هەواڵ

٢٣ کەس بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە دەستگیرکران

لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دادگای کۆماری ئەنتاڵیا، ٢٣ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە بۆ ئەوەی کارێکی نوێ بدۆزنەوە.

عومەر فاروق گەرگەرلئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، ناڕەزایی دژی ئەو کارە دەربڕی و ڕایگەیاند “٢٣ کەس بە تۆمەتی دۆزینەوەی کار بۆ ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە، دەستگیرکراون!!! ئەی کۆمەڵگە هەموو ڕۆژێک ڕووداوی هاوشێوەی گیان لەدەستدانی موستەفا کاباکچیئۆغڵو کە لەسەر کورسییە پلاستیکییەکەی لە زیندانێکی تاکەکەسیدا گیانی لەدەستدا، دووبارە دەبێتەوە!!! ئایا پێویستە هەر وێنەکەی بڵاوبکرێتەوە بۆ ئەوەی کاردانەوە هەبێت”.

https://www.tr724.com/khklilarin-is-bulmasina-yardim-ettikleri-gerekcesiyle-23-kisi-gozaltina-alindi/

 

93 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button