هەواڵ

وتەبێژی کۆشکی سپی چاوشئۆغڵوی بەدرۆ خستەوە

 

سارا ساندەرز وتەبێژی کۆشکی

پاش ئەوەی مەولود چاوشئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی پابەندیی خۆی بە ڕادەستکردنەوەی م. فەتحوڵا گولەن بە تورکیا ڕاگەیاندووە، سارا ساندەرز وتەبێژی کۆشکی سپیش ئەو لێدوانەی ڕەتکردەوە.

ساندەرز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو لێدوانەی چاوشئۆغڵوو وتی: “ترەمپ وتوویەتی کە بابەتی دەرکردنی گولەن لە ئەمریکا تاوتوێ دەکەین، سەرۆک هیچ پابەندییەکی بەو بابەتەوە ڕانەگەیاندووە.”

شایەنی باسە پێشتر چاوشئۆغڵوو ڕایگەیاند کە تڕەمپ وتوویەتی” کار دەکەین بۆ دەرکردنی فەتحوڵا گولەن و ئەوانی تریش.”

شایەنی ئاماژەیە پێشتریش بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویستبوو ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو کە ئەو بانگەشەیەی چاوشئۆغڵوو دوورە لە ڕاستییەوە.

Show More
Back to top button