هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی تورکیا چاپکردنی پەیامەکانی نووری ڕاگرت

ئەو کاتانەی ئاکەپە پێویستی بە دەنگ بوو دەستی کرد بە چاپکردنی پەیامەکانی نوور، بەڵام دواتر ئەو کارەی لە مەیدانەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا هاواری بۆ دەکرد بە بێ دەنگی کۆتایی پێهێنرا.

لە کاتی هەلبژاردنەکان خولی پێشوودا لە مەیدانەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕایانگەیاند وەزارەتی ئەوقافی تورکیا پەیامەکانی نوور چاپ دەکات، ئەم هەواڵە بووە جێی دڵخۆشی شوێنکەوتووانی مامۆستا سەعید نورسی. ئەوکات ئەو پرۆژەیەی بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بە ئاشکرا هاواری بۆ دەکرا، ئەمڕۆ بە بێدەنگی کۆتایی پێهێنرا. پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئاکگیوندوز یەکێکە لە شوێنکەوتووانی پەیامەکانی نوور ناڕەزایی دژی ئەو بڕیارە دەربڕی و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە پەیامێکی ناڕەزایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “بۆچی وەزارەتی ئەوقافی تورکیا چاپکردنی پەیامەکانی نووری ڕاگرت؟ کێ وەڵام دەداتەوە؟ سەرۆک کۆمار؟ یاخود سەرۆک وەزیران؟”

ئەو کاتەی ئێردۆغان سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەیدا کە لە شاری بیتلیتس بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پارتەکەی ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند “ئەم بەرهەمە، کاتێک سەعید نورسی لە ژیاندا مابوو نامەیەکەی بۆ وەزارەتی ئەوقافی تورکیا نووسی و داوای لە وەزارەتی ئەوقافی تورکیا کردبوو ئەم بەرهەمانە چاپ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە. ئەوا ئێمە خواستەکەی سەعید نورسیمان بەجێ هێنا. وەزارەتی ئەوقافی تورکیا کتێبی ‘ئاماژەکانی ئیعجاز’ی بەشێوەیەکی جوان چاپ کردووە. بە پشتوانی خوا بەرهەمەکانی دیکەشی لە لایەن وەزارەتی ئەوقافی تورکیاوە چاپ دەکرێت.”

بەڵام ئەم هەوڵەی ئێردۆغان لە ئێستادا بۆ ڕاگرتنی چاپکردنی پەیامەکانی نوور لە لایەن شوێنکەوتووانییەوە بە هێرش بۆ سەر پەیامەکانی نوور دادەنرێت.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/diyanet-risale-basimini-durdurdu-yandaslar-bile-isyan-etti-haberi/1307566/

Show More
Back to top button