هەواڵ

هەڵوێستی فەڕنسا بەرامبەر ناساندنی گولەن وەک تیرۆرست

 

جاکیوس مەیر، ئەندام پەرلەمانی فەڕەنسا بە توندی وەڵامی داواکەی ئیسماحیل حەققی باڵیۆزی تورکیا لە پاریس دەداتەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی کاروباری ڕێکخراوەکانی سەر بە بزاڤی خزمەت لە وڵاتەکەیان.

ئەو ئەندام پەرلەمانە کە سەر پە پارتی دەسەڵاتداری فەڕەنسایە، لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەڕەنسادا وەڵامی باڵیۆزەکەی تورکیای دایەوە. وەڵامەکان لە درێژەی گفتوگۆیەکی ڕووبەڕوودا بوو، چونکە باڵیۆزەکەی تورکیاش لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو. ئەندام پەرلەمانەکە وتی کە ، بزاڤی خزمەت لەناو لیستی گروپە تیرۆرستییەکانی فەڕەنسادا نییە و ئەو جۆرە داوایانەش دژی بنەماکانی دەوڵەتێکی یاساییە و زیانی بۆ تورکیا دەبێت.

جاکیوس مەیر لە قسەکانیدا وتی: “بە بڕوای من ئەوە بابەتێکی گرنگە. ئێستا ناوی فەتحوڵڵا گولەن لەناو لیستی تیرۆری فەڕەنسادا نییە. ئێوە باس لە هەوڵی کودەتاکەی دوو ساڵ لەمەوپێش دەکەن لە وڵاتەکەتاندا، من لە ئێوە تێدەگەم، بەڵام فەڕەنساش دەوڵەتێکی یاساییە. بۆیە کەسیک کە بیروڕای تایبەتی بەرانبەربەڕێز ئێردۆغان و سیاسەتەکانی هەبێت ناکرێت لێرە گومانی بخرێتە سەر. بزانن کە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە کاریگەری خراپی لەسەرتان دەبێت. بەهۆی ئەم بابەتانەوە، وا لەو ئەندام پەرلەمانە بێلایەنانەش دەکەن کە لە پەرلەمانی فەڕەنسادا تێڕوانینی خراپیان بەرانبەر تورکیا نییە، ئەوانیش ئیتر بیروڕایان بگۆڕێت”.

هەرچەندە باڵیۆزی تورکیا ڕایگەیاند: “پێویستە بەچاوێکی خراپ سەیری ئەو داوایە ناکرێت و پێویستە لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانە لە وەڵامدا وتی: “بۆ نمونە باڵیۆزی ئێمە لە وڵاتانی تر پەیوەندی ناکەن بە ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە و پێیان بڵێن “ئەو کەسانەی ئێوە دیدارتان لەگەڵیان بەستووە، لە وڵاتەکەی خۆمان بەرهەڵستکاری دەوڵەتەکەمانن”، چونکە فەڕەنسا دەوڵەتێکی یاساییە و ئەو کارە لە هەڵسوکەوتەکانماندا جێی نابێت.”

دواتر باڵیۆزەکەی تورکیا وتی:”بە دڵنیاییەوە ئێوە مافی خۆتانە ئەو داوایە ڕەت بکەنەوە، ئێوە بە لەبەرچاوگرتنی سەروەری وڵاتی خۆتان ئەو داوایە ڕەت دەکەنەوە، منیش ڕەخنە لەو کارەتان ناگرم”.

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button