هەواڵ

وێنە: : بەنابەرێکی تورکیا لەژێر پردێکی پەڕینەوەدابە فلوت لێدان بژێوی ژیانی دابین دەکات


لە ناوچەی کیفیسیای شاری ئەسینا کە زۆرینەی ئاوارەکانی تورکیای لێیە، لەژێر پردیکی پەڕینەوە، ئاوازی مۆسیقا تێکەڵ بە هەوایەکی گەرم و بێزارکەر دەبیت. گەنجێک بە فلوتەکەی مۆسیقا بۆ حەسرەتی وڵاتەکەی لێدەدات.
ئادەم کۆرکوتی 28 ساڵ، مامۆستای زمانی تورکی کە تەنانەت ڕۆژێک لە ڕۆژان کاری مامۆستایەتی نەکردووە. دوای مانگێک لە کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز لە زۆنگوڵداک لە ماڵی باپیری دەستگیر دەکرێت و دەخرێتە زیندانەوە. باوکی هەواڵی لەسەر دەدات و بە پۆلیس دەلێت “کوڕەکەم سەر بە بزاڤی خزمەتە، هیچ تاوانێکی نییە بەڵام من ناتوانم ڕازی بکەم بەوەی وازیان لێبهێنیت با دەوڵەت ڕازی بکات”، پاشان بۆ ماوەی 18 مانگ لە زیندان دەمێنیتەوە. دواتر ئازاد دەکرێت و چاوەروانی ئەوە دەکات دادگای باڵا بڕیاری کۆتایی بەسەردا بدات. ئێستا سزای 6 سال و 10 مانگ زیندانی لە دادگای باڵا چاوەڕیی ئادەم دەکات .

ئادەم باسی ئەشکەنجە و ئازاری ئەو چوار ڕۆژە دەکات کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا ڕووبەڕووی بووتەوە. بەڵام ئەو ئەشکەنجانەی کە ئادەم لەناو زینداندا بەچاوی خۆی بینیویەتی، لەئاستی ئەشەکەنجەکەی ئادەم خۆیدا هیچ نییە.
حەسرەتی ئازادی و سەربەستی لە ماوەی ئەو ساڵ و نیوەی زیندانیدا بەو وێنانە دەردەکەوێت، کە لەسەر ئەو تیانووسە کێشاوێتی کە لە کافێی زیندانەکە کڕیبووی. لەبەر ئەوەی ڕێگەی پێنەدراوە لە دەرەوە فڵچەی وێنەکێشان بکرێت، ناچار بە گوێزانی ڕیشتاشین و فڵچەکەی و چەند پێنوسێکی جاف فڵچەی بۆیەکردنی دروست کردووە. هەروەها لە قاوە و گەڵای شویت و پەڵپینە و دۆندرمە و جۆرەکانی بەهارات توانیوێتی بۆیە بۆ وێنەکانی بکات.
وێنەیەکی ‘کز کولەسی’ بە چایی و سیمیت دروست کردووە کە زۆر تامەزرۆی بووە. دەڵێت ‘لەبەر ئەوەی ناتوانین بڕۆین، کەوابێت با وێنەکەی بکێشین’ و بە دیواری ژورەکەیدا لە زیندان هەڵیواسیوە. باس لەوە دەکاتە بەهۆی ئەو وێنانەی کێشاوێتی و و ئەو پەرتوکانەی خوێندویەتەوە، بەرگەی ڕۆژە سەختەکانی زیندانی گرتووە.
ئادەمی وێنەکێشی ناو زیندان دوای ئازادکردنی بەرەو یۆنان هەڵهاتووە.
ئادەم دەڵێت “هەموو ژیانی 28 ساڵەم لە جانتایەکدا جێکردەوە و لە دەریاچەی میریج پەڕیمەوە”. ئادەم فلوتە بەنرخەکەشی لەگەڵ خۆیدا بردووە کە لە ماوەی ژیانی زانکۆیدا بەو پارەیەی کۆی کردبوویەوە کڕیبوی.
بەو فلوت ژەنینە لەژێر پردەکانی ئەسینا، هەم حەسرەتی وڵات بەبا دەکات، هەم بژێوی ژیانیشی دابین دەکات. لە ئێستاشدا ئامانجی ئەوەیە پارەیەک کۆبکاتەوە و بەرەو وڵاتێکی ئەوروپی باشتر کۆج بکات.

ئادەم ژیانی نوێی کە لە ناوی زیندانەوە دەستی پێکردووە و بەرەو وڵاتێکی دیکەی بردووە بەم شێوەیە کورتی دەکاتەوە:
“ئەو شتانەی ڕووبەڕووی بومەوە بووە هۆکاری ئەوەی دڵم لە وڵاتەکەم سارد بێتەوە. ناشزانم کە ئایا قەرەبو دەکرێتەوە یاخود نا. ئێستا لە ئەسینام و دەستم کردووە بە ژیانێکی نوێ. پێم ناخۆشە وڵاتەکەم گەیشتووە بەم ڕۆژە. نەمدەویست بەم شێوەیە لە وڵاتەکەم بڕۆم”.

Show More
Back to top button