هەواڵ

٢٢ مانگە هەموو ئێوارەیەک بە گریانەوە دەڵێت” باوک زۆر بیرت دەکەم”

لە دوای ئەو هەڵمەتە ڕەشبگیریەی لە بەرواری ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ دەستیپێکردووە، هەزاران دایک و باوک زیندانی کراون و منداڵەکانیان بەو هۆیەوە مەغدور بوون.

ڕۆژنامەنوسێکی تورکیا بە ناوی ئارزو یڵدز، ڤیدیۆی گریانی یەکێک لەو منداڵانەی بڵاو کردەوە کە ناخی مرۆڤ دەهەژێنێت.

منداڵەکە تەمەنی سالێک و نیو بووە کاتێک دەستگیر کراوە و، ماوەی ٢٢ مانگە چاوەڕێی هاتنەوەی باوکی دەکات.

منداڵەکە وا دەزانێت باوکی لە بۆ پارە پەیاکردن لە زیندان کار دەکات و هەموو ئێوارەیەک بە گریانەوە دەڵێت ” باوکە زۆر بیرت دەکەم”.

لەو ڤیدیۆیەی ئارزو یڵدز بڵاوی کردۆتەوە، منداڵەکە لەسەر زەوی کەوتووە و بە گریانەوە دەڵێت “باوکە زۆر بیرت دەکەم”.

Show More
Back to top button