هەواڵ

هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ مامۆستا فاتمە: لە ٥ ڕۆژدا ٥ هەزار واژۆ کۆکرایەوە

مامۆستا فاتمە بە هۆی بارودۆخی تەندرووستییەوە کێشی بۆ ٢٩ کیلۆ دابەزیوە

 

ڕێکخراوی (advocates of silenced turkey) لە ڕێگەی ماڵپەری change.org وە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ مامۆستا فاتمە گۆرمەز دەستپێکرد کە ئەو پێشێلکارییانەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا هاتوونەتە ئاراوە بەرەو لێواری مەرگ ڕاپێچیان کردووە، و لە ماوەی ٥ ڕۆژدا ٥ هەزار واژۆ بۆ مامۆستا فاتمە کۆکراوەتەوە.

فاتمە گۆرمەز لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز لە چوارچێوەی بڕیارێکی سەرۆکایەتیدا لە پیشەی مامۆستایەتی دوور خرایەوە کە زۆر حەزی لێی بوو. دواتر بەکر گۆرمەزی هاوسەری بە هۆی تویتێکەوە دەستگیر کرا و ڕەوانەی زیندان کرا، بەو هۆیەوە خاتوو فاتمە ناچار بوو بە تەنها بەرەنگاری کێشە تەندرووستییەکانی ببێتەوە.

 

سەرەڕای ئەوەی خاتوو فاتمە بە هۆی ئەو ڕووداوانەی بەسەریدا هاتبوون بارودۆخی تەندرووستی زۆر خراپ ببوو، بەڵام گیان لەدەستدانی کوڕە ١٤ ساڵانەشی دوای نەخۆشییەکی قورس و درێژخایەن ئەوەندەی تر بارودۆخی تەندرووستی تێکدا و لەو ماوەیەدا کێشی بۆ ٢٩ کیلۆگرام دابەزی. سەرەڕای هەموو داواکارییەکان ڕێگە نەدرا هاوسەرەکەی بۆ دوایین جار کوڕەکەیان ببینێت.

خاتوو فاتمە بە هۆی ئەو ڕووداوانەی بەسەریدا هات سەرەتا گورچیلەی لەدەستدا و دواتر هەستی بیستنی لەدەستدا و دواتر تووشی نەخۆشی دڵ بوو. دواتر دوو نەشتەرگەری یەک لە دوای یەک بۆ دڵی ئەنجام درا. لە ئێستادا تاکە داواکاری خاتوو فاتمە ئەوەیە کە هاوسەرەکەی لانی کەم بە کەفالەت ئازاد بکرێت بۆ ئەوە چاودێڕی بکات و بتوانێت سەرپەرشتی کچە تەمەن ١٤ ساڵانەکەیان بکات.

ڕێکخراوی (advocates of silenced turkey) لە ڕێگەی ماڵپەری change.org وە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ کۆتایی هێنان بەو بارودۆخە تراژیدییەی مامۆستا فاتمە گۆرمەز دەستپێکرد، و بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی ٣٠ تەموز هەڵمەتی دووەم لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستپێ بکات.

 

http://www.shaber3.com/29-kiloya-dusen-anne-icin-imza-kampanyasi-5-gunde-5000-imzaya-ulasti-haberi/1329266/

Show More
Back to top button