هەواڵ

وەڵامێک بۆ هەواڵە درۆکەی تەلەڤیزیۆنی ئاکیت تیڤی

'مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن لە شوێنی مانەوەی خۆی دەمێنێتەوە'

 

تەلەڤیزیۆنی ئاکیت تیڤی هەواڵێکی دەربارەی ڕەوانەکردنەوەی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بۆ تورکیا بڵاوکردەوە. بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر کەم ئاشکرابوو کە ئەو زانیارییانەی لە هەواڵەکەدا باسکراوە هەمووی درۆبووە. ئاژانسی Tr724 پاش بەدواداچوونێکی زۆر بۆی دەرکەوت کە بە هیچ شێوەیەک ڕووداوێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە. عوسمان شیمشەک سەرنووسەری ماڵپەری herkul.org لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو هەواڵەی بە درۆ خستەوە. شیمشەک لە ڕوونکردنەوەکەیدا “نان و ئاو و هەوایان هەمووی درۆیە. درۆزنەکان ناتوانن بە بێ درۆ بژین. بۆچی ئەو درۆیانە بڵاودەکەنەوە کە دەزانن ڕاستەوخۆ بەدرۆ دەخرێنەوە؟ مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن (خواجە ئەفەندی) لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، لەو شوێنەی بەردەوام تێیدا دەمێنێتەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی لە مانەوەی لەو شوێنە بەردەوامە.”

 

پارێزەر ئاڵبایراک: ئاکیت؟ بە دڵنیاییەوە درۆیە

نوروڵا ئاڵبایراک پارێزەری مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: “ئایا پێویست بەوە دەکات کە ئەو هەواڵانە بە درۆ بخەینەوە کە تەلەڤیزیۆنی ئاکیت تیڤی بڵاویان دەکاتەوە؟ ئاکیت تیڤی لێهاتووە لە بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ و بوختان هەڵبەستن و چەواشەکاری و خەڵکی کردنە ئامانج، وە بە دڵنیاییەوە هەموو دەنگۆکانیان درۆن.”

 

ڕێکخراوی بەها هاوبەشەکان: درۆ بێ بنەماکان ئەڵقەیەکی زنجیرەکەن

ڕێکخراوی بەها هاوبەشەکان (AFSV) لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ تەلەڤیزیۆنی ئاکیت تیڤی نزیکە لە حکومەتەکەی ئێردۆغان درۆیەکی دیکەی نوێی بڵاوکردەوە. بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن دەستگیرکراوە و ڕەوانەی تورکیا کراوەتەوە. ڕووداوێکی لەو شێوەیە بە هیچ جۆرێک ڕووی نەداوە و دوورە لە ڕاستییەوە. مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن لە بەرنامەی ژیانی ئاسایی خۆی بەردەوامە و لە شوێنی مانەوەی خۆی دەمێنێتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هیچ جموجوڵێک لە ئارادا نییە. ئەم هەواڵە درۆیانە کە میدیاکانی سەر بە ئێردۆغان و وەزیرەکانی کابینەکەی ئێردۆغان بڵاوی دەکەنەوە تەنها ئەڵقەیەکی نوێ بۆ زنجیری درۆ و هەواڵە بێ بنەماکانیان زیاد دەکات. بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە درۆیانە شێوازێکی جیاوازی ئەو ستەمەیە کە ئێردۆغان و حکومەتەکەی بەرامبەر بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ئەنجامی دەدەن. بە داخ و ئەسەفەوە ئیدانەی ئەو کارە دەکەین.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/akitin-gulen-yalani-hocaefendi-normal-programina-devam-ediyor/

Show More
Back to top button