هەواڵ

“پێویستە ڕەمەزان وەک مانگی قورئان بنرخێنین”

پێشنیاری چی دەکەن بۆمان، تا لە مانگی قورئاندا لە سایەی قورئاندا دووبارە ژیان بدۆزینەوە؟

 

پێشنیاری چی دەکەن بۆمان، تا لە مانگی قورئاندا لە سایەی قورئاندا دووبارە ژیان بدۆزینەوە؟

مامۆستا فەتحوڵا گولەن وەڵام دەداتەوە:

تەنانەت ئەوکەسانەش کە تەواوی ساڵ لە قورئان دووربوون، دەیانەوێت شێلگیرانە لە هەرێمی نووربەخشی ڕەمەزاندا تینویەتیان لە فەرمایشتی خودا بشکێنن و ڕادەکەن بەرەو قومدان لە کەوثەری ئیلاهی. چونکە لەم مانگی لێخۆشبوونەدا حەزرەتی جوبرەئیل علیە سلام، هەموو ساڵێک لە ڕەمەزاندا، یاخود هەندێک دەڵین هەموو شەوێکی ڕەمەزان دەهاتە خوارەوە بۆ خزمەتی پێغەمبەری خودا صل اللە علیە وسلم، بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی قورئان بەوجۆرەی کە لای خوداوە دابەزێندراوە، و جێگیرکردنی ڕیزبەندی ئایەت و سورەتەکان بە ڕاستی. پێغەمبەری خودا علیە اکمل التحیە، ئایەتەکانی قورئانی بۆ جبریل علیە سلام دەخوێندەوە و پاشان گوێی لە خوێندنەوەی ئەویش دەگرت.

بەم جۆرە بە خوێندنەوەی قورئانی کەریم ڕووبەڕوو لەلایەن شانازی مرۆڤایەتی و جبریلی ئەمینەوە وتراوە “موقابەلە”. جا هەم بۆ زیندووکردنەوەی ئەو یادگارە ڕێزدار و پیرۆزە و هەم لەبەر ئەوەی قورئان لە ڕەمەزاندا دابەزێندراوە، بەتایبەت کە موژدەی ئەوە دراوە ” خوێندنەوەی قورئان لەم مانگەدا چەندین قات پاداشتی هەیە”، موسوڵمانان لە ڕەمەزاندا لە ماڵ و مزگەوتەکاندا خوێندنەوە و خەتمی قورئانیان کردۆتە نەریتێکی جوان.

سەلەفی ساڵح، مانگانە یەکجار خوێندنەوە و خەتمی قورئانیان بە کەمترین وەفا داناوە بەرانبەر سەروەرمان، واتە هەرکەسێک لە مانگێکدا خەتمێک نەکات، ئەوا بەرانبەری وەفادار نەبووە، وتوشیانە کە وا هەژمار دەکرێت کە ئەو کەسە قورئان خوێندنی تەرک کردبێت. لەم ڕووەوە، پێویستە کە وا خۆمان ڕابێنین ڕۆژانی موبارەکی ڕەمەزان بنرخێنین و لەو مانگەدا خەتمێک بکەین، تا ئەوە ببێتە دەستپێکێک بۆمان و پاش ئەوە بتوانین بەرامبەر فەرمایشتی خودا وەفاداربین.

لە ڕاستیدا ئەو کەسانەی تێیناگەن، پێویستە هەردەم وێڵی فێربوون و تێگەیشتن لە قورئان بن، ئەوانەش کە دەیزانن دەبێت هەموو هەوڵ و هێز و هەستی خۆیان بخەنە گەڕ تا بە راستیی خەڵک فێر بکەن و بەکاری بهێنن و بڵاوی بکەنەوە. لەکاتێکدا ئەو تێگەیشتن و فێرکردنە گەورەترین دیاری و ڕەحمەتی خودای گەورەیە بۆ مرۆڤی ژیر. فێربوونی خوێندنەوەی قورئان و تێگەیشتن لە واتاکەی هەم ئەرکە و هەم نرخاندن و ڕێزگرتنیەتی، ڕاڤەکردن و بڵاوکردنەوەشی دەربڕینی وەفایە بەرامبەر ئەو دڵانەی کە پێویستیان بە نووری قورئانە.

هەربۆیە ئەگەر نەزانین قورئان بخویێنینەوە، با ڕەمەزانی شەریف بکەینە هۆکارێک و هەرچی زووە بگەڕێین بەدوا ڕێگاکانی فێربووندا. ئەگەریش بتوانین بیخوێنینەوە، بەڵام لێی تێنەگەین، ئەوا پێویستە بە قوڵی بچینە ڕاڤەی هەندێک ئایەتەوە و واتاکانیان بخوێنینەوە، یاخود باشترین شت ئەوەیە کە تەفسیرێکی پوخت بخوێنینەوە و ئەم مانگە بەڕاستی وەک مانگی قورئان بنرخێنین. وەک شوێنکەوتنی سەلەفی ساڵح بۆ سەردارمان، بە گیان و دڵ ڕوو لە قورئان بکەین و دەرگاکانی دڵمان بەڕووی فەرمایشتی خودادا بخەینە سەرپشت و  بەجۆرێک” لە ئاستی ڕەزامندی جەنابی حەقدا لە پەڕتووکەکەی تیبگەین”، لەو ئاستەدا هەوڵەکانی خۆمان لە ڕەمەزاندا بخەینە گەڕ.

 

http://m2.shaber3.com/ramazan-ayini-gercekten-bir-kuran-ayi-olarak-degerlendirmeliyiz-haberi-1324813.html

Show More
Back to top button