هەواڵ

٩٣ مامۆستای دەرسخانەیەکی بزاڤی خزمەت فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا

لە درێژەی ئەو هەڵمەتی جینۆسایدکردنەی بزاڤی خزمەت کە لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ٩٣ کارمەند ومامۆستای دەرسخانەیەکی بزاڤی خزمەت فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکرا.

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسدا کە لەلایەن داواکاری گشتی بەشی باشوری ئەنقەرە سەرپەرشتی کرا، هەندێک لە کارمەند و مامۆستایانی دەرسخانەیەکی بزاڤی خزمەت دەستگیر کرا، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران داخرابوو.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی هەتا ئیستا دەستمان کەوتووە ٤٨ کەس لەو هاوڵاتیانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە لە شاری ئەنقەرە بوون و ٤١ کەسیان لە دەرەوەی شاری ئەنقەرەیە ،  هەروەها ٤ کەسیش لەو هاوڵاتیانە لە دەرەوەی تورکیا ژیان بەسەر دەبەن.

 

http://www.tr724.com/ankarada-dershane-ogretmenlerine-hukuksuz-operasyon-93-gozalti-karari/

 

Show More
Back to top button