هەواڵ

هەڵمەتێکی دڵخۆشکەرانە لە باشوری ئەفەریقاوە

هاوسۆزانی خزمەت لە وڵاتی باشوری ئەفەریقا، لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا، کۆمەڵێک یارمەتی مرۆییان بەسەر گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئەفەریقای باشوردا دابەشکرد.
هەڵمەتەکە لەلایەن خوێندنگەکانی خزمەت لەو وڵاتە، کولیەی نیزامیە و ڕێکخراوی “Time to care”، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سازکرا و، تێیدا یارمەتییان بەسەر گەڕەکە هەژارنشینەکانی جوهانسبۆرگی پایتەختی ئەو وڵاتە دابەش کرد.

هاوسۆزانی خزمەت لە گەڕەکانی ئەلێکساندرا و دییپسلوت کە بە “خانووە تەنەکەکان” ناسراون، هەزار و ٧٥٠ بەتانی، هەزار و ٧٥٠ پاکەتی خواردن، ٢ هەزار نان، هەزار و ٤٠٠ سابون، ٢ هەزار و ٤٠٠ پاکژکەرەوەی دەستیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد.
سیزاکەلە مالۆبێنە وەزیری پێشووی ناوخۆی ویلایەتی گاوتەنگ کە بە نوێنەرایەتی دەیڤید ماکهورای سەرۆکی ویلایەتەکە بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد، سوپاسی هەڵمەتە خێرخوازیەکەی هاوسۆزانی خزمەتی کرد.
ماڵبۆنە لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە هاوڵاتیانی دانیشتووی گەڕەکە هەژارنشینەکان، بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆوە ناتوانن بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.


ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٢١ ڕۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری جوهانسبۆرگ ڕاگەیاندراوە.
ماڵبۆنە وەک پێزانین بۆ یارمەتیەکانی هاوسۆزانی خزمەت وتی” من ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ خوێندنگەکانی خزمەت و ڕێکخراوی تایم و کەیر و ئەنکڵ عەلی، بۆ دابەشکردنی یارمەتی بەسەر هاوڵاتیانی خۆماندا بەشداری لەم چالاکیەدا دەکەم. لەبەر ئەوەی لە سەختترینی کاتەکانیشدا لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێمەن، لە ناخی دڵمەوە سوپاستان دەکەم”.
کارمەندانی کولیەی نیزامیەش کە پێکهاتەیەکی هاوبەشی مزگەوت و زانکۆیە لەو وڵاتە، سەبارەت بە ئامانجی ڕێکخستنی چالاکیەکە وتیان” لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مزگەوتەکانی وڵاتەکەمان وەک هەموو پەرستگاکانی تر داخران. ئێمەش وەک یەکێک لە فەرمانەکانی دینەکەمان، لەم کاتە سەختەدا هەستاین بە یارمەتیدانی هاوڵاتیە هەژارەکانمان. ئێمە لە باشوری ئەفەریقا یارمەتی چینی دەوڵەمەند دەگەیەنین بەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی. بەم شێوەیەش کەمێک لە بارگرانی سەرشانی کاربەدەستانی وڵات ئاسان دەکەین”.
پڕۆگرامەکە بە خوێندنەوەی قورئانی کەریم و تەسبیحات دەستی پێکرد و، دواتریش لە ڕێگەی خوێندنەوەی چەند سرودێکی ئاینیی کۆتایی پێهێنرا.

Show More
Back to top button