هەواڵ

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: ئێردۆغان لە ڕفاندنی ئەوانەی ڕەخنەی لێدەگرن سنووری وڵاتان ناناسێت

جەم ئۆزدەمیر ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پارتی سەوز، لە کاردانەوەیدا سەبارەت بە ڕووداوی ڕفاندنی مامۆستا ئۆرهان ئیناندی دامەزرێنەری خوێندنگەکانی ساپات لە وڵاتی کرگزستان، ڕایگەیاند: ” ئێردۆغان لە بابەتی ڕفاندنی ئەوانەی ڕەخنەی لێدەگرن سنووری وڵاتان ناناسێت”.

مامۆستا ئۆرهان ئینانی ئێوارەی ٣١ی ئایار لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری بیشکەکی پایتەختی کرگزستان لە لایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە ڕفێندرا و لە ئێستا لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بیشکەک بەندکراوە.

جەم ئۆزدەمیر لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ” ئێردۆغان لە بابەتی ڕفاندنی ئەوانەی ڕەخنەی لێدەگرن سنووری وڵاتان ناناسێت. لە ئێستادا ئۆرهان ئیناندی لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بیشکەک بەندکراوە. پێویستە بە هەموو ڕێگەیەک ڕێگری بکرێت لەوەی ئۆرهان ئیناندی ڕەوانەی تورکیا بکرێتەوە”.

http://www.samanyoluhaber.com/cem-ozdemir-den-inandi-nin-kacirilmasina-tepki-haberi/1370700/

 

32 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button