هەواڵ

پەیامی م. فەتحوڵڵا گولەن سەبارەت بە شەهیدانی دەریاچەی مەریچ

م. فەتحوڵڵا گولەن سەبارەت بە شەهید بوونی چەند هاوڵاتیەکی تورکیا لە ئاوی دەریاچەی مەریچدا پەیامێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاوڵاتی هەڵهاتوو لە دەستی زوڵمی کاربەدەستانی تورکیا، لە کاتی پەڕینەوەیاندا بە ئاوی دەریاچەی مەریچدا، بەلەمەکەیان نقوم دەبێت و هەندێک لە هاوڵاتیەکانی ناوی دەخنکێن.

هەتا ئێستا تەرمی خانمێک و دوو منداڵەکەی دۆزراونەتەوە و هاوڵاتیەکانی تر بێ سەرو شوێنن.

م. فەتحوڵڵا گولەن لە پەیامەکەیدا دەڵێت:

هەواڵی شەهید بوونی هەندێک لە براکانمان لە ناوی ئاوی دەریاچەی مەریچدا، کە بە مەبەستی ڕزگاربوون لە زوڵمی زاڵمان وڵاتی خۆیان بەجێهێشت و هەوڵی ڕزگاربوونیان دەدا، خوێنی لە ناخم تکاند.

ئەو ڕەشبگیریەی بێ وێنەیەی لە تورکیادا دەستی پێکردووە، وای لە هاوڵاتیانی بێ گوناح کردووە کە نەتوانن بە شێوەیەکی سەربەرزانە درێژە بە ژیانیان بدەن و، هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە.

سەرئەنجامی ئەو زوڵم و پێشلکاریانەی مافی مرۆڤ کە لەلایەن ئامادەکاری ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە تایبەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ تۆمار کراوە، ڕۆڵەکانی گەل کە هەتا ئێستا پێیان نەناوە بە مێروولەیەکدا، ناچار دەکات بەوەی نیشتیمانی خۆیان بەجێبهێڵن.

 

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ ئەوە بکات کە بۆ هاوڵاتیانی تورکیا گیانی خۆیان دەخەنە مەترسی و هەوڵی جێهێشتنی وڵاتەکەیان دەدەن؛ لە کاتێکدا تورکیا بە شانازیەوە باس لە ئامێزگرتنی هاوڵاتیانی ئاوارەی وڵاتانی تر دەکات. هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  لە بابەتی دووبارە دروستکردنەوەی دەوڵەتی یاسا و ڕەچاوکردنی مافە سەرەکیەکانی مرۆڤدا کاربەدەستانی تورکیا ئاگادار بکاتەوە.

جەنابی حەق ئەندامانی کۆچکردووی خانەوادەی دۆغان و عەبدوڕەزاق بە بەرزترین شوێنی خۆی لە بەهەشتدا سەرفراز بکات. هەروەها بە زووترین کات ڕزگار بوون بە نسیبی ئەو ئەندامانە بکات، کە هەتا ئێستا نەدۆزراونەتەوە و، داوای شیفای بە پەلە بۆ برامان فاتیح یەشار دەکەین کە بە برینداری دۆزراوەتەوە.

خودا ئازاری ئەوانەی لە دوایان بەجێماون دابمرکێنێتەوە و ئارامگری و دان بە خۆگرتنیان پێ ببەخشێت. وڵاتە پیرۆزەکەمان و هاوڵاتیانی بێ گوناحیشی بە زووترین کات لە زوڵمی زاڵمان ڕزگار بکات، کە خۆیان سەپاندووە بە سەریاندا.

http://www.shaber3.com/hocaefendiden-meric-sehitleriyle-ilgili-mesaj-haberi/1299454/

 

 

Show More
Back to top button