بیروڕاهەواڵ

پشتگیری لە بزاڤی خزمەت لەم کاتەدا فاروق مەرجان

 

مایکڵ وۆڵف ڕۆژنامەنوسی ئەمەریکی لە کتێبی “Fire and Fury” باس لە پیاوەکەی کۆشک دەکات، کە بۆ کاریگەردانان لەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، بەڵێنی پارچە زەویەکی بە نرخی شاری ئیستەنبولی پێ دەدات هەتا بیکاتە هۆتێل.

ئێمە هەموومان بەسەرهاتی مایکڵ فلین دەزانین، کە لە کۆشکی سپیدا تا ئاستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەرز بوویەوە و، لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاری پێدرابوو. بەڵام دواتر لە کۆشکی سپی دەرکرا و هەموو کەتنەکانی ئاشکرا بوو.

یان بەرتیل، یان درۆ، یان فێڵ یان ساختەکاری، گەر ئەوروپا تەکنەلۆژیایەکی هەبووایە ئەم ٤ سیفاتەی دەرخستایە، زۆرینەی ئەوانەی لە تورکیا و دونیادا دەڵێن باوەڕیان بە خودا هەیە، ئەم ٤ وشەیەی سەرەوەیان تێدا دەردەکەوت.

سەرەتا ئێردۆغان ڕاپۆرتێکی بە کاروباری ئاینی تورکیا ئامادەکرد و وتی ” فەتحوڵڵا گولەن دەیەوێت ئاینی ئیسلام و مەسیحیەت تێکەڵ بە یەک بکات. دروشمەکانی ئاینی مەسیحیەت بەکار دەهێنێت”.  دواتر خۆی ڕۆشت بۆ ڤاتیکان و داوای نزای لە پاپا کرد!

لایەنگرانی دەسەڵات سەرەتا وتیان گولەن هاریکاری پاپای ڤاتیکان دەکات. بەڵام دواتر ئێردۆغان دەچێتە لای پاپا و پێی دەڵێت” با پێکەوە بەرەنگاری گولەن ببینەوە”، ئەمە چ ساختەکاریەکە بۆ خاتری خودا؟

پێم وایە پیاوانی ئاینی ڤاتیکان و پاپاش هەستیان کردووە بەوەی لەبەردەم چ ساختەکاریەکدان.

مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن پێش ٢٠ ساڵ، بۆ ئەوەی لە نێوان جیهانی ئیسلام و ڕۆژئاوادا پردێک دروست بکات، بە ڕۆحێکی ئیبراهیمانەوە سەردانی ڤاتیکانی کرد هەتا گۆمی خوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وشک بکات، بەڵام ئێردۆغان دوای ٢٠ ساڵ بە نیەتی وێرانکاری و ڕووخان ڕوو لە ڤاتیکان دەکات.

سەرەڕای ئەوەی چەندین جار جوێنیان بە ئەنگێلا مێرکڵی سەرۆکی ئەڵمانیا دا، بەڵام دواتر بە قاچی خۆیان چوونە بەردەمی.

پیاوەکەی کۆشک سەبارەت بە دەنیز یوجەلی ڕۆژنامەنوسی ئەڵمانی وتی ” ئەو سیخوڕە، هەتا من مابم لە زیندان دەرناچێت”، بەڵام دواتر ناچار بوو بەوەی هەر بە دەستی خۆی لە زیندان دەریبهێنێت.

سەرەتا وتی ” ئیتر فڕۆکەکانی هۆڵاندا لە تورکیا نانیشنەوە”، بەڵام دواتر جێگرەکەی خۆی نارد هەتا پەشیمانی خۆیانیان بۆ دەرببڕن. وەک مزراحێک وایە بەردەوام خول دەخوات، ئەمە پێکهاتەی ڕۆحێتی…

لەبەردەم هاوڵاتیاندا دەڵێت” شەپازلەی عوسمانی لە ئەمەریکا دەدەین”، لە پشت خەڵکیشەوە کاتێک چاوی بە تیلەرسن دەکەوێت و دەڵێت” ئامان لە دۆسیەی رەزا سەرافدا ناوی کەسی تر مەهێنن، سەبارەت بە بانکی هەڵک، سزایەکمان مەدەن کە پشتمان بشکێنن”، بەم شێوەیە لە ئەمەریکا دەپاڕێتەوە و دەلاڵێتەوە.

کاتێک ئەم چەند دێڕە دەنوسم، هەواڵێک لە ماڵپەڕەکانی هەواڵ بڵاو بوویەوە، ڕێکەوتنی تورکیایان لەگەڵ ئەمەریکادا ڕاگەیاند سەبارەت بەوەی ٣٠ فڕۆکەیان بە بڕی ٧ ملیار دۆلار بۆ هێڵی ئاسمانی تورکیا کڕیوە.

لە بەردەم کامێرادا جوێن بە ئیسرائیل دەدەن و دواتر بە دزیەوە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ دەبەستن. لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی کۆکاکۆلای ئیسرائیلی بەشداری دەکەن و، ماڵپەڕەکانی هەواڵ بە “کردنەوەی کارگەی خواردنەوەی میوەیی” پێشکەشی هاوڵاتیانی دەکەن، تەواوی ئەمانە شاکارێکی حیلەبازانەیە کە لە مێژوودا وێنەی کەم بینراوە.

وتیان ” گەر پێویست بکات جلی قەشەش لەبەر دەکەین”، نەخێر جلی قەشەیان لەبەر نەکرد، بەڵکو جلێکی شەیتانیان لەبەر کرد.

ئیدی ناوی دەنێی سەلەفی، خاریجی، کارماتی، لە مێژووی ئیسلامدا هەمیشە جوڵانەوەی وەها ڕووخێنەرانە بوونی هەبووە.

رۆبەرت ئیروین مامۆستای زانکۆی پرینستۆن و نوسەری کتێبی ژیاننامەی ئیبن خەلدون کە لەم ماوەیەدا بڵاوی کردەوە، باس لەوە دەکات  دوای داگیرکردن و تاڵانکردنی بەغداد لەلایەن مەغۆلەکانەوە، کە ئەو کاتە پایتەختی مەدەنیەتی ئیسلام بووە، بەغداد وەک شارێکی وێران و پەرێشانی لێهاتووە.

ئەمانیش ئێستا ڕۆحی مرۆڤی ئەنەدۆڵ و بە ها ئیسلامیەکانی تاڵان دەکەن. هەزار قاتی مەغول و سەلەفی و کارماتیەکان زیاتر زیانیان پێ گەیاندووە.

یەکێکن لە ڕووخێنەرترین جوڵانەوەکانی  مێژووی ئیسلام. تەنیا زیانی ماددیان بە هاوڵاتیان نەگەیاندووە. بەها ئیسلامیەکان و ڕۆحی گەلێک بە تاڵان دەبەن.

گەروا نەبێت، بە چ تێگەشتنێکی ئاینی نازناوی “خێرخواز”بە کەسێکی ساختەچی وەک رەزا سەرافدەبەخشیت.

چ دینێک هەیە کەسێکی بەرتیلخۆر، درۆزن و فێڵباز، بکاتە خەلیفەی خۆی؟ لە چ دینێکدا زیندانیکردنی دەیان هەزار ژن و منداڵی ساوا بە ڕەوا دەبینرێت؟

بە بەرتیلدان، درۆکردن، فێڵبازی تا کوێ دەڕۆیت؟ محمد بن سەلمان جێگری شانشینی سعودیە، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵاتی قاهیرە وتی” ئێردۆغان بە دوای ئەوەیە ببێتە خەلیفە. لەگەڵ ئێران و گروپە توندڕەوەکاندا سێگۆشەی شەیتانیان دروست کردووە”.

کاتێک بۆی دەرکەوت کە نابێتە خەلیفە، ئەم جارەیان  هەوڵی نوێکردنەوەی ئاینی ئیسلام دەدات، دەیەوێت ئاینی ئیسلامیش بە کەیفی خۆی داڕێژێت. ئێردۆغان دەڵێت” چۆن دەبێت بە گوێرەی حوکمی ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا بڕۆین بە ڕێگادا”، بەم قسانەی ئێردۆغان دەڵێن چیرۆکی خەڵک فریودان بە ناوی دینەوە.

هەموو شتێک بە دژەکەیدا دەناسرێتەوە. سەیری کارە چەوتەکانی ئەم گروپە بکەن کە دژی خزمەت وەستاونەتەوە، ئیدی بۆتان دەردەکەوێت کە بۆ هێندە دوژمنی بزاڤی خزمەتن.

ترەمپ پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا بازرگان بوو، بەڵام لە دوای بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا، سەروەتەکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

ئێستا بیر لە سەروەتی پیاوەکەی کۆشک بکەنەوە، کە پێش بوونی بە سەرۆک وەزیران، کوڕەکەی  لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەت چارەسەری وەردەگرت چونکە پارەیان نەبوو بچنە نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت.

وەک ئەوەی ئێستا پێکەوەیانەوە ناوە بەس نەبێت، هەموو ڕۆژێک بەردەوامن لەسەر بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی وڵات.

ڕۆژێک دێت ئەوە بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەبێت کە بۆ داخستنی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت و ڕفاندنی مامۆستاکانی لە دەرەوەی وڵات، چەند ملیۆن دۆلاریان بە کێ داوە. تا ئێستا سەردانی ١٣ وڵاتی ئەفەریقای کردووە، تەنیا بە مەبەستی ئەوەی خوێندنگەکانی بزاڤەکە دابخات…

وەک ئەوەی ئەمانەش بەس نەبووبێت، بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی منداڵی فەقیر و هەژار دەنێرێتە سوریا هەتا لەوێ بمرن. پێش هەموو هەڵبژاردنێک دەبێت گۆمێکی خوێن هەستێنێت… وەک چۆن لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پەکەکە دانیشت و، دواتر سەدان پۆلیس و سەربازی لە شەڕی پەکەکەدا بە کوشتدا. تەنانەت بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەی، بەڵێنی مردن و کوشتن بە منداڵێکی ٦ ساڵ دەدا، ئیدی ئەمە چاوەڕوانی چی لێدەکرێت؟

هەموو کات وتوومە، خزمەت لە ٥٠ ساڵی تەمەنی بەدیعوزەمان سەعید نورسیدا، هەروەها لە ٥٠ ساڵی ڕابردووی تەمەنی م. فەتحوڵڵا گولەندا، گەورەترین جوڵانەوەی بونیاتنەرانەیە لە جیهانی ئیسلامدا. ئینجا سەیری کارەکانی پیاوەکەی کۆشک بکەن، بە ڕۆحێکی خەواریجیانەوە هەوڵی ڕووخاندنی ئەو دەدات، کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا بونیات نراوە.

خزمەت بە ١٠٠ ساڵ بونیاتنراوە، ئەوان هەوڵی ڕووخاندنی دەدەن…

ئەوەی لەم سەردەمەدا پشتیوانی لە بزاڤی خزمەت بکات، هەڵوێست و بژاردەی خۆی پشان دەدات. ئەمە خەباتێکی ڕێزلێگیراوە.

لە کاتی خەبات و تێکۆشاندا گونجاوە هەموو شتێکت بەسەر بێت، ئەلێکس کارل لە کتێبی ” نەزانراوی مرۆڤ” ، نمونە بە سوقرات دەهێنێتەوە. دەڵێت” ئەوەی وای لە سوقرات کرد لە دژی گەندەڵکاران بوەستێتەوە، هێزی زاڵ بوونی خەباتێکی ڕێزلێگیراو بوو”.

” ئەوەی وای لە سوقرات کرد ژەهر بخواتەوە، زاڵبونی هێزی بەها ئەخلاقیەکان بوو بەسەر سوقرات، نەک دەسەڵاتداران”.

ئەم قۆناغەی ئێستا لە مێژوودا وەک کاتێکی کەمی تێپەڕ جێگەی خۆی دەگرێت. ئەم وێرانکاری و ئازارانە بێگومان ڕۆژێک کۆتاییان دێت. هەرکەسێک خوازیاری بە میراتبردنی هەرچیەک بێت، لە پاڵ ئەو لایەنە دەوەستێت و پشتگیری لێدەکات. ئەوەی ئەمڕۆ لە پاڵ بزاڤی خزمەتدا دەوەستێت و پشتگیری لێدەکات. لە مێژووی ئیسلام و مرۆڤایەتیدا بە باشە یادی دەکرێتەوە.

http://www.shaber3.com/bu-donemde-hizmetin-icinde-veya-yaninda-yer-almak-haberi/1300463/

 

Show More
Back to top button