هەواڵ

وەزارەتی دادی تورکیا ژمارەی منداڵە ساواکانی ناو گرتووخانەکان وەک نهێنی دەشارێتەوە

سێزگین تانریکوڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا چەند پرسیارێکی ئاراستەی عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا کرد سەبارەت بەو منداڵە ساوایانەی لەگەڵ دایکیان لە گرتووخانەکاندا بەندکراون. بەڵام لە وەڵامەکەی وەزارەتدا هیچ زانیارییەک نەدراوە سەبارەت بەوەی چەند منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیان لە گرتووخانە بەندکراون.

شایانی باسە پێشتر ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ چەند جارێک ئاماری بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەو منداڵە ساوایانەی لەگەڵ دایکیاندا لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون و بە پێی ئەو ئامارانە لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەی ئەو منداڵە ساوایانە ٧٤٣ منداڵ بووە و ئەو ژمارەیەش لە ٢٠١٩ دا بۆ ٧٨٠ منداڵی ساوا بەرز بووەتەوە. وە لە ئێستادا پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە زیاتر بووبێت.

عەبدولحەمید گول لە وەڵامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ١٤٦ منداڵی تەمەن ١٢ ساڵ بۆ ١٥ ساڵ، وە ٢ هەزار ٧٦٤ منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بۆ ١٨ ساڵ لە گرتووخانەکاندان بەڵام هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەو منداڵە ساوایانە بڵاونەکردووەتەوە کە تەمەنییان لە نێوان ٠ بۆ ٦ ساڵدایە و لەگەڵ دایکیان لە گرتووخانەکاندا بەندکراون.

https://www.tr724.com/bakanlik-cezaevinde-kalan-bebek-sayisini-sir-gibi-sakliyor/

Show More
Back to top button