لە دژی  هەرچی شتە دەوەستێتەوە کە  ببێتە لەمپەر لەبەردەم مەرام و بەرژەوەندی تاکە کەسی و بیروڕا تایبەتیەکانی”.

بە تایبەتی کەسێکی وەها گەر لە ناو بزاڤێکی تایبەت بە خزمەتی مرۆڤایەتی سەر هەڵبدات، ئەوا دەبێتە لەمپەری بەردەم شەوقی شاسوارەکانی. چونکە بزاڤێک کە لەسەر بنەمای دڵسۆزی، ڕاستگۆیی، دڵسۆزی لە دڵ و هەماهەنگی دامەزرابێت، لە خزمەتێکی بێ چاوەڕوانیدا کە بە ڕۆحێکی خۆ تەرخانکەرەوە ئەنجامی دەدەن، بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی تاکە کەسی، بڕیاری بێ گەڕانەوە بۆ ڕاوێژ، هزرەکان لێڵ دەکات و دڵەکان ڕەش دەکاتەوە.

بەڵام مرۆڤ کە بۆ تاقیکردنەوەش دروستکراوە، لە ناخیدا هەم گەڕان بە دوای مافەکانی لەناو کۆمەڵگا و، هەستی خۆ پاراستنیشی هەیە. مرۆڤ بۆ ئەوەی ملیم بە ملیمی هەنگاوەکانی بە شێوەیەکی پێکەرانە بێت، ئەمەش لە ڕێگەی هەستێکی بێ خەوشی دادپەروارانەی دەبێت، کە ناحەقی بەرامبەر خۆی و کەسانی چواردەوریشی نەکات. ئەنجامدانی کارێکی لەو شیوەیەش هێجگار سەخت و دژوارە. دەبێت شتێکی جوانتر هەبێت کە وا لە مرۆڤ بکات واز لە بەرژەوەندی خۆی بهێنێت لە پێناو کەسانی تردا.لێرەدا فەزیلەتی ئیمان و هەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا و، هەوڵدان بۆ گەشتن بە پلەی “رضا” کە بەرزترینی پلەکانە و خۆی لە ڕەزامەندی خودادا دەبینێتەوە، زۆر بە جوانی دەتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە مرۆڤ واز لە بەرژەوەندی خۆی بهێنێت و فیداکاری بکات لە پێناو کەسانی تردا. هەر بۆیە حەزرەتی ئوستاد دەفەرموێت” باشترینی مرۆڤەکان، کەسێکە کە زۆرترین سوودی بۆ مرڤایەتی هەبێت”.

جا بۆیە پیویستە  ڕێسای هیممەت بکەنە بەشێک لە خۆتان و، وەک لایەنێکی سروشتانی لێبێت، هەتا وەکو موجاهیدێک ئەم هەستە جوان و تیڕوانینە، لە دژی بیروڕا و هەستی تاک لایەنەی بەرژەوەندیخواز بوەستێتەوە. بە پێچەوانەوە دەبینە کۆیلەی هەندێک هەستی وەک “کێ لە ئێمە باشترینە” کە بۆ تاقیکردنەوە لە ناخماندا چێنراوە. ئەگینا ناتوانین بەر بگرین بە تەقینەوەی هەندێک کانزای زیان بەخش، کە لە ناخماندا خۆی حەشار داوە.

ئوستاد دوای ئەوەی بە شێوازێکی زۆر جوان توێکاری فیترەتی مرۆڤ دەکات، لە ڕێگەی قورئان و حەدیسەوە مەڵحەم و دەرمانی چارەسەری بۆ دادەنێت و  هەلی ئەوە دەخاتە بەردەممان کە چۆن بە ڕاست و دروستی هەنگاو هەڵبگرین.

خودا بە هەمیشەیی لێی ڕازی بێت…

http://www.shaber3.com/yazar/abdullah-aymaz/sevki-kiran-dorduncu-engel/1296013/

 

 

Show More
Back to top button