هەواڵ

پەڕتووکێکی نوێ لەسەر بزاڤی خزمەت بڵاوکرایەوە

نووسەرەکەی بیرمەندیکی هیندییە، چەند ساڵێک بۆ لێکۆڵینەوە چووتە تورکیا، پەڕتوکەکەی ناوی "لەپێناو خوادا"یە

 

پ.د. ئەنوەر عەلامی بیرمەندێکی هیندییە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە، پەڕتووکی “لەپێناو خوادا”ی سەبارەت بە بزاڤی خزمەت نووسیوە کە باس بنەماکانی بزاڤەکە و کار و جالاکییەکانیان لە جیهاندا دەکات.

ئەو پڕۆفیسۆرە ماوەی ١٠ ساڵە بزاڤەکە دەناسێک و لە نزیکەوە چاودێریی کار و چالاکییەکانیان دەکات، هەر لەپێناو نووسینی ئەو پەڕتووکەشدا سەردانی تورکیای کردووە و ماوەی ٦ ساڵ ماوەتەوە، تا باشتر و قوڵتر بزاڤەکە و بنەماکانی کارکرندیان بناسێت.

ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو ٦ ساڵەی کە عەلام لە نزیکەوە لەگەڵ بزاڤەکەدا تێکەڵ بووە، چەند ساڵێکی لە سەختترین ئەو ساڵانە بون کە بزاڤەکە لە مێژووی خۆیدا پیایاندا تێپەڕیوە، بۆیە زۆر بە وردی توانیویەتی بنەما کۆمەڵایەتی و مرۆیی و هزرییەکانی بزاڤەکە هەڵسەنگێنێت.

پەڕتووکەکەی عەلام بەناوی ” For the sake of Allah- لەپێناو خوادا” لە ماڵپەڕی ئەمازۆن دەفرۆشرێت و لە ئێستادا بە یەکێک لە باشترین سەرچاوە بێلایەنەکان بۆ ناسینی بزاڤی خزمەت لەقەڵەم دەدرێت.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/hindistanli-entelektuel-en-zor-zamanda-hizmeti-yazdi-kokeni-soylemi-vaatleri-haberi/1319402/

Show More
Back to top button