هەواڵ

چالاکوانێک: گۆڕی مامۆستا گۆکهان لەکوێیە؟ دەمەویت سەردانی بکەم

مامۆستا گۆکهان لە 24 ی تەمووزی 2016 بەبیانوی کودەتا دەستکردەکەی 15 تەمووز دەستبەسەرکرا. مامۆستای گۆکهانی 42 ساڵ، مامۆستای مێژوو بوو، بۆ ماوەی 13 ڕۆژ ئەشکەنجەدرا. لاشە بێگیانەکەی چەندین ڕۆژ نەدرایەوە بە خێزانەکەی. هەرەشەیان لە دایک و باوکی و خزمەکانیان کرد. لە گۆرستانی شاری ئیستەنبوڵ و کۆنیا ڕێگە نەدرا بنێژرێت، وتیان دەبێت بیبەن بۆ گۆرستانی خائینان. خێزانەکەیان بردیان بۆ گۆرستانی لادێکەیان، بەڵام ئەمجارەش خەڵکی گوندەکە ڕێگەیان نەدا لە گۆرستانی گوندەکە باخاکبسپێردرێت. بە فەرمانی وەزیری دیانەتی ئەوکاتە مێهمێت گۆرماز، ڕێگریکرا لەوەی هیچ مەلایەکی دیانەت نوێژی لەسەر بکات. خێزانەکەی لە خاکی خۆیان مامۆستا گۆکهانیان ناشت.

 

دوای  ساڵ و نیوێک نامەی ‘ بێتاوانی’ ئاراستەی خێزانەکەی مامۆستا گۆکهان کرا. وەزارەتی پەروەردە بڕیاری گەڕاندنەوەیدا بۆسەر کارەکەی.

 

لە بەرامبەر ئەم زوڵمە، چالاکوان و ستەملێکراوی باری نائاسای وەلی ساچڵک وتی “گۆڕی مامۆستا گۆکهان لەکوێیە؟ دەمەویت سەردانی بکەم”.

 

لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە سوپاسی هەڵوێستەکەیان کرد، ساچڵک وتی “ئەرکی مرۆڤایەتییە. ئەشکەنجەدان دژی مرۆڤ تاوانە. نەگەڕاندنەوەی بۆسەر کارەکەی تاوان نییە. هەموو کاتێک دەچم بۆسەر گۆڕی مامۆستایەک کە ئەشکەنجە دراوەو گیانی لەدەستداوە”.

Show More
Back to top button