بیروڕاهەواڵ

پیر و مامۆستای بوختانکەران!

ئەمینە ئێرۆڵو

فیرعەون بە هێزەکەی، قارون بە سەروەتەکی، هامان بە زیرەکیەکەی ژەهراوی بوو بوو.

ئەو بە هەستی ڕکابەرێتی، ئەمیشیان بە هەستی خۆ دەرخستن، ئەویشیان بە هەستی تلیاکاوی پیاهەڵدان و چەپڵەی خەڵک ژەهراوی بوو بوو.

پێش باوەڕهێنان بە حەقیقەت، نکوڵی لەوەی کرد حەقیقەت شتێک بێت لە دەرەوەی خۆی دیاری بکرێت.

چونە دۆزەخی هەڵبژاردن بەسەر ئەوەی لەگەڵ “ڕەشە خەڵکێک’ کە بە سوک تەماشای دەکردن ببێتە هاوپشکی بەهەشت.

باوەڕی بە الله یەک نەبوو کە ئەو هەڵنەبژێرێت و مرۆڤێکی تر لەو بە شایستە تر بزانێت.

نەدەچوو بە ئەقڵیاندا” لە کاتێکدا لە تائیف عوروە هەبوو، لە مەککە وەلید و موغیرە هەبوو کە شایستەی وەرگرتنی پایەیی پێغەمبەرایەتی بوون، بەڵام خودا کوڕە هەژارە هەتیوە بێ کەسەکەی ئەبوتالیبی بەسەر ئەواندا هەڵبژاردبوو، دەیانوت چۆن دەبێت کەسێکی وەها ببێتە پێغەمبەر!”.

وەک چۆن شەیتان بە ئادەم تاقیکرایەوە، ئەوانیش بە “مرۆڤێکی کامڵ” تاقی کرانەوە.

بە نەبوونی تاقی نەکرانەوە،  بەڵکو بە بوون تاقیکرانەوە.

بە خۆیانەوە سەرقاڵ بوون و بوونە کەسێک لەوانەی ژیانی ئەبەدیان دۆڕاند.

دامێنی لاوازیەکان

دەیزانی. زۆر باش دەیزانی قورئان کەلامی خودایە. زەوقێکی زۆر پێشکەوتووی شیعری هەبوو، توانایەکی باشی وتاردانی هەبوو، هەمیشە دەیوت ” کەس نیە هێندەی من شیعر و هۆنراوە و قسەی جنۆکەکان بە باشیبزانێت، بەڵام ئەمەی محمد دەیڵێت هیچیان نیە”.

چاوی بە پیغەمبەری خودا کەوتووە و گوێی لە ڕوونکردنەوەی خودا بووە، لەبەر ئەوەی باشیش لە قسە تێدەگەشت، چووبووە ژێر کاریگەری وشەکانەوە و هەستی بەوە کردبوو ئەمە کەلامی خودایە.

بەڵام هێندە خۆی بە دەسەڵاتدار و خۆ سەپێن دەزانی، ئەبوجەهل زۆر لەوە دڵنیا بوو، هەمیشە دەیوت” تەنیا من دەتوانن لە حەقی ئەو بێم”. هەر بۆیەزوو بەسەر وەلید دا زاڵ دەبوو.

ئەبوجەهل پێی دەوت” ئەی وەلید، قەومەکەت پارەت بۆ کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی بیدەن بە تۆ، کەچی تۆ دەچیت بۆ لای محمد هەتا شتێکت پێ بدات؟”، کاتێک بەر ئەم تانەیەی ئەبوجەهل دەکەوت، یەکسەر دەبوو بە ژێر خۆبەزلزانینی خۆیەوە.

ئەو ویژدانەی کە لە کاتی تەنیاییدا دەهاتە گۆ، لە کاتی گفتوگۆ لەگەڵ کەسی دووهەمدا دەبوویە بێ زمان.

چیدی ئەوە بەس نەبوو حەقیقەت ڕەت بکاتەوە، بەڵکو دەبوو کوفریشی بەرامبەر پشان بدات هەتا بتوانێت خۆی بسەلمێنێت. دەبوو دوژمنایەتی خۆی پشان بدات هەتا ئیماژی خۆی لە هزری هەموو لایەکدا تازە بکاتەوە.

دامێنی  لاوازیەکانی تێ نابوو، ئیدی ناچار بوو هەمان شتی نکوڵیکار و مونافیقەکانی مێژوو بڵێتەوە.

تا بتوانێت لە سایەی ئەو کوفرەوە ببێتە ڕکابەری  کەسێکی قوڕمساغی وەک عاصی کوڕی وائیل کە بە سەردارمانی دەوت “وەجاغ کوێر”، هەروەها لە ئەبلەقی ببێتە ڕکابەری ئوبەی کوڕی خەلەف کە پارچەیەک ئێسقانی پشان دەدا و دەیپرسی ” ئا ئەمە زیندوو دەبێتەوە؟”، یاخود ڕکابەری ئەبوجەهل کە گاڵتەی بە ئایەتی قورئان دەکرد و دەیوت ” ئادەی ئەو زەقومە بێنە با بیبرژێنین و بیخۆین”.

ئەویش لە کۆتایدا بووە یەکێک لە فیرعەونەکانی سەردەمی خۆی.

ئەویش لە هەمان قوماشی ئەوان دروست کرابوو.

 

“بوختانکەرێک کە ڕاستیەکانی ئاوەژوو دەکرد”

وەلیدی کوڕی موغیرە، مۆدێلی کەسێکە کە ڕاستیەکان ئاوەژوو دەکاتەوە و بە گاڵتە دەیگرێت و حوکمی بەسەردا دەدات و بوختانی بە دەمەوە دەکات.

ئەو پیر و مامۆستای ئەوانە بوو کە دەیانوت” فڵان بوختانمان کرد نەیگرت، فیساریش سەرینەگرت، سەیرکەن گەر فڵان شت بڵێین ئیتر سەردەگرێت”.

ئەو کەسێکە کاتێک هەنگاوێکی دەمێنێت بۆ کەناری ئارامی سەوڵەکەی بۆ دواوە لێدەدات و داماوێکی وەهایە خودا لە بارەیەوە دەفەرموێت ” من ئەو دەخەمە سەقەرەوە”. ئایەتی ٢٦ سورەتی  مدثر.

وەستایەکی زمانپاراوی وەهابوو، شانازی دەکرد بە باوەڕپێکراوی ئەو بوختانەی هەڵیدەبەست.

ڕۆژێک هەڵسا و چووە ناو کۆمەڵانی قەومەکەیی و پێی وتن:

ئێوە بە محمد دەڵێن شێت بەڵام قەت نیشانەی ئەوەتان دیوە جنۆکە دەستی لێ بوەشێنێت؟ دەڵێن فاڵچیە، بەڵام ئایا هیچ کاتێک بینیوتانە فاڵ بگرێتەوە؟ دەڵێن شاعیرە بەڵام ئایا قەت بییوتانە شیعر بڵێت؟ دەڵێن درۆزنە بەڵام ئایا قەت درۆتان لێ دیوە؟

ئەوانەی لەوێ بوون وتیان “نەخێر، ئێ کەواتە چیە؟”.

وەلیدیش وتی  بوەستن با بیرێکی لێ بکەمەوە.

 

قورئانی کەریم زۆر بە جوان وێنای ئەم بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندن و حوکمدانەیمان بۆ دەکات و دەفەرموێت:

ئەو بیری کردەوە و هەڵسەنگاندنی کرد

گیانی دەرچێت بۆ خۆیی بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی

گیانی دەرچێت بۆ خۆیی و هەڵسەنگاندنی

دواتر سەری هەڵبڕی و سەیری خەڵکی کرد

دواتر برۆکانی هێنایە نزیک یەک و دەموچاوی گرژ کرد. دواتر نەیتوانی  خۆبەزلزانی خۆی ببەزێنێت و پشتی هەڵکرد، وتی ئەم قورئانە هەرچیەک بێت لە سیحربازانەوە وەرگیراوە و قسەی ئەوانە. ئەمە جگە لە قسەی مرۆڤەکان هیچی تر نیە.(ئایەتی ١٨-٢٥ سورەتی مدثر).

ئەم تابلۆیەی قورئان دەیکێشێت کە دەفەرموێت ” گیانی دەرچێت بۆ خۆیی و هەڵسەنگاندن و بیرکردنەوەی” هەتا بڵێی وێناکردنێکی شانۆگەریانەیە. واتە هەتا بڵێی زۆر لە خۆی دەکات و ساختەیە قسەکانی. گاڵتەپێکردنێکی جددییانەیە. مێشکی خۆی ماندوو دەکات، یاری بە دەمارەخانەکانی مێشکی دەکات، دەموچاوی گرژ دەکات، یاری بە چرچەکانی دەموچاوی دەکات. وا خۆی پشان دەدات کەوا بیر دەکاتەوە، بەڵام هەوڵ دەدات شتێک بڵێت کە قورئان لەکەدار بکات، بۆ زیاترکردنی کاریگەری قسەکانی ئەفێکتی بێدەنگی دەخاتە سەر، کاتێک هەموو لایەک گرژ دەبن لەگەڵیدا، سەری هەڵدەبڕێت و دەیەوێت خەڵکیش گرنگی زیاتر بە قسەکانی بدەن، برۆکانی گرژ دەکات و ناوچەوانی دەدا بە یەکدا وەک ئەوەی لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدا بێت.

دواتر پشت لە ڕاستیەکان دەکات و حوکمی خۆی دەدات.

 

“وەلیدەکانی سەردەم”

ئەوەی لێرەدا ڕاستیە، وەلیدی کوڕی موغیرەکان، هەتا ئەمڕۆش بەردەوامن لە پشاندانی ئەم شانۆگەریە لەسەر سەحنەی شانۆ.

گەرچی ١٤ سەدە بەسەر ئەو شانۆگەریەدا تێپەڕیوە بەڵام هێشتا لەسەر تەختەی شانۆ نەهاتۆتە خوارەوە.

ئێستاش بە هەمان شێوە برۆکانی گرژ دەکات و بیر دەکاتەوە و هەڵسەنگاندن دەکات، ئەو خۆی مەحکوم دەکات لە جیاتی حەقیقەت، لە جیاتی باوەڕداران، جەنگ لە دژی خودا ڕادەگەیەنێت.

ئێمەش لە ژێر ڕۆشنایی قورئاندا ئەوان دەناسینەوە.

لە ڕێگەی چرچری دەموچاوی، لە ڕێگەی ئەو ڕستانەی لە دەمیەوە دێنە دەرەوە، کاتێک سەیری ئەوانە دەکەین جەپڵەی بۆ لێدەدەن تێدەگەین کە ئەمە کێیە.

ئێمە هەموو سوفیانەکانی سەردەم بە خاڵە لێکچوەکانیان دەناسینەوە.

ئێمەش بە پەندەوە سەیریان دەکەین، دەبینین کە ڕوویان سەرەی خوارەو گڵۆڵەیان کەوتۆتە لێژی.

بێدەنگ دەبین و کانر دەگرین، هەموو شتێک حەواڵەی خودا دەکەین.

خودا لە ئایەتەکانی ١١- ١٤ سورەتی مدثر دەفەرموێت” من ئەوم بە بێ ماڵ و سەروەت دروست کرد، دواتر ماڵ و منداڵ و سەروەتم پێبەخشی، من هەموو توانایەکم بەو بەخشی، تۆ ئەو کەسە بۆ من بەجێ بهێڵە دەزانم چۆن لە حەقی دێم”.

 

Show More
Back to top button