هەواڵ

پێش بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی دادگا داوای کۆتا قسەی لێکردن

ئەو دانیشتنەی کە ڕۆژنامەنووسانی لەسەر دادگای کران، دادگا پێش خستنەڕووی سزاکەیان، داوای کۆتا قسەی لە تۆمەتبارەکان کرد.

دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەمووزی ٢٠١٦، لە ڕەشبگیرییەکاندا، رۆژنامەنووس و نوسەر ئەحمەد ئاڵتان، ئەکادێمی میهمێت ئاڵتان و ڕۆژنامەنووس نازڵ ئڵجاک و ٦ بەندکراوی تر دەستگیر کرابوون و دوێنێ کۆتا ڕۆژی دادگایکردنەکەیان بوو. دوێنێ بەیانی دادگاکە دەستی پێکرد و دادوەر بۆ ماوەی ١٠ خولەک کۆتا  وتەی بەندکراوەکانی وەرگرت  و پاشان بڕیارەکەی ڕاگەیاند.

ئەو کەسانەی کە داوایان لێکرا کۆتا وتەی خۆیان بڵێن پێش ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا ، بەم شێوەیە قسەکانیان کرد :

نازڵ ئڵجاک : دادگا و دەستوور بێتوانبوونی من دەزانێت. لەکاتێکدا تۆمەتەکەی من و مێهمێت ئاڵتان چونیەکە. لەکاتێکدا دادگای دەستووری پێشتر بڕیاری لە هەمان شێوەی داوە.  هیوادارم بڕیارەکەتان لە چوارچێوەی ئەم دەستوورەدا بێت وداوای ئازادکردنم دەکەم.

ئەحمەد ئاڵتان :  تا ئەمڕۆ  سەدان جار دادگای کرام. لە ٢٨ ی شوباتیش دادگای کرام. لەکاتی یاسای عورفیشدا دادگای کرام، لە دادگای ئاشتی دەوڵەتیشدا دادگای کرام، بەڵام یەکەم جارمە بە تۆمەتی پێشێلکردنی دەستوور دادگای دەکرێم. دادگای لەم شێوەیە نە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا و نە لە سەردەمی کۆماریدا نەکراوە. هیچ دەوڵەتێک ڕێگە بە لەنابردنی دەوڵەتێک لە  دوو سیاسەتیچی و دوو دادگا نادات. وازنەهێنانتان لە یاسا و دەستوور و بۆ هەموو کەسێک باشتر دەبێت.

مێهمێت ئاڵتان : گەر بێتو بەم تۆمەتە دەستکردە لە دادگای دەستوریدا دادگای بکرامایە، سێ جار بڕیاری ئازادکردنم بۆ دەردەچوو. دوێنێ بیرخستنەوەیەکی ویژدانی ئەو دنیاتان بەبیر هێنایەوە، زۆرم پێ خۆشبوو. دەستوور لانەی هەمووتانە. ئەو بڕیارەی دەیدەن، یان یاسا دەکاتە ئەو فلیمە ڕەشە ترسناکە یاخود کۆتای پێدێنێت.

یاقوب شیمشێک : دایکم وتی “کوڕم باسی ڕابردووی ئێمە بکە، لە رابردووماندا نە تیرۆر نە گروپی تیرۆرستی نە خائین بوون لە ئێمەدا هەبووە”.  من باپیرم لە سارکامیش لەدەستدا. لە بنەماڵەی ئێمەدا خائین و تیرۆر دروستنابێت. گەر هەبێت بە دەستی خۆمان دەیخنکێنین. فەلسەفەی ژیانم ئەمەیە “گەر لەسەر ڕاستن، مەترسن بەهێزن. بەڵام گەر لەسەر ناڕاستن، مێرولەیەکیش مەکوژن چونکە بێهێزن”. بەڵێ دەمەوێت باوەڕ بە ویژدانتان بکەم، باوەرم پێیەتی. دەمەوێت متمانەتان بە ویژدانتان هەبێت، من متمانەم پێیەتی. ئەگەر بێتو وابێت، ئەوا ژیانم لەنێو حزور و خۆشیدا بەسەر دەبەم. داوای ئازادکردنم دەکەم.

فەوزی یازجی : بەتەواوی بەرگریم نەکرد، ئەو ئیسراحەتییەی بێتاوانیم دەریدەخات، داوای ئازادکردنم دەکەم.

شوکری توغروڵ: دڵنیایتیان لە شوێنێکە، نە یاسا، نە دەوڵەت دەمێنێت. چاکردنی کاری یاسایە. داوای ئازادکردنم دەکەم.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button