هەواڵ

“٢٢ ڕۆژ لە زیندانێکی تاکەکەسیدا هێڵدرامەوە، هاوسەرەکەم لە گرتووخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ڕۆڵەکەم قسەم لەگەڵدا ناکات”

 

هولیا بایدەن، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی پێکەوە دەستگیرکران و ڕەوانەی گرتووخانە کران، لە نامەیەکیدا بۆ عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، باسی لەو بارودۆخەکە سەخت و دژوارە کرد کە ڕووبەڕووی خێزانەکەیان بووەتەوە و بەو هۆی بارودۆخی دەروونی کچەکەشیان زۆر خراپ بووە.

ئەو دوو هاوسەرە تەنها یەک کچیان هەیە. نزیکەی ١٠ مانگ پێش ئێستا دەستگیرکران و ڕەوانەی گرتووخانە کران. هولیا لە نامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ لە زیندانێکی تاکەکەسیدا هێڵدراوەتەوە و کاتێک لە کەرەنتین دەرچووە بۆی دەرکەوتووە کە هاوسەرەکەی لە زینداندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

هولیا لە لایەک نیگەرانی تەندرووستی هاوسەرەکەیەتی و لە لایەکی دیکەوە تامەزرۆی بینینی ڕۆڵەکەیەتی و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە هۆی بارودۆخە دژوارەوە تەندرووستی خراپ بووە و خۆشی ناچار بووە دەرمان بەکاربهێنێت و دەڵێت: “ئەو هەموو کێشە و ناڕەحەتییە باری دەروونیمی ژێراوژوور کردووە. بووەتە هۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری لەشم بە تەواوی لاواز ببێت”.

هولیا لە نامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ماوەی ١٠ مانگە نەیتوانیوە کچەکەی لە ئامێز بگرێت و دەڵێت: “من ئێستا وەک دایکێک ئەم نامەیە بۆ تۆ دەنووسم کە ماوەی ١٠ مانگە کچە سێ ساڵانەکەی لەئامێز نەگرتووە و تەنها هەفتەی ڕابردوو لە پشتی جامێکەوە بینیویەتی. کچەکەم پێی وایە کە من ئەوم ناوێت بۆیە ڕۆشتووم، کچەکەم لێم زویر بووە و قسەم لەگەڵ ناکات، چۆن دەتوانم ئەم شتانە بۆ کچەکەم ڕوون بکەمەوە. من دەمەوێت لەم ڕۆژگارە سەختەدا لە پاڵ کچەکەمدا بم بۆ ئەوەی بیپارێزم.”

 

http://www.samanyoluhaber.com/22-gun-hucrede-tutuldum-esim-cezaevinde-kovid-oldu-yavrum-benimle-konusmuyor-haberi/1356357/

158 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button