هەواڵ

پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی باس لە پەنابەرانی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت دەکات

دکتۆر عەلی یورتسێڤەر ڕێکخەری دامەزراوەی میدیایی (Huddled massws)، لە نوێترین بەرنامەیەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ پرۆفیسۆر سۆفیا پاندیا مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆرنیا کرد.

پرۆفیسۆر پاندیا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی بە ناچاری لە تورکیا هەڵهاتوون و ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کردووە سەردانی یۆنانی کرد و لەوێ لەگەڵ پەنابەران، وە بە تایبەتی لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی هاوسۆزی بزاڤی خزمەتن و لە تورکیاوە هاتبوون بۆ یۆنان گفتوگۆی کرد و چیرۆکی سەیروسەمەرەی ئەو کەسانەی تۆمارکرد.

بۆچی هەڵهاتن بەرەو یۆنان؟ لە تورکیادا، لە بەندینخانە و لەناو کۆمەڵگادا ڕووبەڕووی چ ناڕەحەتییەک بوونەوە؟ هەندێکیان کەسە نزیکەکانیان چۆن لەدەستدا و ئێستا چۆن ژیانیان بەڕێدەکەن؟

پرۆفیسۆر پاندیا لەم چاوپێکەوتنەکەدا وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی دایەوە و لە کاتی باسکردنی ئەو بابەتانەدا نەیتوانی فرمێسکەکانی ڕابگرێت.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/abdli-profesor-muhacirleri-anlatti-haberi/1360861/

 

Show More
Back to top button