هەواڵ

پسپۆڕێکی بواری یاسا:  پارە دانان لە بانک ئاسیادا تاوان نییە

پ د. عیزەت ئۆزگێنج، ئەندامی تیمی داڕشتنەوەی یاسای سزادانی تورکیا

لە درێژەی ڕێوشوێنە توندەکانیدا بەرانبەر هەموو ئەو دام ودەزگا و دامەزراوانەی نزیکبوون لە بزاڤی خزمەتەوە، دەسەڵاتەکەی ئێردۆغان هەموو ئەو کەسانەی بە تاوانبار لەقەڵمدا کە پارەیان لە بانک ئاسیادا دانابوو. ئەو پڕۆفیسۆرە کە یەکێکە لە داڕێژەرانی یاسای سزادانی تورکیا، لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پۆستێکدا نووسیویەتی  کە پارە دانان لە بانک ئاسیا بە تاوان هەژمار ناکرێت، هەروەها نوسیویەتی:”دامەزراوەیەکی ڕێگەپێدراوی ئابووری وەک بانک ئاسیا کە لەژێر چاودێری دەوڵەتدا بووە و ڕێگەی چالاکی پێدراوە، تا ئەوکاتەی لەژێر ئەو ڕێگەپێدانەدا بووە، تۆمەتبارکردنی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵەیەکی تیرۆرستیدا، لە ڕووی یاساییەوە تۆمەتبارکردنێکی پووچە…”

لە درێژەی نووسینەکەیدا هاتووە کە:

“ئەگەر وەک دەوترێت ئەو بانکە لە تیرۆرەوە تێوەگلاوە، ئەوا دەبوو هەر دەمودەست چالاکیەکانی ڕابگیرایە”.

ئەمەی خوارەوە تەواوی ڕونکردنەوەکەی ئەو پڕۆفیسۆرەکەیە:

بەپێێ یاسای ڕێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان کە لە ٢٢ی٧ی٢٠١٦ مۆڵەتی لە باک ئاسیا سەندووەتەوە، پێویستە ئەو بانکەی مۆڵەتی کارکردنی لێ دەسەندرێتەوە دوو تیبەتمەندی تێدابێت.

  • دەبێت بەڵگەی تەواو لەبەردەستبێت کە پارەی ئەو بانکە بۆ مەبەستی تیرۆریستی بەکار هاتوون و ئەو بانکە بووە بە سەرچاوەی داهات بۆ کاری تیرۆرستی.

پاشانیش دەبێت بزاندرێت کە ئەو کەسان پارەیان لەو بانکەدا داناوە، سەرچاوەی پارەکەیان کوێ بووە و ئەو پارەیان لە کوێوە دەست کەوتووە.

  • ئەگەر ئەو پارانەیان بە شێوەیەکی یاساییش دەستکەوتبێت، پێویستە هەموو جوڵە و ئاڵوگۆڕەکانیان لەناو ئەو بانکەدا لێکبدرێتەوە و بزاندرێ پارەکان بۆ کوێ چوون.

واتە دەبێت بەڵگەی تەواو لەبەر دەستدا بێت کە ئەو پارەیەی لەو هەژمارەوە دەرچووە، بۆ کارێکی تیرۆرستی تەرخان کراوە. دەنا بەبێ بەڵگەی تەواو ناتوانیت هیچ کەسێک بە پاڵپشتیکردنی دارایی کاری تیرۆرستی تۆمەتبار بکەیت. بەتایبەت ئەو بانکە بانکێکە کە لەساڵی ١٩٩٤ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە مۆڵەتی پێدراوە و بانکێکی گەورە و بەناوبانگی تورکیا و ناوچەکەیە.

لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت بانکێکی بەناوبانگ و گەورە لە هەندێک کاری نایاساییەوە بگلێت، بەڵام پێویستە بزاندرێت چ کەسانێک بەو کارانە هەڵساون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت و ئەو کەسە دیاریکراوانە سزا بدرێن. بەپێی یاساکانی ڕێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان بۆ گرتنەبەری هەر هەنگاوێکیش بەرانبەر ئەو کەسانە، پێویستە داواکاری گشتی کۆماریی بەشداربێت لە بڕیاردانەکاندا. هەر بەپێی یاساکانی ڕێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان، کاتێک بانکێک لە کاری نایاساییەوە دەگلێت، مەرج نییە هەموو ئەو کەسانەی کە لەو بانکەدا پارەیان داناوە، تاوانباری ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییانەبن.

ئەگەر لە حاڵەتێکدا هەموو بەڵگەکان خرانە ڕوو کە بەڵێ، ئەو بانکە سەر بە کۆمەڵەیەکی تیرۆرستی بووە، یاخود بۆ پشتیوانیکردنی کاری تیرۆرستی بەکار هاتووە، پێویستە لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت کە چۆن بانکێک کە دەوڵەت ڕێگەی پێداوە و لەژێر چاودێری دەوڵەتدا بووە، بەو جۆرە توانیویەتی کار بکات. پێویستە هەموو لایەنە کەمتەرخەمەکان بخرێنە ژێر لێکۆڵینەوەوە کە چۆن شتێکی وایان بەسەردا تێپەڕیوە، یاخود چاوپۆشییان لێکردووە.

بەپێی ئەو بڕیارەی کە لە ٢٢ی٧ی٢٠١٦ د و بە ژمارەی (٦٩٤٧) دەرچووە، وادیارە کە ئەو بانکە تا ئەو بەروارە بە پێی یاساکانی تورکیا هیچ کێشەیەکی نەبووە.

بانک ئاسیا لە ٢٩ی٥ی ٢٠١٥دا لەلایەن TMSF ەوە و بە بڕیری ژمارە ٦٣١٨ مۆڵەتی بۆ نوێ کراوەتەوە و ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە ئەو بانکە بەتەواوی لەلایەن دەوڵەتەوە چاودێری کراوە و هیچ کێشەیەکی نەبووە و هچ کێشەیەکی دروست نەکردووە بۆ دەوڵەتی تورکیا.

ئەگەر ئەو بانکە لە هەر کێشە و کردەوەیەکی تێکدەرانەوە بگلایە، دەبوو هەر ئەو کاتە ڕابگیرایە لە کارکردن.

لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و مێژوویی لەبەر دەستدا نییە بۆ سەلماندنی تێوەگلانی ئەو بانکە لە کاری تیرۆرستی هەموو تۆمەتبارکردنێک پووچ و نایاساییە، ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا، بەڵگەی تەواو لەبەر دەستابێت کە بانکێک لە کاری تێکدەرانە و تیرۆرستی تێوەگلاوە، ئەوە واتای ئەوە نییە کە هەموو ئەوانەی پارەیان لەو بانکە داناوە، یان مامەڵەیان بە پارەی ئەو بانکەوە کردووە، بەشدار و ئەنجامدەری کاری تیرۆرستی بوون.

لەبەر ئەم هۆکارانە، ناکرێت بڕیاری تاوانباربوون بۆ هیچ کەسێک دەربچێت کە مامەڵەی بە پارەی ناو بانک ئاسیاوە کردووە. نابێت هیچ حوکمیک لەسەر ئەو دۆسیانە بدرێت.

 

سەرچاوە: Shaber

Show More
Back to top button