گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

وتاری هەفتانەی م. فەتحوڵڵا گولەن

زیندووبوونەوە بە هۆی (ئەو)ەوە و بەرزبوونە لە خوێندنگەی یوسفیدا

وتاری ئەم هەفتەیەی م. فەتحوڵڵا گولەن

زیندووبوونەوە بە هۆی (ئەو)ەوە و بەرزبوونە لە خوێندنگەی یوسفیدا

2017.01.08

 

تەواوی وتارەکەی م. فەتحوڵڵا گولەن بە نوسینی کوردی:

سەردەمانێکی زۆر مەککە توشی وشکە ساڵی بوو بوو، ڕەحمەتی جەنابی حەق کاتێک بە شێوەیەکی بەرجەستە

بە ناوی محمد (ص) دابەزیە سەر زەوی، چونکە ئەو ڕەحمەتە بۆ هەموو جیهانیانە

ئەو زەویە وشکە نەسیمی بەهاری بەسەردا هات و تۆوەکانی ناوی سەوز بوون

بە گوێرەی مورادی خودا ئەو شوێنەی جوانکرد

وەک ئەوەی باخچەیەک تیمار بکەیت ئاوەها تیماری کرد

دڕک و داڵی لێ دەرهێنا و لە ناوی برد

پێشوازی لە گوڵەکانیش کرد

بەڵام ئەمەش کارێکی زۆر ئاسان نەبوو

ماوەی ١٣ ساڵ لەوێ توشی ناسۆری بوو

بە ناچاری تەشریفی بردووە بەرەو مەدینەی پیرۆز، ماوەی ٧ یا ٨ ساڵێک لەوێ بووە و

مەککە هەر وشکە و هەر وشکە و بە وشکی ماوەتەوە

ئەو کە پێوقەدەمی بەشەرەفەی خۆی بەرەو ئەوێ هەڵنا

ئیدی ئەوێ لە پڕێکدا دەستی کردووە بە سەوز بوون

لە ڕێگەی گەیاندنی پێغەمبەرایەتی خۆیەوە سەوز بوو

ئەوانیش وەک ئەوەی سەر لە نوێ بێنەوە دونیا، ئاوەها لە دایک بوونەوە

وەک چۆن لە وتەیەکدا هاتووە” لە دایک بوونی ئەو بە واتای لە دایک بوونی مرۆڤایەتی دیت”

پێش ئەوەی ئەو تەشریف بهێنێت بۆ دونیا، مرۆڤەکان زۆر لە مرۆڤایەتی دوور بوون

بێ ئاگا بوون، بێ ئاگا بوون لەو ئامانجەی کە خودا لەپێناویدا دروستی کردوون بۆی

خودا بە مەبەستی وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ

دروستی کردبوون

بۆ ئەوەی بیناسن و دواتر پەرستشی بۆ ئەنجام بدەن، بەڵام بەڕاستی مرۆڤایەتی ئاگایان لەمە نەبوو

بێ ئاگا و بێگانە بوو بەم ئامانجە

ئەو ڕێگای جیاوازی لێدا و زۆر شاڕێگای کردەوە، زۆر دەماری جیاوازی کردەوە بە پشتیوانی خودا

زۆر شادەماری کردەوە کە گەر دانەیەکیان بگیرێت

دانەیەکی تریان بە کراوەیی بمێنێتەوە

بۆ ئەوەی هەموو کات و هەردەم ڕێگاکان بەرەو خودا بە کراوەیی بمێنێتەوە

بە پشتیوانی خودا

لە ڕێگەی کردنەوەی ئەو ڕێگا و شادەمارە سەرەکیانەی لە ناوەندی ئەوەوە سەرچاوەی گرتبوو

هەتا ئەمڕۆ هاتووە و بەرگەی گرتووە

بەڵام وشکانیش هەر بەردەوام بووە و وەک خودا دەفەرموێت

وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ

بە خواست و ئیرادە و ویستی خۆی ئەو شادەمار و ڕێگایانە لە هەموو دەرگایەکیان داوە و

هەر جارەی بەهاریان بۆ لایەک بردووە، بەڵام لە هەندێک شوێنیش پایز و خەزان ڕوویداوە

گەر ئیرادەی مرۆڤەکان لە هەلومەرجی ئاسایی ڕوودانی ئەم شتانەدا لەبەرچاو نەگرین

ئەوا دەچێتە بابی ڕەوایەتی دان بە ڕەهایی بوونی جەبری ڕووداوەکان لە

دەرەوەی ئیرادەی مرۆڤ و ڕەوایەتی دەدەین بە حەتمیەتی ڕووداوەکان لە دەرەوەی خواستی مرۆڤ

بەڵام لە ڕاستیدا ئیرادەی مرۆڤەکان لە هەلومەری ئاسایی پلانەکاندا، بنەمای گۆڕانکاریەکانە

خودا دەریایەک دەبەخشێت بەو دڵۆپە،ڕۆژگەلێک دەکات بە نسیبی ئەو زەڕڕەیە

وەک حەزرەتی پیر دەفەرموێت” من زەرڕەیەکم، بەڵام هەموو گەردوونم پێکەوە دەوێت”

بەڵێ بەو حاڵەمانەوە کە زەڕەیەکین

ئەو هەموو گەردون و ڕۆژ و هەموو سیستەمی کاکێشان و چەندین ملیۆن سیستەمی تری هاوشێوەی کاکێشانی زەوی

گەر بەو ئیرادە بچووکەمانەوە خوازیاری ببین، خودا بە گەورەیی خۆی پێمان دەبەخشێت

هێندەی نێوانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لەو دونیا شوێنی تایبەتی بۆ بەندەکانی دابین کردووە

چونکە ئەوێ بازنەی قودرەتی ئیرادەی (ئەو)ە، کە لەوێ دەڵێت “ببە” هەموو شتێک یەکسەر دێتە بوون

لەم ژیانەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان، مۆڵەت دەدات بە هۆکارەکان تا خۆیان پێ دەگەن، بەڵێ با بگەڕێینەوە دواوە

ئیستا جیهانی ئیسلام بە وشکانیدا تێدەپەڕێت

جا با هەندێک هەر لەبەر خۆیانەوە بڵێن کردومانە بە باخ و بێستان

بەڵام دڵخۆشکردنێکی وشکانەیە، بمبورن کە وا دەڵێم

هەر دەمەقاڵەیە و دیالێکتیە

مرۆڤگەلێکی زۆر کە ئاگایان لە هیچ نیە و وەک مێگەل بە دوای درۆدا دەڕۆن

گەرچی مرۆڤەکان بەو درۆیانە فریویان خواردووە

بەڵام دانیشتوانی جیهانی فریشتە باڵاکان، بەدەم ئازارەوە زەردەخەنەیەکی تاڵیان بۆ دەکەن

ئەو مرۆڤانەی سەر زەویش کە هەمان هەستی فریشتە باڵاکانیان هەیە

بە دەم ئازارەوە زەردەخەنەیەکی تاڵیان بۆ دەکەن

دەڵێن هەموو لایەکمان جوان کردووە و کردوومانە بە گوڵوگوڵزار،هەیهات لە کوێیە ئەو شوێنە؟

ئەی ئەو گوڵەی بیابانە وشک و برنگەکانت کرد بە بەهەشت

وەرە بڕژێرە ناو دڵمەوە بەو ڕەنگە هۆشبەرەت

کاتی ئەوە هاتووە لەسەر ئەشکی چاوم بڕوێت گوڵ

ئەی ئەو گوڵەی بیابانە وشکوبرگەکانت کرد بە بەهەشت

جارێکی تر هەموو شتێک وابەستەی ئەوەیە لە قوڵایی ڕۆحمانەوە هەست بەو بکەین

کاتێک هەستان پێکرد، ئەو وەڵامی ئەو هەستە ناوەکیەتان دەداتەوە

وەک بانگهێشتێک قبوڵی دەکات، بە ڕۆحیەوە دێت بۆ لاتان

بە واتاکانیەوە دێت بۆ لاتان

بە پەیامەکەیەوە دێت، ئاگاتان لە خۆتان نابێت کاتێک دڵەکانتان پڕ دەبێت لە هەستەکانی ئەو و هاوبەشیان دەکات

بە شێوەک وەک لەو هۆنراوەیەکدا هاتووە:

گەر باخچەیەک نەبینێت تەربیە و تیمار

دڕک و داڵ تێی دەدا و دەبێتە خەرابستان

باخ و باخچەگەلێک کە چەندین سەدەیە پەروەردەی نەبیینیوە

سەراپای بووە بە خەرابستانێک کە دڕک و داڵ تێیداوە…

ئەم خەرابستانە گەورەیە بە هاوشێوەی سەرددەمی جاهیلیەت

بە هەناسە پاکوبێگەردەکانی ئەو دەبێتە باخ و باخستان

دەبێتە بێستان، دەبێتە گوڵستان…

ئەمانە ناوی ئەو کتێبە فارسیانەن کە تورکە زەنگیەکان نوسیویانە

بەڵێ گەر بتانەوێت دونیاتان ببێت بە باخستانێکی لەو شێوەیە

مەرجی ئاسایی بۆ مرۆڤ ئەوەیە ڕوی تێبکات، ئێمە لە کوێین و ڕووکردنە ئەومان لە کوێیە؟

لە کوێیە ڕووکردنی ئەو بە تەواوەتی؟

بەڵام با هەرچۆنێک بێت ڕوی تێبکەین

وەک لە ویردەکاندا هاتووە

کە سوڵتانەکان مرۆڤەکانیان بانگهێشت دەکرد

لەوە دەچێت منداڵێکیش خۆی بکات بە ناو ئەواندا و بڕوات لەگەڵیان

ئیدی پێی دەڵێن دە وەرە هاروهاج تۆش وەرە ژوورێ

بەم شێوەیە سەیری خۆمان بکەین و هەروا هەنگاو هەڵبگرین

بەرەو سوڵتانێک ملی ڕێگەمان گرتووە، ڕووکردنە ئەو ڕوو تێکردن دروست دەکات

تۆ ڕوو دەکەیتە ئەو لە گۆشەنیگای بەرتەسکی خۆتەوە

بەڵام ئەوان لە گۆشەنیگای فراوانی بێ کۆتای خۆیانەوە ڕووتان تێ دەکەن

کە ئەوانیش ڕوویان تێکردن

ئیدی لە پڕێکدا خەرابستان دەبێتە باخ و گوڵستان…

بەڵێ…

سەرەنجامی دەرکەوتەی جوانی خۆشەویستم نەوبەهار بووە ئاگر

سینەکان سەرەنجامی خۆشەویستی ئەو دەبن بە ئاگر

ئەمە قسەی جەنابی ئەسعەد ئەفەندیە…

کاتێک سینەکان بە خۆشەویستی و عەشقی ئەوەوە وەک پشکۆ دادەگیرسێن

ئەو دێت بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە

ئیدی چۆن سەردەمانێک ئەشکی خەمگینیتان لە چاوان دەباری

دەڵێت بیبارێنن، دەڵێت ئەو ئەشکی خەمانە بڕێژن، چونکە ئەوە ئاگری بەڵا و موسیبەت دەکوژێنێتەوە

دوای ئەوە فرمێسکی شادی دەڕێژن

ئیدی ئەو خەرابستانە بۆ نەوەکانی دوای ئێوە دەبێتە باغستان و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

گومانتان نەبێت لەمە، بێ هیوا مەبن، بێ هیوایی لەمپەری بەردەم هەموو کامڵ بوونێکە

ئەمە قسەی وتەبێژی سەدەیە بە ناوی عاکیف:

بێ هیوایی نشێوێکی وەهایە کەوتیتە ناوی، دەخنکێیت

وابەستەی عەزمت ببە هەرچی ڕووبدات

ئەوەی ژیا هەر بە هیواوە ژیاوە

کەسی بێ هیوا، ویژدان و ڕۆحی دەبەستێت

لەوە دەچێت مرۆڤ لە بەرامبەر هەندێک شتدا توشی بێ هیوایی ببێت…

وەک شاعیر دەڵێت:

دەڵێن چیت بینیوە لەو ڕۆژهەڵاتەی زۆر گەشتت تێدا ئەنجامداوە

ئەوەی بینیم هەر شاری وێران و خانومانی تەخت و بیابانی بێ خاوەن بوو

دواتر دەڵێت:

کە پێیدا ڕۆشت گریام، کە وەستام هەر گریام

نە کەس دەنگی لێوە دێت و نە دەنگم دەبیسترێت

سەرم بە هەزار شوێنی پەرێشاندا کرد

لە شوێنێکی تر دەڵێت:

تەنیا هاوار و فیدانی خۆمە لەوسەرەوە دەنگدەداتەوە و دێتە گوێم

کەسی ئاشنام نەدی لەم دیارە هەر هەمووی خاڵیە

لە کوێن یارانی من

ئەی دیاری خاڵی لە یار؟

لە کوێن یارانم ئەی دۆڵ و بیابان و کۆسارەکان

تەنیا گوێم لە دەنگدانەوەی هاواری خۆمە

لە هەندێک شوێن مرۆڤەکان وایان وتووە…

وا هەست دەکەم ئەمە دەنگی بانگێک بێت بۆ بە ئاگا هێنانەوەی کەسانێکی خەو لێکەوتوی وەک ئێمە…

گەر خۆتان کۆ بکەنەوە

خودا خێرای زیاتر دەدات بە خۆ کۆکردنەوەکەتان

لە پڕ وەک ئەوەی لە گێڕی ٤ بڕۆن ئاوەها خێرا دەبن

بێ ئەوەی ئاگاتان لێ بێت لە پڕ گێڕەکە چۆتە هەشت

دواتر دەچێتە ١٦- نازانم گێڕی وەها هەیە؟

دەبێتە گێڕی ٣٢

خودای گەورە جل جلاله ڕەحمەتی لە پێش هەموو شتێکەوەیە و زۆر فراوانە…

إِنَّ رَحْمَتِي سَبَقَتْ غَضَبِي وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ

خودا دەفەرموێت ڕەحمەتی ئەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە

لە هەموو شتێک فراوانترە، وەک زانستی ئەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە و چواردەوری داوە

ڕەحمەتی ئەویش هەمان شێوەیە…

گەر بە هۆکاری ڕووکردنە سوڵتانێکی ئاوەها

گیرۆدەی چەند شتێک بووبێتن

یاخود بووبێتین و لەمەودوا توشی ببن

گەر ڕووکردنە ئەو بووبێتە هۆکاری ئەو بەڵاو موسیبەتانەی ڕوویان تێکردووین

دەبێت بە خۆشحاڵی و نەوازشەوە ڕووبەڕوی ئەو بەڵا و موسیبەتانە ببینەوە…

بەڵام هەرگیزاو هەرگیز، خەم و تاسە داتان نەگرێت و دۆش دامەمێنن

لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللهَ مَعَنَا

لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللهَ مَعَنَا

فَأَنْزَلَ اللهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا

وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى

وَكَلِمَةُ اللهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

ئەوە زاڵمان و کافران پێتان دەڵێن و بەرامبەرتان ئەنجامی دەدەن

وەک بەرد و خۆڵی ژێر پێتان وەهایە

بەڵام کەلیمەی خودا

کاتێک دەڵێن کەلیمەی خودا بە شێوەیەکی ڕەها واتای کەلیمەی هەیە و

بە هۆی ئەوەوە بیری خودامان دەکەوێتەوە

وەرن با لە دڵەوە بۆ ئەو بگەڕێینەوە

با هەر ناوی ئەو ببەین

با هەر یادی ئەو بکەین

خودای گەورەش (جل جلالە) لە بەرامبەر ئەو ڕووتێکردنە ڕێژەییە کە وەک دڵۆپێک وەهایە

بە دەریایەک وەڵاممان بداتەوە

بە ڕووتێکردنی خودایی دەڵێین وەڵامدانەوە…

لە بەرامبەر ڕووتێکردنی ئێوە کە وەک زەڕەیەک وەهایە

بە ڕێژەی خۆر و کاکێشانی زەوی وەڵامتان دەداتەوە…

مەڕوخێن و چۆک دامەدەن، هەڵمەنوتێن و مەکەون، مەلەرزێن

لەوە دەچێت گونجاو بێت تۆزێک لەرزین ڕووتان تێبکات

کەسی باوەڕدار گەر بشلەرزێت

بەڵام بۆ هەتا هەتایە بەلادا ناکەوێت و خلۆر نابێتەوە…

چونکە باوەڕی هەیە، پشتی داوە بە کۆڵەکەی ئیمانەوە

کە یەکێک لەو کۆڵەکانە

دەتوانین بە کۆڵەکەی هەرە گەورە و سەرەکی ناوی ببەین

حەزرەتی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتیە

بُشْرَى لَنَا مَعْشَرَ اْلإِسْلاَمِ إِنَّ لَنَا

مِنَ الْعِنَايَةِ رُكْنًا غَيْرَ مُنْهَدِمِ

مژدە بێت لە موسوڵمانان

پشتیان بە کۆڵەکەیەکی وەهاوە داوە ڕووخانی نیە

فووی ئیسرافیلیش ناتوانێت بەلایدا بهێنێت

بوقەکەی ئیسرافیلیش ناتوانێت بەلایدا بخات…

بە ڕای من دەبێت پاڵ بەوەوە بدەین

وەک پێغەمبەرێک

بە قەبارەی ئەوەی خودی ئامانجەکەمان بێت

لە پشت بەستن بەودا وەک ئامرازێک ئەژماری بکەین

گەر وانەبوایە خودا دەیفەرموو

لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ؟

ناوی جەلیلی خۆی دەبەستەوە بە ناوی جەلیلی ئەوەوە؟

ئامرازێکە بە قەبارەی ئامانجەکە، گەر ڕوو بکەنە ئەو

لە ڕێگەی ئەو ئامرازەوە ڕووتان کردۆتە جەنابی حەق

ئەوەی ڕوشی کردبێتە جەنابی حەق، بۆ هەتا هەتایە توشی دۆڕان و نشوستی نابێت

ئوستادمان لە ڕاڤەی ئەو حەدیسە شەریفەدا دەفەرموێت

کاتژمێرێک ئێشکگرتن لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی دوژمندا

بەرامبەر ساڵێک عیبادەتی خودایە

واتە بە لایەنی کەمەوە وەهایە گەر بە باوەڕەوە ئەم کارە ئەنجام بدات…

گەر ئەو ئێشکگریەی بە تێبینی ئەوە ئەنجام بدات کە کارێکی زۆر گرنگی ئەنجام داوە

واتە بە نیەتی وابەستەبوونی بە خوداوە

لەوە دەچێت هێندەی عیبادەتی ١٠ ساڵیشی بۆ ئەژمار بکرێت

ئیدی ئەوە بە گوێرەی ئیخلاس و دڵسۆزی و نیەتی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودایی کەسەکەیە

گەر لە چوارچیوەی عەشق و تامەزرۆیی خوداوە ئەو کارە ئەنجام بدات

لەوە دەچێت ١٠٠ ساڵیشی بۆ ئەژمار بکرێت

لەوە دەچێت هێندەی هەموو تەمەنی عیبادەتی بۆ ئەژمار بکرێت

هەربۆیە لەو ڕێگەیە دەتوانێت لە ناوەڕاستی بەهەشتدا خێمەی خۆی هەڵبدات

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا

گەر تێبینیەکانی پێش کەمێک وەک وردبینێک بەکاربهێنن لەم بابەتەدا

گەر کارە بچوکەکانمان بە دڵسۆزیەوە ئەنجام بدەین

مرۆڤ ڕوو تێکردنی گەورەی وەهای بە نسیب دەبێت

خۆشی بە ئەقڵیدا نەهاتووە

چونکە خودا لە حەدیسی قودسیدا دەفەرموێت:

أَعْدَدْتُ لِعِبَادِي الصَّالِحِينَ مَا لَا عَيْنٌ رَأَتْ

وَلَا أُذُنٌ سَمِعَتْ

وَلَا خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ

دەفەرموێت بۆ ئەو بەندە چاکانەی کە کارەکانیان بۆ ڕوپامایی ناکەن

یاخود بۆ ناوبانگ و خۆ دەرخستن و چەپڵەی خەڵکی و بەرژەوەندی دونیایی ناکەن و نایبەستنەوە بە بەرژەوەندی خۆیانەوە

بەڵێ، ئەوانەی کە بەندایەتیان بۆ پلە و پایە و دەسەڵات و باق و بریقی دونیا ئەنجام نادەن

هەموو شتێک بە دڵسۆزی ئەنجام دەدات

لە دوای ئیمانەوە کاری چاکە ئەنجام دەدەن

شتی وەهام بۆ ئامادە کردووەن کە هەرگیز بە خەیاڵیاندا نەهاتووە

و ناتوانن لە چوارچێوەی تێبینیەکانیشیان دایبنێنن

هەر لەبەر ئەوەیە نە چاو بینیوێتی

نە گوێ بیستویەتی

نە فراوانترین خەیاڵی مرۆڤەکانیش دەتوانێت خەیاڵی بکات

شتێکی ئامادە کردووە کە خەیاڵەکان ببڕێت

خودا دەفەرموێت شتێکی لەو جۆرەم ئامادە کردووە…

لە بەرامبەر ئەو شتە بچوکانەی مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن، هەمیشە وەڵامی خودا بۆیان سەرسوڕهێنەر بووە

لەبەر کاتژمێرێک ساڵێکی پێ بەخشیون، لەوە دەچێت ١٠ ساڵ یاخود ١٠٠ ساڵیشیان پێ ببەخشێت

لە کاتە مەترسیدارەکاندا، لە کاتێکدا دوژمن هاتووە و خۆی پێدا کێشاون

لە کاتێکدا بەو هۆیەوە موسوڵمان شەهید بووە، ئیدی پاداشتی دەبێت بە سەد و هەزار، ئەوە بابەتێکی جیایە

بەڵام ئەو چاوانەی لە سەنگەرەکاندا ئێشک دەگرن پێیان دەوترێت     ” چاوە بێدارەکان”

بۆ ئەوەی مرۆڤەکانی تر بە ئاسودەی بخەون، ئەو خەو لە چاوی خۆی حەرام دەکات

ئەو لە سەنگەردا بێ خەو دەمێنێتەوە، تاکو کەسانێکی تر بە ئاسودەی بخەون

لەبەر خاتری ئاسودەی کەسانی تر، ئەمەش بە جۆرێک لە جۆرەکان

ئاسودەیی خۆی فیدای ئاسودەی کەسانی تر دەکات…

ئەمەش بە واتای ئیسار دێت، ئیسار ئەوەیە ژیاندنی کەسانی تر بکەیتە ئامانجت زیاتر لە ژیانی خۆت

واتە کە سەیری کارەکانی کەسایەتی خاوەن ڕۆحی ئیسارت کرد، ئەم تێبینیە بەدی دەکەیت

تەنیا کەسێک کە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە سەنگەرێکدا بی شەڕ و شۆڕ ئێشکگری کردووە

بێ ئەوەی توشی هیچ مەترسیەک بێت، بۆ ئەوەی گەر شتێک بوو ئەوانی تر بە ئاگا بهێنێتەوە

ئیدی بە هاواربێت بە زوڕنا بێت بە هەرچی بێت کە بتوانێت بە ئاگایان بهێنێتەوە

پێیان دەڵێت دوژمن هاتوە، بەو کاتژمێرە پاداشتی ساڵێکی پێ دەبەخشرێت…

ئەو مرۆڤانەی ئێوە باسیان دەکەن، شتێکی خراپیان نەکردووە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

تەنانەت خۆشیان لە ماوەی ٢٢ ساڵ ڕابردوودا، هەتا دوێنێ لە گۆرەپانە گەورەکانی تۆپی پێدا

لە زۆر موناسەبەتی جیاوازدا، بە باشی باسی خزمەتیان کردووە

سەبارەت بەو کەسانەی ڕەخنەیان دەگرت دەیانوت” چییان کردووە بۆ ڕەخنەیان لێ دەگرن؟”

دەیانوت بۆ پێتان ناخۆشە لە هەر چوار دەوری دونیا ئاڵاکەمان دەشەکێتەوە

ناوی جەلیلی خودا لە هەر چوار دەوری دونیا دەوترێتەوە

ناوی جەلیلی پێغەمبەرمان (ص) لەو شوێنانە یاد دەکرێتەوە، ئەمەیان بە دەمی خۆیان وت

گەر هەموو قسەکانیان کۆ بکەینەوە لەوە دەچێت سەد جار ئەمەیان وتبێت

سەدان جار، سەدان کەسیان بە باشی باسی ئەم خزمەتەیان کردووە و ئاماژەیان پێداوە…

وای چەندە درۆیەکی گەورە دەکەن، کەسانێک ٢٠ ساڵ پەسنیان کردوون، دواتر لە %١٠ ئەو کاتەدا

لە فەترەیەکی شوماویدا، ئەوانەی کە ویستیان گوڵستان و باخستان بکەن بە خەرابستان

مرۆڤە نەزانەکان، ئەو مرۆڤانەی کە توانای شوانی کردنیان نەبوو

بە هۆی پۆست و پێگەیەی دەستیان پێی گەشتبوو توشی گرێی دەروونی بوون

لەبەر ئەوەی لە سەر و پۆست و پلەو پایەی ئەوانەوە

لەسەرو ئەقڵ و مەنتیقی ئەوانەوە، لە سەرو ئەو کەلتورەی تێیدا پەروەردە بوو بوون، کەسانێکی تر لوتفی خوداییان پێ بەخشرابوو

هەر بەو هۆیەوە توشی گرێی دەروونی بوون، لەبەر ئەوەی خۆیان لە دەمارێکی ڕەسەنەوە سەرچاوەیان نەگرتبوو، توشی گرێی دەروونی بوون

ماوەی ٢٠ ساڵ کە پەسنی ئەم خزمەتەیان کردبوو، ئەو چەپڵە لێدان و  شێوازێک لە پاداشت کردن کە ئەنجامیان دابوو

تەنانەت هەندێک لەوان وتیان پێویستە خەڵاتی نۆبڵ بدەین بەمانە

ئەمانەیان لە ڕۆژنامەکاندا نوسی، وتیان پیویستە خەڵاتی نۆبڵیان پێ بدەین لە هەموو شوێنێک

دواتر لە چەند ساڵی کۆتایدا کە دەکاتە یەک لەسەر ١٠ هەموو ئەو کاتە

لە قۆناغێکی شوماویدا، لە قۆناغێکدا کە ئەو وڵاتە پیرۆزە بوو بە خەرابستان، ئەم جارەیان هەستان و قسەیان بە خزمەت وت

خۆ گەر مرۆڤێک کە ئەقڵ و مەنتقی بەکار بهێنێت، گەر جیاوازی قسەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیان بخاتە لایەک

دەتوانێت لەو رێگەیەوە شیکاریەکی شیاو بۆ بابەتەکە بکات

بەڵام خۆ گەر ئەقڵی بە پەنیرەوە خواردبێت ئەوا ناتوانین هیچی پێ بڵێین

لە کاتێکدا دەتوانیت پەنیر بە هەنگوینەوە بخۆیت، چ پێویست دەکات لەگەڵ ئەقڵتدا بیخۆیت!

بەڵام زۆرن ئەوانەی ئەقڵیان بە پەنیرەوە خواردووە، ئەمە پەندێکی تورکیە و منیش هەندێک جار بەکاری دەهێنم، بمبورن گەر شیاو نەبێت

لەبەر ئەوەی کاری چاکیان ئەنجامدا، شتانێکیان ئەنجامدا هێندەی کاری دەوڵەتە گەورەکان

لەبەر ئەوەی هێندەی ورگیان دڕا خەریکی کارکردن بوون، وەک نەجیب فازڵ دەڵێت هێندەی مێشکیان لە لوتیانەوە بێتە دەرێ خەریکی راکە ڕاک بوون

لەبەر ئەوەی خۆیان نەیانخوارد و دەرخواردی کەسانی تریان دا، نەیانخواردەوە و کەسیانی تریان تێر ئاو کرد

لەبەر ئەوەی خەو لە چاویان نەکەوت لە بەر ئاسودەی کەسانی تر، پشوویان نەدا هەتا کەسانی تر پشوو بدەن

لەبەر ئەوەی خۆیان بۆ ئامانجێک تەرخان کردبوو، کە ئەوانەی ئیستا دژتانن تا سەردەمانێک بە ئامانجی خۆیانیان دەزانی

بەڵام کەمینەیەکی هاربوو هەموو ١٠ ساڵ جارێک دێن و وەک پیک دەماڵن بەسەری ئەو میلەتەدا

ئەو مرۆڤانەی کە زیندانیان کرد بە مەبەستی ئەوە بوو کەسانی تری پێ چاوترسێن بکەن

گەرچی ئەوان وتیان کۆتاییان بەو وەزعە هێناوە…

لە شەستەکان ئەمەیان ئەنجامدا، لە حەفتاکان، لە هەشتاکان هاتن، هەموو جار دەیانوت ئەم گەلە پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە

ئێ لەبەر ئەوەی “نوێخوازەکان” ٣ تا ٤ ساڵ جارێک پەیا دەبوون، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە بارودۆخەکە زۆر زوو تێکچووە

ئیدی دەیانوت پێویستە ئێمە ١٠ ساڵ جارێک خۆمان دەرخەین و وەک پیک بماڵین بەسەریاندا هەتا مێشکیان بێتەوە سەریان و

ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە و بچنە بەهەشت و ڕەزامەندی خودا بە دەست بهێنن- خۆ تێدەگەن لەم قسانەم کە بە سوعبەتەوە دەیکەم!-

بۆ ئەوەی ئەم کەسانە بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، کەسانێک کە جڵەوی وڵاتیان بە دەستیانەوە گرتبوو

پۆلیس و دادوەر و خاوەن موڵکەکان، بۆ ئەوەی زۆر دڵیان تەنگ نەکەم بە عەرەبیەکەی دەیڵێم

ئەوانیان بەکارهێنا و خستیاننە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، وتیان بەسە زۆرتان خوێند، وتیان ئیتر سەرەی ئێمەیە ”نوێکاری” بکەین!

دوای ئەوەی ئەم ئەرکە گرنگەیان بە کەسانێکی تر ئەنجامدا، وتیان لەوە دەچێت ڕۆژێک ئەمانە ببن بە بەڵا بەسەر ئێمەشەوە

وتیان باشترین شت ئەوەیە ئەمانەش لە ناو ببەین، لەبەرچی پێویستە وا بکەین؟

لەبەر خاتری ڤیلا و کەشتیەکان و داهاتوومان، بۆ ئەوەی پارێزراو بن

تەنانەت ئەگەر لە سەد ئەگەر تەنیا یەک ئەگەر هەبێت کە مەترسیمان بۆ دروست بکەن

پێویستە ئەوانەی بۆنی مەترسیان لێ دێت لەناویان ببەین، بۆ ئەوەی تا ئەبەد و هەتا دەمرین

لە ناو ئەو سەڵتەنەت و باق و بریقەدا خەریکی مەلە کردن بین…

ئاگای لە خۆی نیە، لەملاو لاوە خەریکی دزی و فزیشە…

ئەو مرۆڤانەی فڕێ درانە زیندانەکانەوە، سەرەنجامی بەجێگەیاندنی کارێکی گرنگ وەهایان لێهات و غەدریان لێکردن

زوڵمیان لێکردن، هەربۆیە کە نزامان کرد

دەڵێن بۆ مەزلوم و مەغدور و ڕاگوێزراوان و مەحکوم کراوان و دەستگیرکراوان و داماوان و زیانبەرکەوتوان

ئەوانەی دڵیان شکاوە، هاوسەر لە مێردەکەی جودا کراوەتەوە و، مێرد لە هاوسەری جودا کراوە

منداڵەکانیان بێ خاوەن لەو ناوەدا ماونەتەوە، هەندێک لە منداڵەکانیش فڕێ دراونەتە زیندانەکانەوە

کاتێک ئەو وڵاتە پیرۆزە داگیرکرابوو، فرەدریک باربارۆس و ڕیچارەدەکان، بە ڕادەی ئێستا زوڵمیان ئەنجام نەدابوو

پەلاماری ئەوانەی ناو پەرستگاکانیان نەدا، پەلاماری ژنە بێ گوناحەکانی ناو ماڵەکانیان نەدا، پەلاماری منداڵانیان نەدا…

بە تێبینی ئەوەی هەر هەموویان لە ناو ببەن ئەم کارانە ئەنجام دەدەن

کە وا دەزانن لەم ڕێگەیەوە داهاتووی خۆیان مسۆگەر دەکەن و سەڵتەنەتیان دەپارێزن، گەرچی وەک شاعیر دەڵێت:

لاشەی بێ گیانت سواری ئەسپێک دەکەن

لە تاریکیەکدا دەتنێژن

نە دایکی لێیە نە بابە

سەرت دادەپۆشن و ئەسپەردەی خاکت دەکەن

نە قەوم هەیە نە برا

نە هاوسەرت هەیە نە هاوڕێ

دوو کێل بۆ سەری گۆڕت

وەک نیشانە دادەنێن

ئەمە شیعری یونس ئێمرەیە…

ئەمە چارەنوسی هەموو کەسێکە

تۆ چەندە پەلەقاژە بکەیت هەر ئەمە چارەنوستە

چونکە دەفەرموێت كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ

هەموو نەفسێک بە بێ گومان مەرگ دەچێژێت، کل نفس، لێرەدا نفس نەناسراوە، وشەی کل واتە   ”هەموو”شی لە پێشەوە هاتووە

فردا فردا، هەر هەموو کەس، مناڵ و پیر و پیاو و ژن و کوڕ و کچ، هەموو کەس ئەو مردنە دەچێژێت

ئەم ئایەتە لە دەروازەی هەندێک گۆڕستانیشدا نوسراوە

دەڵێن ئەمەیان لە تابلۆی سەر دەروازەکەدا نوسراوە هەتا هەموو کەس ئەقڵی بهێنێتەوە سەری خۆی…

دەڵێن یەکێک لە دەستەی ژنان، بەو نوسینە قەڵس بووە و وتویەتی مرۆڤ بەم نوسینە دڵتەنگ دەبێت و دڵی دەشکێت

خۆزگە وایان نەنوسیایە، بۆ نمونە بیان نوسیایە كُلُّ إِنْسَانٍ يَعِيشُ إِلَى اْلأَبَدِ

واتە هەموو مرۆڤێک تا ئەبەد دەژی، گەر وایان بنوسیایە دڵمان دەکرایەوە، خۆ دەبینن لەمپەڕی بێ باوەڕی چ کەموکوڕیەک بۆ مرۆڤ دروست دەکات

چۆن بەڵایەک بۆ سەر مرۆڤ دەهێنێت، چۆن وەک تۆوی دۆزەخ لەناو ناخی مرۆڤدا چەکەرە دەکات

بەڵێ، ئیمان تۆوی بەهەشت دەچێنێت لە ناختدا، چونکە ئەو تۆوە لە دەستدەدەن

بەو زەقومە دۆزەخیە توشی هەڵ لەرزین دەبن

هەر بۆیە خۆیان دەدەنە دەستی سەرخۆشی و چەپڵەی دەسەڵات، هەوڵی فەرامۆشکردنی مردن دەدەن

وازیان لێ بهێنن…

کەسانێک بە بێ گوناحی و بێ تاوانی خۆیانەوە غەدریان لێکراوە و لە ژوورەوەن

هەندێک لەو نامانەی لە زیندانەوە بۆمان دێت ئەوە دەبینین،  دەڵێن هەر نوێژێک لە ڕابردوودا شکمان لێبێت قەزای دەکەینەوە

خۆ گەر نوێژێک هەبێت نەمان کردبێت ئەوانیش قەزا دەکەینەوە

ڕۆژوو دەگرن، هەندێک دوو شەممان و پێنج شەممان

هەندێک سێشەممە دەگرێت، شەونوێژ لەلایەن میللەتی ئێمەوە لەبیر کراوە، سونەتی پێغەمبەرە (ص) و لەسەر خۆی فەرز و لەسەر ئێمە سونەت

لە زیندان شەونوێژ دەکەم، ٣ ڕۆژ جارێک خەتمێکی قورئان دەکەین

زۆریان خەویان بە سەردارمانەوە بینیوە و داوای ئارامگری لێکردوون، پێی وتوون کەوا دەیانخاتە ڕیزی هاوەڵانیەوە

بەڕای من ئەم موژدەیەی پێغەمبەرە

ڕێفەرانسێکی وەهایە، گەر بڵێن لە بەهەشت کۆشکێک دەدەین بە ئێوە، لە پەنا ئەمەدا یەک زەرە زیاتر نیە…

دەڵێت من ئێوە دەبەم بۆ لای خۆم، واتە بە یەکێک لەو کەسانەی بە براکانی ناوی دەبات قبوڵی کردوون

با ئەوانی تر هەر خەریکی چێشتنی زەقومی دۆزەخ بن، ئێوە لە سایەی هەڵگرتنی تۆوی بەهەشت لە ناختانەوە

دەتوانن ئەم بەڵاو موسیبەتانەتان وەها بێتە پێش چاو کە لە ڕاڕەوەکانی بەهەشتدا پیاسە دەکەن…

دەتوانن وا بێتە پێش چاوتان کە خێمەتان لە ناوەڕاستی بەهەشتدا هەڵداوە، هەندێکیش خەویان بەوە بینیوە و بەردەوام دەیبینن

دەڵێن لە خەویاندا باخ و بێستانێکیان دیوە کە پێشتر بە چاویان نەیانبینیوە هێندە سەریان سوڕماوە…

ئێستا لە بەرامبەر ئەم هەموو ناڕەحەتیە، لە هەمان کاتدا ئەوانەی بەرگەی ئەم ناڕەحەتیانە دەگرن

ئەویش ئارامگریەکی جیای دەوێت، بەوە دەوترێت صَبْرٌ عَلَى الْبَلاَءِ وَالْمَصَائِبِ

ئەویش پاداشتی عیبادەتت بە نسیب دەکات، لە زیندانیش عیبادەتەکانیان دوو قات دەکەن

واتە لەگەڵ ئەودا دەبێتە بەندایەتی چەندجار

هەروەها خودا ئەوانەی خستۆتە ژوورەوە و بە شێوازێکی جەبری لە هەموو گوناحێک دووری خستونەتەوە

پەردەی خستۆتە نێوانیان، پێیان دەڵێت لە ژوورەوە بن هەتا دەست و قاچ و چاو و گوێچکە و زمان و لێوتان تاوان ئەنجام نەدات…

ئەمەش قوڵاییەکی تر بەوان دەبەخشێت و ئەمەش دەبێتە عیبادەتێکی چەندین قات

حەزرەتی پیر ئارامگری دەبەستێتەوە بە ٣ شتەوە

ئێستا خودا هەر ٣ جۆر ئارامگرتنەکەی لە یەک کاتدا بە نسیبی ئەوان کردووە و

ئیدی پاداشتێکی چەندین قات لەسەروی ئەو کەسانەوەیان بە نسیب دەکات، کە لە سەنگەرەکاندا بەرامبەر دوژمن ئێشکگری دەکەن…

ئێستا ئەو زیندانانە بووە بە خوێندنگەی یوسفی، حەزرەتی یوسف لەو خوێندنگەیەوە بەرەو وەزیری بەرز بوویەوە

وەک کۆیلەیەک فرۆشرا، لە شوێنێک بوختانیان بۆ هەڵبەست

ئەوانەی نەیانتوانی بەو بوختانە کارەکەی خۆیانی پێ ئەنجام بدەن رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ

وتی خودایە زیندان باشترە لەوەی مل بۆ کاری فاحیشە بدەم کە ئەوان بانگم دەکەن بۆی، بە هەموو دڵیەوە وەک ئەوەی بەرەو کەعبە بڕوات

بەرەو زیندان کەوتە ڕێ، چووە زیندان و ئیلهامەکانی ڕۆی هەڵڕشتە دڵی زۆرێک لە کەسانی ناو زیندانەکانەوە

چاویانی کردەوە و بووە کەسێکی جیگای باوەڕ…

ئەوانیش باوەڕیان پێکرد، ئەوانیش دواتر کەسانی تریان هێنایە باوەڕ…

ئیدی لە زیندان دەرچوو، سەبارەت بە خەوی پاشاکە، کەسێک وتی من دەتوانم شرۆڤەکاری ئەو خەونە بدۆزمەوە

ڕاڤەی خەونەکەی لە یوسف وەرگرت و بردی بۆ لای پاشا، ئیدی لە زیندان دەرچوو، دوای ئەوەی چاوی چەندین کەسی ناو زیندانی کردەوە

وەک چۆن ئەوەی فڕێیان دابوویەوە بیرێکی قوڵەوە بۆ ئەوەی بخنکێت

خۆی دەسەڵاتی هاتنە دەرەوەی نەبوو، بەڵام خودا بە قودرەتی خۆی دەریهێنا و بەرزی کردەوە

خودا هەرواش لە زیندانەوە بە هەڵمەتێک وەک ئەوەی سواری مەسعەد بوبێت، بەرزی کردەوە بۆ وەزیری…

ئەوانەی ئەو کارە خراپەیان بەرامبەر کرد دەبوو ڕۆژێک بە خەجاڵەتی بێنەوە بەردەمی و، پێی بڵێن خەتای ئێمە بوو بمانبەخشە

ئەویش بە شێوازێک کە شیاوی کەسایەتی خۆی بێت، قَالَ لاَ تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللهُ لَكُمْ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ

ئیدی دوای ئەوە باوکی و براکانی و دایکی وەک ئەوەی بە شەبی عەروس شاد بووبن، ئاوەها بە یەک شاد بوونەوە

بەڵام ئەو چاوی لە شەبی عەروسێکی تر بوو کە وتی

رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَاْلأَرْضِ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَاْلآخِرَةِ

خودایە تۆ فڵان و فڵان شتت بە من کرد، فێری لێکدانەوەی خەوت کردم، بەو هۆیەوە منت هێنا هەتا ئێرە

ئیدی لەم دونیایەدا شتێک نەماوە بەدەستی بهێنم، تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ

بە موسوڵمانێتی بممرێنە و، بە کەسانی موسوڵمانم بگەیەنە…

ئەمە لوتکەیە، لوتکەی کەسی موسوڵمانە، حەزرەتی پیر بەو شوێنە دەڵێت خوێندنگەی یوسفی…

ئەو شوێنەی دڵەکانی تێدا دەکرێتەوە، لەو شوێنەی دەماغەکان ڕوو دەکەنە ژیانی ئاخیرەت…

ئەوێ شوێنێکە کە تەنانەت مرۆڤی زۆر دوور لە کەمالیەت، بەرەو کامڵ بوون دەڕۆن

لەوە دەچێت لە هەزار کەسدا یەک دوانێک لەوێ توشی لادان و لەرزین ببن بە شێوەیەکی کاتی…

چونکە سیستەمی بەرگری هەموو کەس وەک یەک نیە، واتە لە ڕوی پێکهاتەی مەعنەویەوە سیستەمی بەرگری وەک یەک نیە

لە ڕوی ئیمان و ناسینی خودا و خۆشەویستی خوداو هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا و

عەشق و تامەزرۆی گەشتن بە دیداری خوداوە وەک یەک نین…

ئەمانە هەمووی پێکهاتەی مەعنەوی سیستەمی بەرگری مرۆڤەکانن

کەسانێک خاوەنی پێکهاتەیەکی مەعنەوی لەو شیوەیە نەبن، لە بەرامبەر ڤایرۆسی زۆر بچوکدا

یەکسەر دەکەونە سەر جێگا و دەستدەکەن بە ناڵین و ئاخ و ئۆف، بەڵام لە هەزار کەسددا ٩٩٩.٩٩ کەسیان زیندان بە خوێندنگەی یوسفی ئەژمار دەکەن

بە هۆی ئەو شتانەی لەوێوە دەیبیستن و لە خەوەکانیاندا شاهیدی رسول الله دەبن

لەبەر ئەوەی شاهیدی هاتنی حەزرەتی ئەبوبەکر و عومەر و خالید دەبن…

دەڵێن وای ئێرە چەند شوێنێکی سەیرە، شۆڕە سوارەکانی ئەو دونیا ئەسپەکانیان تاو دەدەن و بەرەو ئێرە دێن…

بەڵێ ئەمە چیە؟

ئەمەش بە شیوازێک بەرز بوونەوەیە بە شێوەی ستونی…

زۆر پلیکانەی جیاواز بە یەک جار ببڕیت، شتانێک کە مرۆڤ توانی ئەنجامدانیان نیە

یاخود وەک ئەوەی سواری بەرزکەرەوەیەکی ئاسمانی ببیت لە پڕێکدا، لە قاتی خوارەوە چووبێتنە قاتی سەری سەرەوە…

جەنابی حەق تەمەنێکی درێژی پڕ خێریان بە نسیب بکات…

خودا بە زووترین کات لە زیندان دەریان بهێنێت، دواتر کە لەوێ بە پاڵفتەکراوی  دەرچوون، خزمەتەکانیان چەند هێندەی جاران بەردەوامی پێ دەدەن

خودا لەو خزمەتەشدا سەرکەوتوویان بکات…

لەو شوێنەی کارەکانیان جێهێشت بیسمیلای لێ دەکەن و سەرلەنوێ دەست پێ دەکەنەوە…

خۆ خۆیان تا شوێنێکی دیاریکراو هێنابوویان، لە زیندانیش بە هۆی چربوونەوەی میتافیزیکی بەهێزتر بوون

ئەم جارە گێڕەکەیان بەرزتر دەکەنەوە و بەردەوامی دەدەن بە خزمەتی جارانیان

هیچ گومانتان لەمە نەبێت، کاتێک خەڵکی مەککە ویستیان سەردارمان بکوژن، کاتێک ناچاریان کرد بەوەی لە مەککە بڕواتە دەرەوە

تەنانەت لە ڕاڕەوی مەرگیشدا ڕێگەیان پێ گرتبوو، لە کاتێکدا دوای کەوتبوون و لە نزیکەوە بە دوایەوە بوون

لە کاتێکدا لە ژێر چاودێری ورد بوون، وەک کەسانی دەزگا ئەمنیەکان ئەم دەستەواژەیە بەکار دەهێنن

وەک چۆن ئێستا ئێوەیان خستۆتە ژێر چاودێری خۆیانەوە و دواتان دەکەون، خودا پاراستی لە دەستیان، وَاللهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ

إِنَّ اللهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ، إِنَّ اللهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ، إِنَّ اللهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْمُنَافِقِينَ، إِنَّ اللهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ السِّيَاسِيِّينَ

خودا لە تەواوی ئەمانە تۆ دەپارێزێت و پارێزگاریت لێ دەکات

پاراستیشی، خودا هەزار جار گیانی من بکات بە قوربانی یەک تاڵە مووی ئەو

تەنانەت نەیانتوانی دەست لە یەک تاڵە مووی پیرۆزی سەردارمان بدەن…

جەنابی حەق ئەو ئەرکە گرنگەی بەو سپارد و ئەویش جێبەجێی کرد، ئەو وەک سوڵتانی دڵەکان هاتە دونیا و

بە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، وەک لە سەرەتاوە عەرزم کردن، بووە سوڵتانی دڵەکان

سوڵتان بوو خودی خۆی، دڵەکانیش دەستیان کرد هەست بەو سوڵتانیەتیەی بکەن…

دڵەکان خوازیارن جارێکی تر ئەو سوڵتانە بگەڕێتەوە و لە ناو دڵەکاندا تەختی خۆی دانێت

کاتی ئەوە هاتووە لەسەر ئەشکی چاوەکانم بڕوێت گوڵ

ئەی ئەو گوڵەی بیابانە وشک و برنگەکانی کرد بە گوڵ

خۆی وەک گوڵ بوو، چواردەوری خۆی کرد بوو بە عەتر و گوڵاو…

ئێستا ئەو مرۆڤانەی لەسەر ڕێچکەی ئەون، لە بەرامبەر ئەواندا کەسانێکی تر کە دەروازەکانیان لە دەستداوە

لە هەموو هەوراز و نشێوێکدا شتێکی نوێیان لەوەوە دەست دەکەوێت

شتێکی نوێ دەبەنەوە، شتێکی نوێ دەبەنەوە، لە خەوەکانیاندا یاخود بە نیمچە بێداری چاویان پێ دەکەوێت

بە پشتیوانی خودا کاتێک بەو تێشوە بەرە و ئەزمونەوە لە زیندانەکان دێنە دەرەوە

لە هەموو هەوراز و نشێوێکدا شتێکی نوێیان لەوەوە دەست دەکەوێت

شتێکی نوێ دەبەنەوە، شتێکی نوێ دەبەنەوە، لە خەوەکانیاندا یاخود بە نیمچە بێداری چاویان پێ دەکەوێت

بە پشتیوانی خودا کاتێک بەو تێشوە بەرە و ئەزمونەوە لە زیندانەکان دێنە دەرەوە

بەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، دەبنە هۆکاری زۆر لوتفی تایبەتی خودایی…

ئایا تەنیا ئەوان؟ کەسە نزیکەکانی ئەوانیش لە دەرەوەی وڵات، هاوڕێ نزیکەکانی دڵیان

من لە ناو ئەواندا بچوکترین و بێ کەڵکترین و بێ فەڕترینم

بەڵام بۆ هەریەکەیان لە هەر ٥ فەرزەکەدا لەوە دەچێت ١٠ جار نزای خێر بۆ هەموویان بکەم…

جگە لەوان سینەگەلێکی زۆر هەیە کە بۆیان دەسوتێت، هەر بۆیە ئێوەش ئاخ و حەسرەت دەچێژن

ئێوەش بە ناوی زیندانیەکانەوە خەم دەخۆن و بۆ ئەوەی لەوان دوا نەکەون، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەی ئەوانی پێدا دەڕۆن دوا نەکەون

بۆ ئەوەی لەو شوێنانە دوا نەکەون کە ئەوان خێمەی تێدا هەڵ دەدەن

خودا وا دەکات لە ویژدانە هەستیار و فراوان و قوڵەکانی ئێوە هەست بە ئازارەکانی ئەوان بکەن، تاکو پێکەوە لەسەر هەمان ڕێگە بڕۆن

ئەمە حەدیسە کە دەفەرموێت:

مَنْ لَمْ يَهْتَمَّ بِأَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ

ئەوەی هاوبەشی خەمی موسوڵمانان نەکات لەوان نیە

ئێوە بە گوێرەی سروشتی خۆتان بە گوێرەی پێداویستی باوەڕتان بە هۆی ئەوەی ساڵانێکی درێژ لەگەڵ ئەواندا لەسەر هەمان ڕێگە ڕاتان کردووە

هاوبەشی خەم و ئازارەکانی ئەوانن، هەر بۆیە ئێوەش ناسۆری دەچێژن، لەو برایانەتان کە برای پێغەمبەرن، جودا نابنەوە

لە ژیانی ئەولا لە حەزرەتی خاوەن شکۆ و قەدر دوور نابن و، پێکەوەییتان بە نسیب دەبێت، ئەوەشی پێکەوەیی لەگەڵ ئەو بەنسیب ببێت

بە پێکەوەیی بوونی لەگەڵ خودا بەنسیب دەبێ

اَللَّهُمَّ تَوَجُّهَكَ، وَنَفَحَاتِكَ، وَأُنْسَكَ، وَعِنَايَتَكَ، وَرِعَايَتَكَ، وَكِلاَءَتَكَ، وَحِفْظَكَ، وَحِرْزَكَ، وَحِصْنَكَ الْحَصِينَ؛ وَالنُّصْرَةَ عَلَى أَعْدَائِنَا كُلِّهِمْ أَجْمَعِينَ؛

وَخَالِصَ الْعِشْقِ وَاْلاِشْتِيَاقَ إِلَى لِقَائِكَ، وَإِلَى لِقَاءِ حَبِيبِكَ وَأَحِبَّائِكَ، أَبَدَ اْلآبِدِينَ، وَدَهْرَ الدَّاهِرِينَ، يَا ذَا اْلجَلاَلِ وَاْلإِكْرَامِ؛

وَصَلَّى اللهُ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ أَجْمَعِينَ

Show More
Back to top button