هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەنگۆی ڕادەستکردنەوەی م.فەتحوڵا گولەنی بەدرۆ خستەوە

U.S. based cleric Fethullah Gulen at his home in Saylorsburg, Pennsylvania, U.S. July 29, 2016. REUTERS/Charles Mostoller

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەناڵی NBC ئەمەریکی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کاربەدەستانی کۆشکی سپی بە دوای ڕێگە چارەیەکدا دەگەڕێن بۆ ڕادەستکردنەوەی م.فەتحوڵا گولەن بە کاربەدەستانی تورکیا.
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش کە ئامادە نەبوو ناوی خۆی ئاشکرا بکات، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەی ڕاگەیاند کە کۆشکی سپی هیچ چاوپێکەوتنێکی سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی گولەن ئەنجام نەداوە.
لە هەواڵەکەی NBC هاتووە کەوا هەندێک لە کەسە نزیکەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە دوای ڕێگە چارەیەکی یاسایدا گەڕاون بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی گولەن و هەندێک بیرۆکراتی بە ئەزمونی کۆشکی سپیش لە بەرامبەر ئەو هەوڵەدا وەستاونەتەوە و ناچاریان کردوون بەوەی لە هەنگاوێکی لەو جۆرە پاشگەز ببنەوە.
هەروەها وەزارەتی دادی ئەمەریکا و پۆلیسی فیدڕالی ئەمەریکاش لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەیان دووپات کردۆتەوە، کە لەسەر بنەمای ئەم دۆسیەی ئێستای تورکیا پێشکەشی ئەمەریکای کردووە، هیچ زەمینەیەکی یاسایی بۆ ڕادەستکردنەوەی گولەن لە ئارادا نیە و چەندین جاریش ئەوەشیان وەبیرهێناوەتەوە کەوا گولەن کارتی سەوزی هەیە بۆ مانەوەی لە ئەمەریکا.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵەکەی کەناڵی NBC بە درۆ خستەوە و لە هەمان کاتدا ئامادە نەبوو وردەکاری زیاتر بدات لە ڕوونکردنەوەکەیدا.
لە هەواڵەکەی NBC ئەوەش هاتووە کەوا هەندێک لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی بیریان لەوەش کردۆتەوە کە گەر نەتوانن لە ڕێگە یاسایەکانەوە گولەن ڕادەستی تورکیا بکەنەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، ئەوا دەتوانن ڕادەستی وڵاتی ئەفەریقای باشوری بکەن و دوای لێکۆڵینەوە ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە یاساکان ڕێگە بە کارێکی وەهاش نادەن، ئەگەر خودی گولەن ڕەزامەندی لەسەر پشان نەدات.
هەروەها بە گوێرەی هەواڵێکی BBC، کاربەدەستانی ئەمەریکا بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشاری تورکیا لەسەر وڵاتی سعودیە کە بە هۆی کوشتنی جەمال کاشکچی ڕۆژنامەنوسەوە دروستیا کردووە، نیازی وەرگرتنی بڕیارێکی لەو شێوەیەیان لەلا گەڵاڵە بووە. کەناڵی BBC هەواڵەکەی لە زاری دوو کەسی ئاگادار لە بڕیارەکانی کۆشکی سپیەوە وەرگرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیدارەی ترەمپ داوایان لە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکا کردووە کەوا بە دوای ڕێگە چارەیەکی یاساییدا بگەڕێن بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی گولەن.

لە هەواڵەکەی NBC ئاماژە بەوەش کراوە کە کاربەدەستە بە ئەزمونەکانی کۆشکی سپی سەرەتا داواکاریەکانی ئیدارەی ترەمپیان بە جددی وەرنەگرتووە و، کاتێک زانیویانە ئیدارەی ترەمپ سورە لە سەر داواکەیان، ئەوانیش توڕە بوون و کەسانێکی نزیک لە ترەمپیان ناچار کردووە بەوەی لە داواکەیان پاشگەز ببنەوە.
هەروەها لە هەواڵەکەی NBC هاتووە کەوا هەریەک لە وەزارەتی داد، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئاسایشی نەتەوەیی و پارێزەرەکانی گولەن، ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەو بابەتە ڕەتکردۆتەوە.

Show More
Back to top button