جیهانی

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوانەکان بەرامبەر بە ژنان لە تورکیا لە پانۆی ڕیکلامەکانی نیویۆرکدا نمایش کرا

 

ڕێکخراوی (Advocates of silenced turkey) بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی بۆ لای پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ و زیادبوونی تاوانەکان بەرامبەر بە ژنان لە تورکیا، بڕیاریدا ئەو بابەتە لە پانۆی ڕیکلامەکانی دیارترین شەقامەکانی نیویۆرک لە ئەمریکا نمایش بکات.

ئەو شەقامانەی ڕێکلامەکانی تێدا ئەنجامدراو لە قەرەباڵخترین شەقامەکانی ئەمریکان و هەفتانە ملیۆنان کەس پێیدا تێپەڕ دەبن. چەندین درووشمی وەک “تاوانەکانی دژ بە ژنان لە تورکیا ڕابگرن” و “زیاتر لە ٥ هەزار ژن و ٧٨٠ منداڵی ساوا لە گرتووخانەکانی تورکیا بەندکراون” بە خەڵکی ڕاگەیەندرا.

مورات کاڤال سەرۆکی ڕێکخراوی (Advocates of silenced turkey) لەو بارەیەوە ڕایگەیاند “ئامانجی سەرەکی ئێمە لەو کارە بریتییە لە گەیاندنی ئەو پێشێلکارییانەی لە تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بۆ هەموو خەڵکی جیهان. وە هەروەها دەمانەوێت سەرنجی خەڵکی ڕابکێشین بۆ ئەو تاوانانەی لە تورکیا بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت. تاوانەکانی دژ بە ژنان لە تورکیا سێ هێندە زیادی کردووە. هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی دڕندەییەکی نوێ دەبینەوە. جگە لەوە هەزاران ئێستا لە گرتووخانەکانی تورکیا بێ تاوان دەستگیر کراون. منداڵانی ساوا بە بێ تاوان لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون.”

http://www.samanyoluhaber.com/turkiye-deki-hak-ihlalleri-ve-kadin-cinayetleri-new-york-un-reklam-panolarinda-haberi/1364617/

Show More
Back to top button