هەواڵ

پەرلەمانی کۆسۆڤۆ لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕفاندنی 6 ئەندامی بزاڤی خزمەت پێکدەهێنێت

 

پەرلەمانی کۆسۆڤۆ لە ئەنجامی دەنگداندا بڕیاریدا کە لیژنیەک، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕفاندنی 6 ئەندامی بزاڤی گولەن و ڕادەستکردنەوەیان بە تورکیا پێکبهێنیت.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی دژی 6 ئەندامەکەی بزاڤی گولەن ئەنجامدرا، بووە جێی باسی تەلەفزیۆنەکانی ئەو وڵاتە  و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

راموش هارادیناژ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کردبوو کە هەواڵی لە ڕفاندنەکە نەبووە و لە ئەنجامدا وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەی لە پۆستەکەی دورخستەوە.

هارادیناژ ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەستبەسەرکردنەکە کارێکی هەڵە بووە و داوای کرد لیژنەیەک بەمەبەستی لێکۆڵینەوەکە پێکبهێنرێت.

پەرلەمانی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە ڕوداووەکە کۆبووەوە و ئەڤدوڵڵا هۆتی پەرلەمانتاری پارتی کۆسۆڤۆی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند کە بەرامبەر ڕفاندنی ئەو 6 مامۆستایە توشی شۆک بووە.

هۆتی وتی: “لەجیاتی ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی پریشتینا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام بدرێت، بەپەلە ڕەوانەی تورکیا کرانەوە”.

چاودێری مافی مرۆڤیش ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنەکە گرت و ڕایگەیاند کە دەستبەسەرکراوەکان ڕەوانەی وڵاتێک کراون کە توشی ئەشکەنجە دەبنەوە.

هارادیناژی سەرۆک وەزیرانیش ڕۆژی ڕابردوو لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی “بە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپام ڕاگەیاندوو کە ئەمە کارێکی هەڵە بووە، و پێم وتوون کە حەقی ئەم کارە هەڵەیە دەکەمەوە”.

Show More
Back to top button