هەواڵ

٧ کەسی یەک خانەوادە لە زیندانن

هەڵمەتی ڕەشبگیری حکومەتی تورکیا کە لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ دەستی پێکردووە بەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بەردەوامە.

هەرچەندە تا ئێستا کەس نازانێت کێ بە ئەنجامدانی هەوڵی کودەتاکە هەستاوە، بەڵام بزاڤی خزمەت کراوەتە قوربانی ئەم بابەتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، هەتا ێستا ١٥٠ هەزار هاوڵاتی دەستگیر کراوە و ٦٠ هەزار لەو هاوڵاتیانە تا ئێستا دەستبەسەرن. یەکێک لەو سەدان خانەوادەیەی لە زیندانەکان ژیان بەسەر دەبەن، خانەوادەی دەمیرە. سەرۆکی خانەوادەکە بە ناوی مەعاهید مەولود دەمیری ٥٤ ساڵ، تەواوی ژیانی لە کاری خێرخوازیدا بردۆتە سەر.

مەولود دەمیر یەکێکە لەو ١٣٠ هاوڵاتیەی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران، مافی هاوڵاتی بوونی لێسەندراوەتەوە و، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو خۆی شاردبوویەوە. هەربۆیە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی  شەکرە و فشاری خوێنی هەیە، سەردانی پزیشکی نەکردووە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوبراو دەستگیر کرا و، خۆی و ٦ کەسی تری خانەوادەکەی خرانە زیندانەوە.

مەولود دەمیر و هاوسەرەکەی، کچێکی، بوکەکەی، کوڕەکەی و دوو زاوای خراونەتە زیندانەوە.

ئێستا نەوە بچوکەکانی ئەم خانەوادەیە لای خزم و کەسوکاریان دەمێننەوە. هەروەها هەندێک لە منداڵە بچووکەکانی ئەم خانەوادەیە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.

یەکێک لە ناسیاوەکانی مەولود دەمیر وتی” ئەو نیشتیمانەی مەولود زۆر خۆشی دەویست، مافی هاوڵاتی بوونی لێسەندەوە، زۆر دەگریا بەڵام هەمیشە نزای دەکرد. هەمیشە دەیوت ئەمە خێرێکی تیدایە. دواتر ئەو سەروەت و سامانەی بە ئارەقی ناوچەوانی پەیای کردبوو، دەستی بەسەردا گیرا. دیسان ئارامی گرت و وتی خودا گەورەیە. دوو زاوای و کوڕ و کچ و بوک و هاوسەرەکەیشیان دەستگیر کرد. کچێکی کوڕێکی دوو ساڵی هەیە، بەڵام ئێستا دوور لە باوکی و دایکی دەژی، هەروەها منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵی نەخۆشیشیان هەیە”.

http://aktifhaber.com/15-temmuz/aile-boyu-zulum-demir-ailesinden-tam-7-kisi-cezaevinde-h111420.html

Show More
Back to top button