هەواڵ

٣ خانمی خانەوادەی بۆیداک دەستگیر کران

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، ٣ خانمی خانەوادەی بۆیداک بە بێ هیچ تۆمەتێک دەستگیر کران.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی تورکیا دەستی گرت بەسەر یەکێک لە گەورەترین زنجیرە کۆمپانیاکانی تورکیادا بە ناوی بۆیدایک و خاوەنەکانیشی زیندانی کردن، ئەم جارەیان ٣ خانمی هەمان خانەوادەیان بە بێ هیچ تۆمەتێک دەستگیر کرد.

خانەوادەی بۆیدایک خاوەنی چەندین کۆمپانیای گەورەی وەک ئیستیقبال، مۆندی، بێللۆنا، بۆیتەکس، بۆیداک ئەنەرجی، کە لە تورکیا و دەرەوەی تورکیاشدا چەندین لقیان هەیە.

لە ماوەی ڕابردوودا حاجی بۆیداک سەرۆکی پێشووی کۆمپانیاکە و مەمدوح بۆیداک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، شوکرو بۆیداک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە و هاوسەرەکەی بە ناوی ئالیە بۆیداک دەستبەسەر کران.

هەروەها تەواوی سەروەت و سامانی ئەم خانەوادەیە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرەڕای ئەوەی هیچ تاوانێک لەسەر ئەم خانەوادەیە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام بە هۆی نزیکیان لە بزاڤی خزمەتەوە سزا دەدرێن.

ڕۆژی دوێنی لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن داواکاری گشتی شاری قەیسەری بەڕێوە دەچێت، فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ٩ کەسی ئەم خانەوادەیە دەرکرا کە لە نێوانیاندا ٣ خانم هەبوو.

 

هەریەک لە سەما، عائیشە، مەروە بۆیداک دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری قەیسەری، گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی قەیسەری و دەستگیر کران.

٤ ئەندامی هەمان خانەوادەش بە ناوەکانی سامی، ئیبراهیم، یوسوف، مەهمەت دەستگیر کران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

http://www.shaber3.com/sema-merve-ve-ayse-boydak-adliyeye-sevk-edildi-haberi/1299512/

 

Show More
Back to top button