هەواڵ

پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ڕووداوەکانی گورجستان و مۆڵدۆڤا هاتە دەنگ

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی ئەوروپا سەرەڕای ئیدانەکردنی ڕفاندنی ئەندامانی خزمەت لە مۆڵدۆڤا و فشار خستنە سەر حکومەتی گورجستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، ڕاشیگەیاند کە نیگەرانن لەو فشارانەی تورکیا لەسەر وڵاتانی قەوقاز و بەڵقان دروستی کردون.

پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند کە: ” بە توندی ڕفاندنی ئەو کەسانە ئیدانە دەکەین کە بە ئەندامبوون لە بزاڤی خزمەتدا تۆمەتبار کراون.” هەوەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو کارە پێشێلکردنی یاساکان و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە، هەروەها داواشیکردووە کە داوای ڕادەستکردنەوەکان بەپێی بنەماکانی یەکێتی ئەوروپا هەڵبسەنگێندرێن.

شایەنی باسە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ٦ ئەندامی بزاڤی خزمەت کە ٥یان مامۆستا بوون، لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە لە مۆڵدۆڤا ڕفێندران و گەڕێندرانەوە بۆ تورکیا، ئەمە لە کاتێکدا مۆڵدۆڤا لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەیە.

پەرلەمانی ئەوروپا هاوکاتی ئیدانە کردنی ڕفاندنەکەی مۆڵدۆڤا، ڕاپۆرتێکی تایبەتی تاوتوێ کرد کە باسی لە وردەکاری ئەو فشارانە دەکرد کە تورکیا لەسەر گورجستان دروستی کردووە، بەهۆی ئەوەی خوێندنگاکانی بزاڤەکە لەو وڵاتە کراونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هانی حکومەتی گورجستان دراوە کە بەرگەی فشارەکان بگرێت و داواشی لە یەکێتییەکە کردووە کە هاوکاری حکومەتی ئەو وڵاتە بکات بۆ بەرگەگرتن فشارەکان.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/avrupa-parlamentosundan-moldova-ve-gurcistan-a-hizmet-hareketi-elestirisi-haberi/1314876/

Show More
Back to top button