جیهانی

پەرینچەک: پێویستە هەموو بزاڤی خزمەت لە ناو بەرین

دۆغو پەرینچەک سەرۆکی پارتی ڤەتەن و ڕووی دیاری دەوڵەتی قوڵی تورکیا، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا دانی بەو هەڵمەتی جینۆسایدە دا کە لە تورکیادا دژی بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت.

پەرینچەک دوای ئەوەی دانی بەوەدا نا کە هەموو بزاڤی خزمەت تاوانبار نین دەڵێت” گرنگ نیە تاوانبار بێت یاخود بەشداری لە هەوڵی کودەتا کردبێت. ئەوەی پەیوەندی بەم گروپەوە هەیە و پەیوەستیەکی ئایدۆلۆجیان لە نێواندا هەیە، یاخود هەمان ئامانجیان هەیە پێویستە لەناو ببرێت. دەبێت هەموومان وەک کۆمەڵگەی تورکی پاڵپشتی ئەم پاککردنەوە بن.”

پەرینچەک لە قسەکانیدا دەڵێت:

سەیر بکەن من لە قسەکانمدا جیاوازی دەکەم لە نێوان دەستەواژەکاندا، من باسی فەتحوڵڵا گولەنم نەکردوە، ئەوەی گروپێکی تیرۆرستیە، من باسی جەماعەت دەکەم، دەبێت هەرکەسێک کە پەیوەندی بەم گروپەوە هەیە، جا ئیتر پێویست ناکات تاوانێکی ئەنجام دابێت یاخود لە کودەتادا بەشدار بوو بێت، ئەوەی پەیوەندی بەم گروپەوە هەیە و پەیوەستیەکی ئایدۆلۆجیان لە نێواندا هەیە، یاخود هەمان ئامانجیان هەیە پێویستە لەناو ببرێت. دەبێت هەموومان وەک کۆمەڵگەی تورکی پاڵپشتی ئەم پاککردنەوە بن.”

http://www.tr724.com/perincekten-hizmete-yonelik-soykirim-itirafi-suclu-olmalarina-gerek-yok-hepsini-temizlemeliyiz/

 

Show More
Back to top button