هەواڵ

پۆلیسی ئەفغانستان هەڵدەکوتێتە سەر خوێندنگەیەکی بزاڤی خزمەت

هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە نزیکەی ٣٠ پۆلیس تێیدا بەشدار بوون، بە چەکی قورسەوە هەڵدەکوتنە سەر خوێندنگەیەکی بزاڤی خزمەت کە دەکەوێتە باشوری ئەفغانستان.

هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتێکدا ئەنجام دەدەن کە زۆربەی خوێندکارەکان لە ماڵەوەن و ئەو خوێندکارانەی بەرهەڵستی هێرشەکە دەکەن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن.

دواتر سەرپەرشتیارانی خوێندنگەکانی هەرات لە باشوری ئەفغانستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوەیان ڕاگەیاند کە کاربەدەستانی وەقفی مەعاریف، دەستیان بەسەر خوێندنگەکەدا گرتووە.

ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە، خوێندکارەکانی ئەو خوێندنگەیە لەبەردەم خوێندنگەکەیان کۆدەبنەوە و هەوڵ دەدەن کاربەدەستانی وەقفی مەعاریف لە خوێندنگەکەیان دەربکەن. خوێندکارەکان لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسیان لەوە کرد کە کاربەدەستان بۆ دەستبەسەراگرتنی خوێندنگەکەیان هاتوون و ئەوانیش قبوڵی ناکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە پێش چەند مانگێک لەمەوبەر، نزیکەی ٢٠٠ پۆلیسی ئەفغانستان هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە ویلایەتی شیبیرگان و، خوێندکاران و دایکان و باوکانیان وەک بەرهەڵستیکردن چەندین ڕۆژ لە خوێندنگەکە نەچوونە دەرەوە. بەڵام هێزەکانی پۆلیس دواتر لە ڕێگەی پرژاندنی ئاوەوە بڵاوەیان بە خوێندکارەکان و سەرپەرشتیارانیان و کرد و چەند کەسێکیشیان بە هۆی خوڕی ئاوەکەوە برینداربوو، کە لە نێوانیاندا ژنێکی دوو گیان هەبوو.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/afgan-turk-erkek-lisesine-agir-silahli-polis-baskini-maarif-vakfi-okulu-gasp-etmek-icin-geldi/

Show More
Back to top button