هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە هۆی دۆسییەی ئاکن ئیپێکەوە لێکۆڵینەوە لە ڕاوێژکارەکەی لەندەنی دەکات

 

پاش ئەوەی داوای ڕادەستکردنەوەی ئاکن ئیپێک خاوەنی کۆزا ئیپێک هۆڵدین بە تورکیا لە لایەن دادگاکانی بەریتانیاوە ڕەت کرایەوە، وەزارەتی دادی تورکیا لێکۆڵینەوەی لە بەرامبەر ڕواێژکاری دادی تورکیا لە شاری لەندەن دەستپێکرد. دادگاکانی بەریتانیا بە هۆی نەبوونی بەڵگەی ڕاست و پێویستەوە داواکارییەکەی حکومەتی تورکیای بۆ ڕادەستکردنەوەی ئاکن ئیپەک بە تورکیای ڕەت کردەوە.

وەزارەتی دادی تورکیا ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

“وەزارەتەکەمان ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد لەو هەواڵ و دەنگۆیانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە. لە دۆسییەی ڕادەستکردنەوەی ئاکن ئیپەکدا سەرجەم بەڵگە زیادەکان و بڕیارەکانی دادگا لە ڕاپۆرتێکی ٨٧ لاپەڕەییدا لە لایەن وەزارەتەکەمانەوە ئاراستەی دادگای بەریتانیا کرا، وە لە بەرواری ١٣ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە شێوەیەکی دیپلۆماسییانە ڕەوانەی بەریتانیا کراوە. لەبەر ئەوە پێویست ناکات هەڵسنەگاندن بۆ ئەو بابەتە بکرێت.

لە بەرواری 30 ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ وە لێکۆڵینەوە لە ڕاوێژکاری دادی تورکیا لە لەندەن، دەستی پێکردووە و بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو دۆسییەیە بانگهێشتی ئەنقەرە کراوەتەوە.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/adalet-bakanligi-akin-ipekin-mahkeme-kararina-giren-belgeyi-inkar-etti-londra-musaviri-hakkinda-sorusturma-baslatti/

Show More
Back to top button