پزیشکێک لەریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەتۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا
پزیشکێک کە لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا بوو، بە بیانووی مانەوەی لە بەشە ناوخۆییەکی بزاڤی خزمەت لە سەردەمی خوێندکاریدا، دەستگیر کرا.
ئەو ڕەشبگیری و ستەمکارییەی لە دوای ١٥ی تەموزەوە بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت دەستی پێکردووە، لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشدا دوایی نایەت. دکتۆر ئێرکان توفان پسپۆڕی بواری تەندرووستی کۆمەڵ لە زانکۆی کۆجائەلی، کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بووە، بە هۆی وتەی کەسێکی دیکەوە، بە بیانووی ئەوەی لە سەردەمی خوێندکاریدا لە بەشە ناوخۆییەکی بزاڤی خزمەتدا ماوەتەوە، دەستگیرکرا.
Dr. Erkan Tufan’ı az evvel tutukladılar
E aferin size Kocaeli üniv. de pandemiyle canla başla mücadele eden bir halk sağlığı hekimini tutukladınız, başınız göğe erdi!
Gerekçe mi?
Tanık beyanı, ” taa öğrencilikte evlerde kalmışsın..”Hastalık mı tehlikeli, hasta kafa mı? pic.twitter.com/CfIyeVylZN
— Ömer Faruk Gergerlioğlu (@gergerliogluof) October 26, 2020
ئێرکان توفان ماوەی کەمتر لە مانگێکە هاوسەرگیری کردووە. هومەیرا توفانی هاوسەری لەو بارەیەوە دەڵێت: “تەنانەت هێشتا ماوەی مانگێک بەسەر هاوسەرگیرییەکەماندا تێنەپەڕیوە. بێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک تەنها لەسەر قسەی کەسێکی دیکە هاوسەرەکەم دەستگیرکراوە. سەرەڕای ئەوەی کە پزیشکە و لە ئێستادا خزمەتێکی گەورە دەکات ڕەوانەی گرتووخانە کراوە”.
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، لەو بارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دکتۆر ئێرکان توفان کەمێک پێش ئێستا ڕەوانەی گرتووخانە کرا. ئەی ئافەرین بۆ ئێوە زانکۆی کۆجائەلی. پزیشکێکتان دەستگیرکردووە کە بە سەر و گیانی بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە، ئێستا دڵتان خۆشە؟ ئەوە بیانووە؟ “لە سەردەمی خوێندکاریدا لە بەشە ناوخۆییەکدا ماوەتەوە”… ئایا نەخۆشی مەترسیدارە یاخود مێشکی نەخۆش؟”
https://www.tr724.com/pandemi-doktorunu-ogrenciliginde-evde-kalmissin-iddiasiyla-tutukladilar/