هەواڵ

١٠ هاوڵاتی بە هۆی یارمەتیدانی کەسوکاری زیندانیەکانەوە دەستبەسەر دەکرێن

 

لە شاری مانیسا ١٠ هاوڵاتی بە تۆمەتی یارمەتیدانی کەسوکاری ئەو کەسانەی سەرپەرشتیار و کەسە نزیکەکانیان لە زیندانە، دەستبەسەر دەکرێن.

لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر داوای داواکاری گشتی مانیسا، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا کە لە ٤٠ ناونیشانی جیا، لە شارۆچکەکانی سالیحلی، تورگوتلو، ئەڵاشەهیر، کیوپروباشی، کولا، ساریگوڵ ئەنجامردا؛ ٣٣ هاوڵاتی دەستگیر کرا.

داواکاری گشتی لە بەشێکی دۆسیەکەیدا بردنی خۆراک و پارە بۆ کەسوکاری هەندێک لەو هاوڵاتیانەی کە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە بزاڤی خزمەتدا زیندانی کراون، وەک تاوانێک پشان دەدات.

دوێنێ ٣٣ هاوڵاتیەکە لەبەردەم دادوەردا ئامادە بوون و بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٠ هاوڵاتیان دەرکرا.  ٢٣ هاوڵاتیەکەی تریش بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کران.

 

Show More
Back to top button