هەواڵ

پیاوێکی تەمەن 82 ساڵ 18 مانگە لە زیندانە و ژیانی لە مەترسیدایە

 

حاجی ‘موستەفا تورک’ پیاوێکی تەمەن ٨٢ ساڵە  و لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تە موزی ٢٠١٦ دەستبەسەر کراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی گیرانی دەمارەکانی مێشکیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناو براو بەو تەمەنە زۆرەیەوە ماوەی ١٨ مانگە لە زیندانە و دادگا لە ماوەی ڕابردودا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

 

 

هەرچەندە تەمەنە زۆرەکەی و باری ناجێگیری تەندروستی ڕێگەی ئەوە نادات زیاتر لە زینداندا بمێنێتەوە، بەڵام کاربەدەستانی تورکیا سورن لەسەر ئەوەی ئەشکەنجەی ئەم پیرە پیاوە بدەن.ئێستاش لە نەخۆشخانە تەنیا هاوسەرەکەی لەگەڵدایە و داوای نزای خێر دەکەن لە هەرکەسێک هەست بە مەزڵومیەتیان دەکات.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/18-ay-tutuklu-kalan-82-yasindaki-haci-mustafa-turk-hastaneye-kaldirildi/

Show More
Back to top button