هەواڵ

پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کۆسۆڤۆ: بەپێی ستانداردە ئەوروپییەکان مامەڵە بکەن

پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت هۆشداری دەدات بە کۆسۆڤۆ: لە پرۆسەی چونە ناو یەکیتی ئەوروپادان، بەپێی ستانداردە ئەوروپییەکان مامەڵە بکەن

 

دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئازاردا لەلایەن پۆلیسی کۆسۆڤۆوە 5 مامۆستا و پزیشکێک ڕفێنران و، ڕادەستی میت کران و ڕەوانەی تورکیا کرانەوە و زیندانی کران. سەرەڕای هەموو ئاگادارییەکان، بەڵام بەرپرسانی کۆسۆڤۆ نەیانتوانی ڕیگری لە ڕادەستکردنەوەکە بکەن و لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە ئاگادار کرانەوە. 30 پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ هاشم تاهچی سەرۆک کۆماری کۆسۆڤۆ و ڕاموش هارادایناژی سەرۆک وەزیران نووسینی و ڕەخنەی توندیان لەو ڕفاندنە نایاساییە گرت.

لە نامەکەدا هاتووە کە گرتن و ڕادەستکردنەوە دژی یاساکانی ئەوروپایە و هاتووە ‘وەک پەرلەمانتارانی ئەوروپا، داوا دەکەین کە بە ڕێساکانی ئەوروپا کار بکەن و بەو شێوەیە ڕێز لە ڕێکاری دادگای بگرن’.

 

نامەکە بەم شێوەیەیە:

بەڕیز هاشم تاهچی سەرۆک کۆمار

بەریز ڕاموش هارادیناژ سەرۆک وەزیران

لەسەرەتای مانگی نیساندا بیستمان کە 6 هاوڵاتی تورکی بە تۆمەتی هاوسۆزی لەگەڵ بزاڤی خزمەت، لەلایەن کۆسۆڤۆوە دەستگیر کراون و ڕادەستی تورکیا کراونەتەوە. سەرەڕای ئەوەی هیچ کێشەیەکی یاسای لە مۆڵەتی مانەوەیاندا نەبووە لەو وڵاتەدا بەڵام مۆڵەتەکەیان هەڵوەشێنراوەتەوە، پاشان هیچ پەیوەندییەک نەکراوە بە پارێزەرەکانیانەوە، دواتر سنوورداش کراونەتەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە کوشندەیە دەکەین.

هەواڵمان پێگەیشتووە کە ئێردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا داوای ڕادەستکردنەوەی هاوڵاتی زیاتر دەکات لە کۆسۆڤۆ. لەبەر ئەوەی کۆسۆڤۆ لە پرۆسەی ئەندام بوون بە یەکێتی ئەوروپادایە، دەبێت بەپێی ستانداردە ئەوروپییەکان مامەڵە بکات. سەروەری یاسا یەکێکە لە ڕێسا سەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا. بێزاری خۆمان دەردەبڕین لە پشتگوێکخستنی ئەو یاسا نێودەوڵەتیانەی کەلەلایەن وڵاتانەوە چەندین ساڵە واژۆ کراوە. لەجیاتی ئەوەی بە بڕیاری سیاسی خەڵکی سنورداش بکرێتەوە، دەبێت هەموو هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی یەکسان لەباوەش بگیردرێت.

وەک پەرلەمانتارانی ئەوروپا، داوا دەکەین کە بە ڕێساکانی ئەوروپا کار بکەن و بەو شێوەیە ڕێز لە ڕێکاری دادگای بگرن. هەموو ئەو کارانەی کە لەلایەن بەرپرسانی کۆسۆڤۆوە ئەنجام دەدرێت، دەبێت بەپێی سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ بڕیارەکان دەربچێت. هەموو دەستگیرکردنێک و ڕادەستکردنەوەیەکی کەیفی، دژی ئەو ڕێسایانەیە.

باوەڕومان وایە کە بەرپرسانی کۆسۆڤۆ پارێزگاری لە مافی مرۆڤ دەگرن و ڕێز لە سەروەری یاسا دەگرن و مل بۆ ئەو فشارانەی تورکیا دانانەوێنن.

 

لەگەڵ ڕێزماندا

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button