هەواڵ

پەرلەمانتارێکی کرگیزستان: بە رفاندنی ئۆرهان ئیناندی ناوبانگی وڵاتەکەمان شێواوە

"دەبێت هاوڵاتیانمان بپارێزین"

 

سەمات ئیسماعیلۆڤ پەرلەمانتاری کرگیزستان لەبارەی رفاندنی ئۆرهان ئیناندی رایگەیاند “پێویستە بە خێرایی کار بکەین و هاوڵاتیانی خۆمان بپارێزین”.

ئیسماعیلۆڤ وتی پێویستە پارێزگاری لە ئیناندی بکەن، “پێویستە بە خێرایی کار بکەین و هاوڵاتیانی خۆمان بپارێزین”.

ئیسماعیلۆڤ هاوکات ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی و ئاسایش و بەرگرییە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتیشی ” ئەگەر ئۆرهان ئیناندی بڕفێنرێت، هاوشێوەی ڕووداوەکانی پێشتر، ناوبانگی وڵاتەکەمان دەشێوێنێت. پێویستە بە خێرایی بجوڵێن و هاوڵاتیانی خۆمان بپارێزین. دەمانەوێت پارەدەرەکان بۆ وڵاتەکەمان ڕابکێشین. ئایا وەبەرهێنەر دێتە وڵاتێک کە ببینبێت هاوڵاتیانی خۆی ناپارێزێت؟ ئێستا وەرزی گەشتیارییە ئایا لە بارودۆخێکی وەهادا گەشتیار دێنە وڵات؟ هەموو کەس لە جدیەتی دۆخەکە تێدەگەن، بەڵام ناتوانین بیڵێین”.

http://www.samanyoluhaber.com/kirgizistan-milletvekili-ismailov-ulkemizin-itibari-sarsilir-vatandasimizi-korumaliyiz-haberi/1370591/

 

33 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button