هەواڵ

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی کەمبۆدیا یاداشتێکی پێزانین پێشکەشی ڕێکخراوێکی سەر بە خزمەت دەکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی دێهاتەکانی کەمبۆدیا، بەهۆی کارە خێرخوازیەکان  و دروستکردنی بیری ئاوخواردنەوە بۆ زیاد لە 25 هەزار کەس، یاداشتێکی پێزانینی پێشکەش بە ڕێکخراوی خێرخوازی ئوستوڕالیا (ARO) کرد.

پڕۆگرامە خێرخوازییەکانی (ARO) چەند بوارێکی جیاواز دەگرێتەوە، لەوانە: هاوکاریکردنی منداڵانی بێسەرپەشت و دابینکردنی پاکێجی خواردن هەروەها ڕێکخستنی خوانی ئێواران بۆ کەسانی شایستە.

لەساڵی 2014ـەوە ڕێکخراوەکە دەستی بەکارەکانی کردووە و چەندین بیری ئاوخواردنەوەی لە ناوچە دوورەدەستەکانی کەمبۆدیا دروستکردووە. هەتا مانگی تشرینی یەکەمی 2017 ڕێکخراوەکە 43 بیری ئاوخواردنەوەی لە سەرانسەری کەمبۆدیا دروستکرد.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، کۆی 26.809 کەس لەسەرانسەری کەمبۆدیا سوودمەندبوون لە ئاوی پاکی بیرەکانی ڕێکخراوەکە.

بەهۆی کارەکانی ڕێکخراوەکەوە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی دێهاتەکانی کەمبۆدیا، یاداشتێکی پێزانینی پێشکەش بە ڕێکخراوی (ARO) کرد و تیایدا کارە خێرخوازییەکانی ڕێکخراوەکە بە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ناوچەکانی کەمبۆدیا بەرز دەنرخێنێت.

 

 

وێنەی بەشێک لە کارەکانی ڕێکخراوەکە:

 

Show More
Back to top button