جیهانیهەواڵ

پاش دەرچونی ئیسڕائیل لە کەیسەکانی ماڤی مارمارا داواکان ڕووبەڕووی تورکیا دەکرێنەوە

نوسینگەی دادوەری گشتی بڕیاردا بەدواداچوونی بۆ کەیسی ئەو سەربازە ئیسڕائێلییانە ڕابگرێت کە تاوانباربوون بە کوشتنی ١٠ هاوڵاتی تورک و برینداربوونی دەیان چالاکوان لە هێرشی سەر کەشتی ماڤی مارمارا. بە پێی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئیسڕائیل، تورکیا بووە تاکە لایەن کە داوای قەرەبووی قوربانیانی هێرشەکەی سەر ماڤی مارمارا. زەکی کایا یەکێک لە قوربانیانی ماڤی مارمارا یەکەم کەس بوو کە داوای تۆمارکردبوو بۆ ٢٦٠ هەزار لیرە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی. بەڵام پارێزەری دارایی لە داوایەکیدا کە بۆ دادگای ناردووە داوادەکات لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە لێکۆڵینەوە بۆ دۆخی ‘خەمۆکییەکەی’ کایا بکرێت، تا بزانرێت هێرشەکەی پێش ١٠ ساڵی سەر ماڤی مارمارا بۆتە هۆکاری ئەم نا سەقامگیرییە دەرونییەیەی یاخود نا.

بە پێی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی قەرار، ئیسڕائیل کە لە ئاوی نێودەوڵەتیدا هێرشی کردە سەر کەشتی ماڤی مارمارا کە هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە دەبرد، لە ڕێکەوتنەکەی نێوانیان تورکیا ڕەزامەند دەربڕی بۆ گرتنە ئەستۆی قەرەبووی خێزانی ئەو ١٠ هاوڵاتییە تورکەی گیانیان لە دەستدا بە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار. بەم ڕێککەوتنە تورکیا بووە تاکە بەرپرسیار لە قوربانیانی هێرشەکە. بە نوسراوی فەرمی نەمانی بەرپرسیاری ئیسڕائیل بەرامبەر داواکانی قەرەبوو کردنەوە و سزادان بڵاوکرایەوە. لە پاش ئەم ڕێکەوتنە یەکەمجار قوربانییەک، بەهۆی برینداربوونی لە هێرشەکەی ئیسڕائیلدا ڕاستەوخۆ داوای لەسەر وڵاتەکەی خۆی تۆمارکرد.

عەبدوڵڵا سغنچی پارێزەری زەکی کایا و نیشتەجێی شاری دێنیزلی داوایەکی لەسەر وەزارەتی دارایی تورکیا تۆمار کرد. لە دەق داواکەدا هاتووە لە کەشتی ماڤی مارمارادا کە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بەڕێکەوتبوو، لە لایەن سەربازی ئیسڕائیلییەوە هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکە و بە پشتی چەکەکەیان لەمیان داوە، ئەشکەنجەیان داوە و ٣ ڕۆژ دەستبەسەریان کردووە. کایا لەلایەن ئیسڕائیلیەکانەوە دەستگیرابوو بەسەر لاپتۆپەکەی، مپبایلەکەی، ١٥٠٠ دۆلار، ٢ هەزار یۆرۆ و ٢ هەزار لیرە و بۆی نەگەڕێندرا بوویەوە، هەروەها لەلایەن پزیشکی دادوەری ئیستەنبوڵەوە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام درابوو و ڕاپۆرتی هەبوونی ‘خەمۆکی’ پێدرا کە بە ناترانرێت بە چارەسەری پزیشکیی سادە لابچێت. کایا لە هەمبەر هەموو ئەم ستەمانەی کە لێیکراوە بە پێی ڕێکەوتنەکە داوای ١٠ هەزار لیرە قەرەبووی مادیی، ٢٥٠ هەزار لیرە قەرەبووی مەعنەویی کرد لە خەزێنەی تورکیا. لە بەرامبەر ئەم داوایەدا پارێزەری خەزێنەی تورکیا وەڵامی دابوویەوە و ناردبوویەوە بۆ دادگا.

پەڵپ گرتن لە ماوە یاساییەکە

لە سکاڵاکەیدا پارێزەری خەزێنەی تورکیا داوای کردووە پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت تا بزانرێت داواکە لە کاتی خۆیدا کراوەتەوە یان نا. بە پشت بەستن بە یەکەمین ماددەی بڕگەی ٧٢ لە یاسای قەرزەکان کە دەڵێت ” بۆ داوای قەرەبوو کردنەوە پێویستە قوربانییەکە لە ماوەی ٢ ساڵ لە پەسەندکردنی زیان و قەرەبووەکە و یان لە هەرحاڵێکدا دوای ماوەی ١٠ ساڵ لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕووداوەکە دیاری دەکرێت” داوا دەکات بەر لە دانیشتنی دادگا بۆ گوێبیستبوون لە داواکە، کەیسەکە پەسەندنەکرێت و بەرپەرچ بدرێتەوە لەبەر تەواو نەکردنی ماوەی یاساییەکەی. هێرشەکەی ڕۆژی ٣١ی مایسی ٢٠١٠ هێشتا ماوەی ١٠ ساڵ بەسەریدا تێپەڕ نەبووە. هەروەها لە پەراوێزی ماددەی ٧٢هەمین دا هاتووە ” ئەگەر قەرەبوو کردنەوەکە بە پێی یاساکانی سزادان و بەهۆی کارێکەوە کە شایانی سزادان بێت ماوەیەکی دووری بۆ دانرا، ئەوا ئەم ماوەیە پەیڕەو دەکرێت کە لەلایەن دادگاوە پەسەندکراوە”. هەروەک چۆن تاوانەکانی ‘ئەشکەنجەدان’ و ‘مامەڵەی خراپ’ دەچنە ئەم چوارچێوەیەوە.

پارێزەری خەزێنەی تورکیا هەروەها داوای کردوە هۆکاری ئەو زیانەی بەر کایا کەوتووە یەکلایی بکرێتەوە تا بزانرێت بە هۆی هێرشەکەی سەر ماڤی مارمارا بووە یاخود نا. پارێزەرەکە داوایشی کردووە سەرلەنوێ پێداچوونەوە بۆ ئەو ڕاپۆرتی پشکنینەی پزیشکی دادوەری بکرێت کە لەسەر کاریگەرییەکانی هێرشەکەی  ١٠ ساڵ لەوەوبەر ئامادە کراوە و تیایدا هاتووە “خەمۆکی کە بە چارەسەری سادە ساڕێژ ناکرێت” و کایا وەک بەڵگە خستوویەتە ڕوو. لە سكاڵاکەدا هاتووە “داواکارین هەبوون یان نەبوونی  پەیوەندی لەنێوان ئەو ناڕەحەتییە دەرونییانەی داواکار بەسەریدا هاتووە و ئەو ناڕەحەتییە دەروونیانەی داواکار بەهۆی ڕووداوەکەوە تووشی بووە  یەکلایی بکرێتەوە”.

 

ئەو داوایەی ویژدان بریندار دەکات

پارێزەرەکەی خەزێنەی تورکیا، داوای کردووە لێکۆڵینەوە بۆ ئەو خاڵانە ئەنجام بدرێت کە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠ی دەستەی نێودەوڵەتی  پێداچوونەوەی کەیسەکان سەر بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە وەک ‘بە شێوەیەکی زۆردارانە کە جێی ڕەزامەندیی نییە’، ‘بە شێوەیەکی یەکجار توندوتیژ کارانە’ ‘بە شێوەیەکی مەترسیدار یاساکانی مافی مرۆڤ پێشێلکراون’. داوای ئەم پارێزەرە کە ئەگەری تێکنەچوونی دۆخی دەرونی برینداران و دەستگیرکراوانی هێرشەکە بەم ڕووداوە دەخاتە بەر باس بووە هۆی بریندارکردنی هەست و ویژدان. هەروەها سکاڵای پارێزەرەکە دەربارەی ٢٦٠ هەزار لیرە قەرەبووی مەعنەوی “دەبێت ئامانجەکەی دەستەبەر کردنی ئارامی دەروونی بێت” بە پشت بەستن بە بڕیارە یاساییەکانی دادگا. لە سکاڵاکەدا دەڵێت دەبێت دادگا ڕەچاوی ئەم بڕیارەی بکات.

 

یاساناسان: دەبێ پەنا ببرێتە بەر ئاشتەوایی

پارێزەرەکەی خەزێنە لە وەڵامی داوای خێزانی یەکێک لە شەهیدەکانی ماڤی مارمارا سکاڵاکەی پڕبوو لە دەستەواژەی خراپ و نابە جێ و بووە هۆی توڕەی و ناڕەحەتی ڕای گشتی. بە کارهێنانی دەستەواژەی وەک ‘زیادەڕەو’ بۆ قەرەبووەکان و ‘شەهیدەکە ڕووبەڕووی هێرشەکەی سەر ماڤی مارمارا بووەتەوە بۆیە تیاچووە’ لە سکاڵاکەدا هاتووە.

بەهۆی ناڕەززاییەتییەکانەوە وەزارەتی دارایی هۆشیاری دابوویە پارێزەرەکانی کە ‘زمانێکی وریایانە بەکاربهێنن’. لە پاش ئەم چەواشەکارییە ناخ هەژێنانەوە زەکی کایا بەو کەیسەی کردوویەتیەوە تابلۆیەکی نیشانەی داوا هاوشێوەکان داوە و پێویستی گرتنە بەری هەمان ڕێکاری خستۆتەڕوو. یاساناسان ڕوونیان کردەوە کە داواکارانی کەیسەکان زوو زوو ڕوبەڕووی هەلوێستی ئازەربەخش دەبنەوە و دەڵێن زیان بە کامپەینی ماڤی مارمارا دەگەیەنێت و بە پێویستی دەزانن کە بژاردەی ‘ڕێککەوتنی دوور لە دادگا’ بخەنە ئەجێندای کاریانەوە.

http://www.tr724.com/israil-aradan-cikinci-mavi-marmara-ile-ilgili-davalar-turkiye-aciliyor/

Show More
Back to top button