هەواڵ

پەیامی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتییەوە

مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بەبۆنەی 21ی سێپتێمبەر، ڕۆژی جیهانی ئاشتییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 

لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی، 21ی سێپتێمبەردا، بەبۆنەی دووپاتبوونەوەی خۆشی دەربڕین و پابەندبوونمان بە ئاشتییەوە لەسەرانسەری جیهاندا، ڕای خۆم دەخەمە پاڵ خەڵکە جیاوازەکانی کلتور و ئاینە جیاوازەکان. هیوادارم ئەم بۆنە تایبەتە ئەوەمان یادبخاتەوە کە بۆ گەیشتن بە کەلتوری جیهانیی ئاشتی و ڕێزگرتن لە یەکتری، پێویستە سەرەڕای جیاوازییەکانمان، هەمیشە لە کارە پێکەوەییەکانماندا نەرمونیان بین. پێویستە لەسەرمان بانگهێشتی هەموولایەک بکەین بۆسەر ئەم ڕێبازە و هیچ کەسێک لەدەرەوەی بازنەی ئاشتی جێنەهێڵین.

پێویستە کارایانە، لە ڕێی ڕێکخستنی چالاکی جۆراوجۆی وەک فێستیڤاڵی کەلتووری، گەشت، ئاهەنگی هاوبەش و هەوڵی مرۆیی، پردی ئاشتی بۆ کەسانی باکگراوەند جیاواز بونیاد بنێین، بۆ ئەوەی یەکتر بناسن و گفتوگۆی پڕمانا ئەنجام بدەن. کاتێک خەڵکی یەکتر دەناسن، لەجیاتی ئەوەی بە نەزانی حوکم لەسەر یەکتر بدەن، وەک برا لەیەک دەڕوانن، هیوا و کارە هاوبەشەکانیان بەجێدەهێنن و دەبنە ڕێگر لە بەرامبەر ڕق و قینە و سەرگەردانی.

بونیادنانی پردی ئاشتی لە ڕێگەی قبوڵکردنی ڕای هەرکەس و دانانی جێگا بۆ هەر کەس لە دڵی هەمواندا بەدی دێت. ڕەنگە بەهۆی کارەکانمانەوە نەتوانین ئاشتی بۆ هەموو جیهان بهێنین، بەڵام دەتوانین ببینە نموونەیەکی جوان بۆ ئەوانی دی، بۆ ئەوەی بینەری ئاشتی بن و بڵاوببێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش، مایەی هاندانە کە تەماشای هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بکەین و ئەزموونیان لێوەربگرین، کە چۆن هەستاون بە بانگەشەکردن بۆ لێکتێگەیشتن و  ڕێزگرتن، لە ڕێگەی دروستکردنی سەنتەری دیالۆگ و کردنەوەی قوتابخانە لە سەرانسەری جیهاندا کە قوتابی سەرجەم باکگراوەند جیاوازەکانی تێدابوون و لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆرەوە چەند زمانێکی جیاواز فێربوون.

داوا لە خودا دەکەم، جیهانێکی دوور لە توندڕەوی، جیاکاری و، دیکتاتۆریمان پێ ببەخشێت، جیهانێک کە پابەندبین بە ڕێزگرتن لە هەموو کەسێک.

 

 

سەرچاوە: http://afsv.org/fethullah-gulens-message-for-international-day-of-peace/#.W6YdxXszaUl

Show More
Back to top button