هەواڵ

پارێزەر مورات ئاککۆچ : لیستێکی یەک ملیۆن کەسی بایلۆک بوونی هەیە

ئەرکام توفان ئایتاڤی ڕۆژنامەنووس، لە بەرنامەی ٣٠ خولەک کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە یوتوب پێشکەشی دەکات، بەمیوانداری پارێزەری شارەزا مورات ئاککۆچ داوا یاساییەکانی بەرنامەی بایلۆکیان تاوتوێکرد.

پارێزەر مورات ئاککۆچ ڕایگەیاند کە دوای بڕیاری دەستگیرکردن بۆ کوڕی هاشم کڵچ سەرۆکی دادگای دەستووری پێشوو، بابەتەکە دیسانەوە بویەوە جێی باس. ئاککۆچ وتی ” دوای دوو ساڵ بڕیار و لیستی تازەی بایلۆک بڵاو بویەوە. خستیانە نێو تورەکەی بایلۆک، دوو ڕۆژی تر پارتی دەسەڵاتدار چ کەسێکی بوێت، دەیخاتە نێو ئەو لیستەوە”.

ئاککۆچ دەڵێت “ئەو شتەی پێی دەڵێن لیست، لەلایەن پارێزەرانی بەرگرییەوە و تەنانەت ئەو دادگایەشی دادگایکردنەکە دەکات، بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها ئەو لیستە بەپێی ئایپی تەڵەیەکەو دروستکراوە. میت و دادگای گشتی ئەنقەرە بەبێ چاککردنی ئەو لیستەی کە لە ١٨ مانگدا ١٢٤ هەزار هەڵەی هەبووە، بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی ، ئەو ژمارەی سێرڤەرانەی لەبەردەستیاندایە ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ناکەن. میت و پارێزەری گشتی لیستێکی یەک ملیۆن کەسییان لەبەردەستدایە کە کار لەسەر ئەوە دەکەن”.

 

‘دوای ١٥ ی تەمووز، یاسا بێلایەنی و سەربەخۆی خۆی لەدەستدا’

دوای ١٥ تەمووز، دادگا نەیتوانیەوە لە تاقیکردنەوەی بێلایەنی و سەربەخۆی سەرکەوتوو بێت . ئاککۆچ دەڵێت “بڕیارەکان بەپێی وڵاتێکی یاسای نادرێت . دادگا، لە دادگایکردنی کەیسی بایلۆکدا، ئەو بابەتانەی ٣٠ ساڵە هەوڵی چاککردنی دەدات، دوای ١٥ تەمووز هەمووی لە شەوێکدا گۆڕی. بڕیار بەپێی کەسەکان دەدات. گرنگی دەدات بەو لیستەی کە لەبەردەست میتە. لیستی بایلۆکیش هەمان کێشەی هەیە.”

 

‘لیستێک چۆن لە ماوەی ١٨ مانگدا ١٢٤ هەزار هەڵەی لێدەگیرێت؟’

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک ساڵ ، بەڵام بۆ تاکو ئێستا لیستێکی بایلۆک پێکناهێندرێت؟

ئاککۆچ وتی:

“ئامانج لە دادگای بایلۆک، دۆزینەوەی تاوان و تاوانبار نییە، لیستێک بۆ ئەوەی دڵنیای بدات بە دەسەڵات لە پاکتاوکردنی خەڵکی کە دەسەڵات دەیەوێت. لە ئەیلولی ٢٠١٦، دادگای گشتی وتی کە لیستەکە ٢١٦ هەزار کەسە، دواتر ئەو ژمارەیە کەم بۆیەوە بۆ ١١٢ هەزار. دوای لێکۆڵینەوەی مۆر بەین، ١١ هەزار کەسی تری لێکەم بۆیەوە. ژمارەکەیان کرد بە ٩١ هەزار. دەسەڵەتی سیاسی ئەو کەسانەی نایەوێت، دەیکات بە ئۆپۆزسیۆنێکی ‘مردنی مەدەنی’. لیستەکە لە ماوەی ١٨ مانگدا، ١٢٤ هەزار هەڵەی هەبوو. ئەو کەسانەتان دەستگیرکرد، سەروەتەکانیانتان داگیرکرد، خستاننە زیندانەوە، لە ماڵ و مناڵتان کردن و پاشان ناوی تیرۆرستان لەم کەسانەدا، یاسا ڕۆژێک دێت هەموو ئەم نایاساییە چاک دەکات. گەر سەیری کۆتا لیست بکەین، ژیانی ١٢٤ هەزار کەسیان تێکدا.

 

‘شوێنی هەڵەکە میت و دادگای گشتی ئەنقەرەیە’

بەداخەوە ئەم هەڵانە میت و دادگای ئەنقەرە یان کۆمپانیاکانای پەیوەندی، دەیخەنە پاڵ بزوتنەوەی خزمەت. بۆچی ئەم لیستانە هەموو کاتێک هەڵەی تێدایە؟ چونکە ڕێگەی دروستکردنی لیستەکە هەڵەیە. لەڕاستیدا تاکە شوێن بۆ دروستکردنی ئەو لیستە ، ئەو هاردیسکەیە کە بە ئەمانەت لای دادگای گشتی ئەنقەرە پارێزگاری لێدەکرێت. ئێستا دادگای گشتی ئەنقەرە و میت دەڵێن ئێمە دەستمان گرتووە بەسەر ئەوە سێرڤەرانەدا و لەو سێرڤەراندا ئەم زانیاریانەم بەدەست خستووە. گەر ئەو سێرڤەرەت لایەو ئەو لیستە بەپێی ئەو سێرڤەرە ئامادە کراوە، بۆچی لەماوەی ١٨ مانگدا ١٢٤ هەڵەی بۆ دروست بوو.

Show More
Back to top button